ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٨٠١ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٨٠١ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ژمارە ٨٠١ی “کوردستان”، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان، تایبەت بە نیوەی دووهەمی مانگی جۆزەردان بڵاو بۆوە. لەم ژمارەیەی “کوردستان”دا جیا لە هەواڵ و بابەت چاومان بەو بابەتانە دەکەوێ:
* دەنگی بەرزی خەڵک بۆ تێپەڕین لە کۆماری ئیسلامی/ کەماڵ کەریمی
* پێویستیی دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان/ ئالان بەهرامی
* “کوردستان”، ناوێکی درەوشاوە لەبەردەم ئەزموونێکی نوێدا/ ڕێبوار قازی
* لە نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ئاو لە سەرچاوەڕا قوڕاوە/ عومەر باڵەکی
* حیزبی دێموکرات و ڕوانگەی بۆ هەڵبژاردنەکان لە ئێراندا/ مەنسوور مروەتی
* بایکۆت، بەشداریی خەڵک لە دیاریکردنی ماف چارەنووس/ سمایل شەرەفی
* كۆتا بزمار له‌ تابووتی ڕیفۆرمخوازی/ ڕەحمان سەلیمی
* “کوردستان” و پرسی ژن/ خەج مەعزووری
* نێوان‌دەقی “سوارۆ”ی ئایشەگوڵ و شێعری “سوارۆ”ی یۆنس ڕەزایی/ ڕەسووڵ سوڵتانی
* ئەو زوڵمەی لە ئێران لەحەق منداڵی کورد دەکرێ/ شۆڕش شاباز
* کۆمای ئیسلامی و قەیران یان فورسەتی بایکۆت/ ئاسۆ عەزیزی
* خامنەیی گرینگترین دەنگدەری ئێرانە و توندڕەویی زۆرتر دەخوازێ نە کەمتر/ کەماڵ حەسەن‌پوور
* تاکتیکی فیمینستێک و خۆپێشاندانی ئیمام مەهدی/ دارسمە
* ئەو “کوردنەژادە”ی بۆ کورد ژیا و سەر لەپێناو بوو/ برایم چووکەڵی
* سەلەفییەکان، لە دەرکەوتنەوە هەتا دابەش‌بوونیان/ لوقمان مۆئمینی
* هاوڕێیەتیی ٣٠ ساڵەی نێوان من و “کوردستان”/ ئەحمەد ڕەحمانی