به‌رێوه‌چوونی سمیناری 67 ساڵ ده‌رچوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی ” کوردستان”
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌بۆنه‌ی چاپ و بڵابوونه‌وه‌ی ژماره ٦٠٠ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان” به به‌ڕێوه‌بردنی سمینارێک، یادی ٤٢ ساڵ به‌رده‌وامیی ده‌وری نوێی “کوردستان” و ٦٧ ساڵ تێکۆشانی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی زمانحاڵی حیزبی دێموکڕاتی به‌رز راگرت.
له‌و سمیناره‌دا که رۆژی پێنجشه‌ممه، ١٢ ی رێبه‌ندان له ساڵۆنی بۆنه و رێوڕه‌سمه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان به به‌شداریی کۆمه‌ڵێک ئه‌دیب، رۆژنامه‌نووس و که‌سایه‌تیی ئاکادیمیی کورد له باشووری کوردستان و چه‌ندین میدیاکاری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له تێکۆشه‌رانی حیزب به‌ڕێوه چوو، قۆناغه جیاوازه‌کانی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی “کوردستان” له کۆماری کوردستانه‌وه تا ئێستا له‌لایه‌ن کۆڕگێره‌کانه‌وه هه‌ڵسه‌نگێندرا.
سمینار به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی ساتێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یاد و بیره‌ه‌ریی شه‌هیدانی رێی رزگاریی کوردستان، به تایبه‌ت شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م، ده‌ستی پێ کرد. پاشان سمیناره‌که به قسه‌کانی خاتوو کوێستان فتووحی، ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی کۆمیسیۆنی چاپه‌مه‌نیی حیزب کرایه‌وه.
کوێستان فتووحی له قسه‌کانی کردنه‌وه‌ی سمیناره‌که‌دا رایگه‌یاند ” که پێمان باش بوو بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره ٦٠٠ ی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی رۆژنامه کوردستان و بیره‌وه‌ریی ٦٧ ساڵه‌ی بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌م رۆژنامه‌یه بکه‌ین به ده‌رفه‌تێک بۆ باس له‌لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی مێژوو و کاریگه‌رییه‌کانی رۆژنامه‌ی کوردستان، ده‌رفه‌تێک نه‌ک هه‌ر بۆ ئێمه‌ی نووسه‌ران و کارگێڕانی ئه‌و رۆژنامه‌یه، به‌ڵکوو بۆ ئێوه خوێنه‌ران و هۆگرانی رۆژنامه‌ی کوردستان و دۆستانی حیزب و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بیروڕا و پێشنیار و ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆتان بخه‌نه روو، تا ئێمه‌ش سوود له رێنوێنی و په‌یام و ره‌خنه و پێشنیار و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێوه وه‌ر بگرین و بیکه‌ین به چرای رێگای کار و تێکۆشانی داهاتوومان.”
کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش له ده‌سپێکی کاری سمیناره‌که‌دا وته‌یه‌کی کورتی پێشکێشی به‌شداران کرد و وێڕای ناردنی سڵاو به هه‌موو ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی له سه‌رده‌می کۆماری کوردستانه‌وه تا ئێستا نه‌خشیان له ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی کوردستان بووه، تیشکی خسته سه‌ر چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌کی رۆژنامه‌ی کوردستان، ئۆرگانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان.
کاک خالید عه‌زیزی به ئاماژه به‌وه‌ی که ریساله‌ت و ئه‌رکی رۆژنامه‌یه‌ک له چوارچێوه‌ی گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری‌دا پێناسه ده‌کرێ، به‌ڵام رۆژنامه‌ی “کوردستان” جیا له‌وه تریبوون و ده‌نگی مێژوو و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ مافه مه‌ده‌نی، سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی بووه.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا گوتی که ” کوردستان” به‌ڵگه و سه‌نه‌دێک بووه که تا ئێستا بیری نه‌ته‌وایه‌تیی له نێو خه‌ڵکی کورد دا بڵاو کردۆته‌وه، ئه‌و رۆژنامه‌یه هه‌وڵی یارمه‌تیدان به دروستبوون و چه‌سپاندنی زمانی یه‌کگرتووی کوردی داوه، ئه‌ویش له کاتێکدا که نه‌یارانی هه‌وڵی له‌نێوبردن و تواندنه‌وه‌ی ئه‌و زمانه‌یان داوه.
دوابه‌دوای قسه‌کانی به‌ڕێز سکرتێری گشتیی حیزب، پانێلی یه‌که‌می سمیناره‌که ده‌ستی پێ کرد. له‌و پانێله‌دا به‌رێزان مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده، سیمای ناسراوی بزووتنه‌وه‌ی کورد و حیزبی دێموکرات، مسته‌فا مه‌عرووفی، مامۆستای زانکۆ و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ” کوردستان”، ئه‌ییووب شه‌هابی راد، یه‌کێک له کارگێڕان و دیزاینه‌رانی رۆژنامه‌ی “کوردستان” باس و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی خۆیان له سه‌ر رۆژنامه‌ی “کوردستان” پێشکێش کرد.
به‌رێز مامۆستا له باسه‌که‌یدا ئاوڕێکی کورتی له چه‌ندین قۆناغی ژیان و ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی کوردستان، له سه‌رده‌می کۆماری کوردستانه‌وه تا ئێستا دایه‌وه و، به وردی ئاماژه‌ی به‌و بارودۆخه کرد که له ماوه‌ی ٤٢ ساڵی رابروودا _ که ده‌وره‌ی ئه‌مجاره‌ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”ی له خۆ گرتوه_ ئه‌م رۆژنامه‌یه له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوو بووه.
به‌ڕێز مامۆستا له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به چه‌ند خه‌سڵه‌تێکی رۆژنامه‌ی “کوردستان” کرد که به‌هۆی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌وه رۆژنامه‌ی “کوردستان” خۆشه‌ویستی خوێنه‌ران، هۆگران و لایه‌نگرانی بووه. مامۆستا حه‌سه‌ن زاده له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی ئه‌گه‌رچی رۆژنامه‌ی “کوردستان”، رۆژنامه‌یه‌کی حیزبی بووه و له‌سه‌ر خه‌تێکی سیاسیی دیار رۆیشتوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی “گه‌ل په‌سند” بووه، له بۆچوونه‌کان دا واقعبین بووه، راستگۆ بووه و درۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و خوێنه‌رانی خۆی نه‌کردوه و زمانێکی ره‌وان و سه‌لیمی کوردی جێ خستوه، ئه‌و رۆژنامه‌یه هه‌موو کاتێ قورس و به پڕستیژ و خاوه‌ن پێگه‌ی تایبه‌ت بووه و هه‌یه.
مسته‌فا مه‌عرووفی، مامۆستای زانکۆ و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ” کوردستان” یه‌کێکی دیکه له کۆڕگێڕانی ئه‌و پانێله بوو که باسه‌که‌ی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوه‌رۆکی رۆژنامه‌کانی کوردستان له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان دا ته‌رخان کردبوو.
مسته‌فا مه‌عرووفی به هه‌ڵسه‌نگاندنێکی کورتی بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تیی کوردستان له سه‌رده‌می کۆمار و ئاستی خوێنده‌واری و پێکهاته‌ی ژیانی شار و لادێی له کوردستان هاته سه‌ر خه‌سڵه‌ته به‌رچاوه‌کانی ئه‌و قۆناغه له ژیانی رۆژنامه‌ی کوردستان و تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه که کوردستان له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئاوێنه‌ی باڵانوێنی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌ڵکی کوردستان بووه. “کوردستان” له‌و سه‌رده‌مه‌دا رێزی له ئازادی بیر‌و را ده‌ربڕین گرتوه و له لاپه‌ڕه‌کانی خۆیدا مه‌یدانی پێ داوه و هه‌روه‌ها مه‌کۆ و شوێنی کۆکردنه‌وه‌ی قه‌ڵه‌م و نووسه‌رانی ناوچه و پارچه جیاوازه‌کانی کوردستان بووه و خزمه‌تی زۆری به زمانی کوردی و ته‌سبیت و سه‌قامگیر کردنی زمانی کوردی ئه‌ویش له سه‌رده‌مێکدا کردوه که سیاسه‌ته‌کانی ره‌زاخان و حه‌مه‌ره‌زاشای کوڕی حاشایان له هه‌ر چه‌شنه شوناس و پێناسێکی نه‌ته‌وه‌یی کردبوو.
دوایین کۆڕگێڕی ئه‌و پانێله ئه‌ییووب شه‌هابی راد، یه‌کێک له کارگێڕان و دیزاینه‌رانی رۆژنامه‌ی کوردستان بوو که باسه‌که‌ی بۆ باس له سه‌ر لایه‌نی ته‌ڕاحی و دیزاینی رۆژنامه‌ی “کوردستان” له قۆناغه جیاوازه‌کانی ته‌مه‌نی ته‌رخان کردبوو. ئه‌ییوب شه‌هابی راد له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تیانه و ره‌خنه‌گرانه‌ی “کوردستان” له باری گرافیک و دیزاینه‌وه باسی ئه‌وه‌ی کرد “کوردستان” له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می خۆی و به‌پێی ئیمکاناته‌کانی به‌رده‌ستی به‌رده‌وام هه‌وڵی خۆگونجاندنی داوه و ویستوویه‌تی خۆی نوێ کاته‌وه.
پانێلی یه‌که‌می سمیناره‌که به قسه‌کانی عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه، نووسه‌ر و یه‌کێک له هه‌ڵسووڕاوانی بنکه‌ی ژین کۆتایی پێ هات که به وردی باسی له چۆنیه‌تیی ساغکردنه‌وه‌و کۆکردنه‌وه و له چاپ دانه‌وه‌ی رۆژنامه‌کانی ” کوردستان”ی سه‌رده‌می کۆمار کرد.
له سه‌ره‌تای پانێلی دووهه‌می سمیناره‌که‌دا خه‌ڵاتی رێزلێنانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و رۆژنامه‌ی ” کوردستان” له یادی ٦٧ ساڵه‌ی تێکۆشانی رۆژنامه‌ی کوردستان دا، به به‌رێزان مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده، فه‌تاح کاویان، قادر وریا، مومتاز حه‌یده‌ری، بنکه‌ی ژین و ده‌زگای ئاراس درا. له‌و به‌شه‌دا قادر وریا، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب له وته‌یه‌کی کورت دا روانینی خۆی سه‌باره‌ت به ٢٥ سال تیکۆشانی له‌م رۆژنامه‌یه دا، ده‌ربڕی.
له پانێلی دووهه‌می سمیناره‌که‌دا به‌رێزان دوکتور ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده، ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و مسته‌فا شێخه، رۆژنامه‌نووس باس و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی خۆیان له سه‌ر رۆژنامه‌ی کوردستان پێشکێش کرد.
دوکتور ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده له باسه‌که‌یدا وێڕای پێناسه‌ی کلاسیک و کارکردی نوێی رۆژنامه‌نووسی حیزبی و رۆژنامه‌نووسی زانیاری گوتی که له ئێستادا هه‌م رۆژنامه‌نووسیی حیزبی پڕه‌نسیپ و مێتۆده‌کانی رۆژنامه‌نووسیی مۆدێرن ره‌چاو ده‌کا و هه‌م رۆژنامه‌نووسیی زانیارییش هه‌ڵگری جۆرێک فیکر و ئایدیای تایبه‌ت به خۆیه‌تی.
دوکتور ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده، به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی بۆ به‌راوردی رۆژنامه‌ی “کوردستان”، ئۆرگانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ” ئۆمانیته”، سه‌ر به حیزبی کۆمۆنیستی فه‌رانسه ته‌رخان کرد و له کۆتایی باسه‌که‌ی دا گوتی که رۆژنامه‌ی “کوردستان” ده‌توانێ داهاتوویه‌کی گه‌شی هه‌بێ و سه‌ره‌ڕای پێبه‌ند بوونی به به‌رپرسایه‌تی و ریساله‌تی خۆی، به‌رده‌وام له خۆیدا نوێ بێته‌وه.
دوایین کۆڕگێڕی ئه‌و سمیناره رۆژنامه‌نووس مسته‌فا شێخه بوو. مسته‌فا شێخه له سه‌ره‌تای باسه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که نووسینه نه‌مر و شاکاره‌کانی ئه‌ده‌بیاتی کوردی له سه‌ر ده‌ستی ئه‌و که‌سانه بۆ ئێمه و بۆ کتێبخانه‌ی کوردی ماونه‌ته‌وه که له کانی و سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”یان خواردۆته‌وه و وه‌ک نموونه ئاماژه به که‌سایه‌تییه‌کانی وه‌ک ره‌حیمی سه‌یفی قازی، حه‌سه‌ن قزڵجی، مامۆستا هێمن و مامۆستا عه‌بدوڵلا حه‌سه‌ن زاده کرد.
مسته‌فا شێخه به‌شی سه‌ره‌کیی باسه‌که‌ی بۆ بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌کان له کاغه‌ز را بۆ نێو دنیای ئینتێرنێت ته‌رخان کرد و له‌و باره‌وه تێبینی و سه‌رنجه‌کانی خۆی بۆ رۆژنامه کوردستانیش خسته ڕوو.
له به‌شێ کۆتایی سمیناره‌که‌دا به‌ڕیزان فه‌رهاد ئه‌کبه‌ری، ئاره‌ش لورستانی، ئازا مستۆفی، جه‌لیل گادانی، دوکتور عوسمان ده‌شتی، ئاسۆ مام زاده و عه‌بدولکه‌ریم شێخانی راو و بۆچوونی خۆیان له سه‌ر باسه‌کانی سمیناره‌که خسته روو.