ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٧٩٩ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٧٩٩ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.
ژمارە ٧٩٩ی “کوردستان”، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان چاپ و بڵاو بۆوە. لەم ژمارەیەی کوردستان‌دا جیا لە هەواڵ و ڕاپۆرتی کار و تێکۆشانی حیزبی، چاومان بەو بابەتانەش دەکەوێ:
– باشییەکەی شوڕای نیگابان لە دەرخستنی ڕاستییەکان‌دا/ عەلی بداغی
– مانگرتن و خۆپیشاندان و جموجۆلە مەدەنییەکان بەشێکن لە دەسکەوتی بزووتنەوەی سیاسیی کورد/ خالید عەزیزی
– کوردستان و پێویستی یەکگرتوویی/ کەماڵ کەریمی
– هەڵبژاردنەکان لە سیستمی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا/ عومەر باڵەکی
– مەترسییە ورد و درشتەکانی سەر کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ سمایل شەرەفی
– منداڵان و مافەکانیان لە نیشتمانی ئێمەدا/ خەج مەعزووری
– مێژووی دوور و درێژی تێرۆر و شەڕفرۆشیی ئێران/ و: کەماڵ حەسەن‌پوور
– “سروە”ی هێمن، قوتابخانەیەک بە پانتایی کوردستان (شاخه‌وه‌ به‌ره‌و شار)/ ناسر باباخانی
– هەڵبژاردن لە ئێران، بایکۆت و دەرئەنجامەکانی!/ ئاسۆ عەزیزی
– ژنان و ماددەی هۆشبەر، لە ئاماری دژبەیەک‌‌ڕا هەتا ژنانەکردنی گیرۆدەبوون/ سایە ڕەحیمی
– یاسای سزادانی ئیسلامی لە خزمەت بەرژەوەندیی نیزامی سیاسی‌دا/ زانیار حوسێنی
– لایەنی دڵداری و ڕەگەزی ستاتیكی و شێعری لە بەیتی سوارۆدا/ سابات حەمید
– سەرۆک “کۆ-مار”ی باش هەمیشە مێهرەبانه/ دارسمە
_ سۆزە بلاوێنەکەی کرماشان (پەرتەو کرماشانی)/ ئەنوەر عەزیزیان
– سوروسات و پەیمانەکەی سمایل سەمەدی (هەگبەی شۆڕش و شاخ)/ برایم چووکەڵی
– پرسی ژن لە ئێران و سندووقەکانی دەنگدان/ سۆما ناسری