وه‌سفی سه‌رده‌شت. مامۆستا غه‌فوور ده‌باغی (حافز مه‌هابادی)
به‌شێک له شێعری مامۆستا غه‌فوور ده‌باغی (حافز مه‌هابادی) له سه‌ر وه‌سفی سه‌رده‌شت، هه‌ر له‌م شێعره دا باسێکی له تێکۆشه‌ری کورد و شۆرشگێری گه‌له‌که‌مان مامۆستا شه‌هید مه‌لا ئاواره کردووه که منیش پێم باش بوو که ئه‌م چه‌ند دێره له شێعره‌که جیا بکه‌مه‌وه و له یادی شه‌هید مه‌لا ئاواره دا بیخه‌مه به‌ر ده‌ستی خوێنه‌رانی به‌رێز.
ژن و پیاوی روناکبیرن به هه‌ستن تا بڵێی ژیرن
گه‌لێ پاکتر له شیرن تاقمی لاوانی سه‌رده‌شتێ
هه‌موو چالاک و جوامێرن، به ڕاوی دوژمنان فێرن
نه‌ترسن تۆرمه‌ی شێرن، کوڕ و کیژانێ سه‌رده‌شتێ
گه‌لێ خوێن گه‌رم و دڵ پاکن، غه‌نیمی زۆڵ و ناپاکن
له شه‌ر بێ ترس و باکن، تیپی خوێندکارانی سه‌رده‌شتێ
به حیلم و حه‌وسه‌له و سه‌برن، له کاتی هێرشا به‌برن
به تاقه‌ت وه‌ک هوژه‌برن، کۆمه‌ڵی گه‌نجانی سه‌رده‌شتێ
سڵاو بۆ فێرگه‌کان و خوێنده‌وارانی درشت و ورد
سڵاو بۆ جه‌معی مامۆستا و قوتابیای‌یه‌کانی سه‌رده‌شتێ
سڵاو بۆ هێزی پێشمه‌رگه، که بۆ دوژمن نیدای مه‌رگه
سڵاو بۆ گیان له سه‌ر ده‌ست و فیداکارانی سه‌رده‌شتێ
سڵاو بۆ گه‌نج و لاوی کۆڵنه‌ده‌ر پارێزه‌ری خاکن
سڵاو بۆ شۆڕشی کورد و خه‌باتگێرانی سه‌رده‌شتێ
سڵاو بۆ گیانی ئاواره، شه‌هیدی به‌رزی ئه‌و شاره
له ڕێی ڕزگاری گه‌ل بۆته، یه‌که‌م قوربانی سه‌رده‌شتێ
له لایه‌ن عیده‌یه‌ک بێ ئابرووی ئه‌و سه‌رده‌مه گیرا
درا ده‌ست دوژمنانی گه‌ل، له دیواڵانی سه‌رده‌شتێ
ده‌ست و پێی که‌وته زنجیر و خرا ژێر زه‌جره‌به‌و ئازار
گه‌لێ عازاب و ڕه‌نجی دی، له ناو زیندانی سه‌رده‌شتێ
له ئه‌نجاما شه‌هیدیان کرد و ئێستا گۆڕی پیرۆزی
زیاره‌تگای گه‌لی کورده، له گۆڕستانی سه‌رده‌شتێ
سڵاو بۆ هه‌ر که‌سێ گیانی به‌خت کرد بۆ گه‌ل و هۆزی
له پێده‌شت و چیا و که‌ژ، یا له دارستانی سه‌رده‌شتێ
ئه‌م شێعره یه‌کجار دوور و درێژه و منیش ته‌نیا مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو که ئه‌و به‌شه‌ی په‌یوه‌ندی به خۆراگری مه‌لا ئاواره و پێشمه‌رگه‌وه هه‌بوو بخه‌مه به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران
28ی خاکه‌لێوه‌ی 1364ی هه‌تاویی