ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٨١٤ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٨١٤ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

لەم ژمارەیەی “کوردستان‌”دا وتووێژێک لەگەڵ سکرتێری گشتیی حیزب لەبارەی سەفەرە کارییەکەی بۆ واشنگتۆن بڵاو بۆتەوە و هاوکات چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:
– چارەنووسی ڕێژیم لە دەستی خەڵ و ئۆپۆزیسیون‌دا/ عەلی بداغی
– ئەو “هەژار”ەی من ناسیومە/ مامۆستا عەبدوڵلا حەسەن‌زادە
– سیاسەتی تاک‌زمانی لە ئێران، لەنێوان پێداگریی دەسەڵات و دژایەتیی نەتەوە نافارسەکاندا/ قادر وریا
– د. هاشم ئەحمەدزادە: لە دەرەوەی زمان هەرچی هەیە هەر زمانە/ دیمانە: کاروان مێراوی
– شەری نەرم، پێناسە، مێژوو و تاکتیک/ شاهۆ مەتین
– هەناسەی خنکاوی شار/ بابەک ناسری
– خەباتی نەتەوایەتیی گەلێک کە دەبێ بنچینەکانی ڕێک بخرێتەوە/ زانیار حوسێنی
– لە ٢٠٢٢، هێزە پارێزەرەکانی ئیسڕائیل لە سووریە پێش بە تاران دەگرن و ئامادەکاریی بۆ لێدان لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەن/ و: کەماڵ حەسەن‌پوور
– دەنگی شەقام لەدژی دەسەڵات/ ڕەزا محەممەدئەمینی
– بیباری ژاراوی بۆ چارەسەرکردنی ڕێژەی هەژاران/ دارسمە
– دنیای مەجازی و دۆشداماویی ڕێژیم/ ئەییوب شەهابی‌ڕاد