سوپه‌ر مۆدیڵی داهاتوو ! حه‌سه‌ن قاره‌مانی
به گـ‌شتی وه‌ڵاتانی بچوک له زه‌مینه‌ی باری چاک سازی له ده‌وڵه‌ت دا ده‌ستی باڵایان هه‌یه. له ده‌یه 1980 ئینگلستان به چاوه‌دێری سیاسه‌تی ” تاچڕ ” بۆ جێ به جێ کردنی به‌شی که‌رتی تایبه‌ت هه‌نگاوی دیار و به‌رچاوی هاویشت. و‌ڵاتی بچوکی سنگاپور ماوه‌یه‌کی دور و دریژه له بواری هه‌نگاو هه‌ڵگرتن بۆ چاک سازی نه‌خشی نموونه‌ی هه‌بوه. به‌ڵام به تیڕامان و دیتتنی ئێستا وه‌ڵاتانی سکاندیناوی ئه‌م ڕول و نه‌خشه‌یان گرتوته ئەستوی خۆیان.
هــٶی سه‌رکی ئه‌م مه‌سه‌له له‌و دا خۆی ده‌نوینی که چوار وه‌ڵاتی سوئێد، دانمارک ، نورویژ و فینلاند کار و کرده‌وه‌ی باشتریان هه‌یه. ئه‌گـەر که‌سێک سه‌ر له نوێ هه‌قی هه‌ڵبژاردنی پێ بدەن که سه‌ر له نوێ له دایک بی، وه‌ک که‌سێكی لێهاتوو زانا‌و هوشیار به داهاتی ناوه‌ندی، کام سووچ و قوژبنی جیهان بۆ ژیان دیاری ده‌که‌ی؟ بی شک و گومان ئه‌م که‌سه پی باشه که یه‌ک ” ڤایکینگ ” بی.
وه‌ڵاتانی سکاندیناوی له زۆر باره‌وه ده‌ستی لای سه‌رویان هه‌یه له سیاسه‌تی رقه‌به‌ری ئابوری بگره تاکوو سیاسه‌تی له‌ش ساغی بێهداشت و که‌یف خۆشی و شادی. ئه‌م وه‌ڵاتانه خۆیان پاراستوه له ڕاده زۆری قه‌رزداری ئابوری ئوروپای باشور و هه‌روه‌ها له ئه‌ندازه‌ی پێوانه‌ی نابه‌رامبه‌ری له ڕاده ده‌رچوو سنوور به‌زێندراو. بیروڕا ده‌ربه‌ڕانی په‌ره‌پێدان و گه‌شه کردن و‌ڵاتی دانمارک وه‌ک وێنه و نمونه‌ی سه‌رکه‌وتوو ته‌ماشا ده‌کەن. هۆکاری سه‌رکه‌وتنی وه‌ڵاتانی سکاندیناوی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شانسی باشیان، کە شڵه‌ژاوی قه‌یرانی ئابوری له ده‌یه 1990 له‌م ناوچه‌یه دا هاته‌پێش. به‌ڵام هۆکاری دووهه‌می که وه‌کوو سه‌رچاوه سه‌یری وه‌ڵاتانی سکاندیناوی ده‌کرێ و جێگای سه‌رنجه ئه‌م وه‌ڵاتانه بۆ سیاسه‌تمه‌دارانی جیهان به تایبه‌تی بۆ سیاسه‌تمه‌دارانی قه‌رزداری رۆژئاوا له ڕێگای دانانی نه‌خشه و پلانی دروست، هه‌ڵسوراندنی کاروباری به‌شی ده‌وڵه‌تی نیشان ده‌دەن و به هۆی ئامۆژگاری و رێگا نیشان دان یارمه‌تیدەری ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ده‌بن. به‌ڵام دروست کردنی ده‌وڵه‌تیکی سکاندیناوی ناب و بێ خه‌وش بۆ چه‌پ گه‌راکانی فه‌رانسەوی که له سه‌ریان دا خه‌یاڵی دروست کردنی سکاندیناوی سوسیالیستییان هه‌یه و هه‌روه‌ها بۆ کۆنسه‌رڤاتیڤه‌کان ئه‌مریکا که مه‌ترسیان هه‌یه له به دواچوون و خواربوونه‌وه ” بارک ئوباما ” بۆ << سوئێدزه >> کردن به قه‌یرانی شله‌ژاوی گه‌وره حیساب دەکرێ. ئه‌مه له کاتێک دایه که له ده‌یه 1970 و ده‌یه 1980 ئابوری سکاندیناوی له سه‌ر بنه‌ڕه‌ت و بناغه‌ی ماڵیات و خه‌رج و مه‌خارج داڕشترا بوو.
له ساڵی 1993 خه‌رج و مه‌خارجی ده‌وڵه‌تی سوئێد خۆی له راده 67% له سه‌دی به‌رهه‌می داهاتی نه‌ته‌وه‌یی خۆماڵی نیزیک کردوه. خانمی ” ئاسترید لیند‌گرن ” له داهینه‌ره به نێو بانگه‌کان چێروکه‌کانی پی پی ماڵیاتی زیاتر 100% له سه‌دی له داهاتی خۆی به سه‌ر دا سه‌پاندرا .
به‌ڵام ئابوری ماڵیات سه‌رکه‌وتوویی و کارایی نه‌بووه. وه‌ڵاتی سوئێد له ساڵی 1970 چواره‌مین وه‌ڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی دونیا بووه به‌ڵام له ساڵی 1993 ڕاده‌ی پله و مه‌قامی سوئێد گه‌یشته ژماره‌ی چارده‌هه‌مین. به‌ڵام وه‌ڵاتانی سکانیدیناوی ئاڵ‌وگوڕیان له سه‌ر رێگای خۆیان پێکهێناوه و ڕێگای ڕاستیان گرتۆته به‌ر. له وه‌ڵاتی سوئێد پشكی ده‌وڵه‌ت له به‌رهه‌م و داهاتی نه‌ته‌وه‌یی 18% هاتووته خواروه، که‌متر له پشکی فه‌رانسه و به زوویی زیاتر له وه‌ڵاتی ئینگلستان. له حاڵی حازر دا ماڵیاتی کۆمپانیکیان له ڕاده‌ی 22% له سه‌د دایه که زۆر که‌متر له وه‌ڵاتی ئه‌مریکایه. وه‌ڵاتانی سکاندیناوی سه‌یته‌ره‌ی قایمیان له سه‌ر ته‌راز و میزانی بودجه‌یان هه‌یه. له کاتێک دا ” باراک ئوباما ” و کۆنگره‌ی ئه‌مریکا له سه‌ر هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی چاره‌سازی ده‌وڵه‌ت شك و گومان و مه‌ترسیان هه‌یه وه‌ڵاتی سوئێد ساختار و شکڵی داهاتی مووچه‌ی خانه‌نشینی تازه و نوێ کردۆته‌وه. ئه‌وه له کاتێک دایه که که‌سری بودجه‌ی وه‌ڵاتی سوئێد 3% له سه‌د دایه به‌ڵام که‌سری بودجه‌ی ئه‌مریکا 7% له سه‌د دایه.
وه‌ڵاتانی سکاندیناوی له کاروباری به‌شی خه‌دمات زۆر واقیعگه‌را بوون ئه‌م وه‌ڵاتانه بۆیان گرینگ نه‌بوو چ که‌سێک ئه‌م کاروباره به‌ڕێوه ده‌با. له نۆروێژ و دانمارک بە کۆمپانیکان که‌رتی تایبه‌تی ئیجاره درا که کاروباری خه‌زمه‌تگوزاری نه‌خۆشخانه‌کای ده‌وڵه‌تی به‌ڕیوه‌به‌رن. هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارانی وه‌ڵاتانی رۆژئاوا خوازیاری چوونه سه‌ری پڵه‌ی شه‌فافه‌یه‌ت و تکنولوژین، به‌ڵام له‌م بواره‌ش دا کار و کرده‌وه‌ی وه‌ڵاتانی سکاندیناوی زۆر سه‌ر‌کەوتووانه‌یه. له‌م وه‌ڵاتانه کار و کرده‌وەی هه‌موو قوتابخانه‌کان و نه‌خۆشخانه‌کان هه‌ڵسنگاندن و تاقی کردنه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌رکردی و ده‌وڵه‌ته‌کان ناچار ده‌کرێن وه‌رده‌کاری شه‌فافیان هه‌بێ. له وه‌ڵاتی سوئێد ئیجازه فه‌رمی بۆ ده‌ست پێڕاگه‌یشتن له سه‌ر کار‌و کردەوه‌ی سیاسه‌تمه‌داران بۆ هاووڵاتیان رەخساوه که ئاگاداری کار و کردوه‌ی سیاسه‌تمه‌داره‌کانیان بن.
وه‌ڵاتی سوئێد شوێنی بڵاو کردنه‌وه ئاهه‌نگی ئه‌سپاتیفا و هه‌روه‌ها پرۆگرامی کومپیوته‌ر ” سه‌کایب ” وه له ده‌وڵه‌تی ئه‌لکترونیک دا ده‌ستی پێشتاز و باڵای هه‌یه به چەشنێک له ڕێگای نارد‌نی په‌یامێکی کورت ئیمکانت بۆ رەخساوه ماڵیات ره‌وانه بکه‌ی. زەمینه‌ی هاسانکاری ئه‌م هه‌ڵومه‌رجه ئیمکانی هه‌یه وه‌ک ڕوانگه‌ی ” تاچریسمی ” پێشکه‌وتوو سه‌یر بکرێ. به‌ڵام وه‌ڵاتانی سکاندیناوی له ئه‌نجامی کێ‌بەرکێی سـه‌رمایه‌داری رقه‌به‌ری و له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی گه‌وره، چه‌مکی پێشنووسی باشیان هه‌یه بۆ چه‌په پێش که‌وتووکان. ئه‌م وه‌ڵاتانه 30% له سه‌دی هێزی کاری خۆیان له به‌شی دەوڵەتی دا به کار دێنن له کاتێک دا وه‌ڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ندام به ته‌نیا 15% له سه‌دی هێزی کاری خۆیان له به‌شی ده‌وڵه‌ت دا به کار دێنن. ئه‌م وه‌ڵاتانه بنه‌مای یاسای بازرگانی ئازاد ڕه‌چاو ده‌کەن و ڕێزی له ده‌گرن، ته‌نانه‌ت له ئاستی کۆمپانی ناسراوه‌کانیان له به‌رامبه‌ر ده‌ست تیوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت به‌رگری ده‌کەن، به شێوه‌یه‌ک سوئێد له وه‌رشکەستی و ئیفلاسی کۆمپانی << ساب >> به‌رگری نه‌کرد وه کۆمپانی << ولوو >> له لایه‌ن کۆمپانی جیلی وه‌ڵاتی چین هاته کرین.
به‌ڵام وه‌ڵاتانی سکاندیناوی کاری به‌رده‌وام ده‌کەن له سه‌ر به‌رنامه‌ی درێژخایه‌نه‌کان بۆ کاریگه‌ری دانان. له کاتێک وه‌ڵاتی دانمارک ده‌ستی ئاواڵەترە له وه‌در نانی کارمه‌ندان و مووچه‌خوران، به‌ڵام له هه‌مان کات لایه‌نه‌کانی بازاری کار ڕێگا حه‌لی گونجاو و چاره‌ساز دروست ده‌کەن بۆ پشتیوانی له بێکاران. سه‌ره‌ڕای ئه‌م باسانه مۆدیلی تازه وه‌ڵاتانی سکاندیناوی که‌موکوری و که‌مایه‌سی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. له‌م وه‌ڵاتانه ئیستاش خه‌رج و مه‌خارجی ده‌وڵه‌تیان له پشـکی به‌رهه‌می داهاتی نه‌ته‌وه‌یی ناوخۆیی زیاتره. له چاوه‌روانی گۆڤاری ئه‌کونومیست که ئه‌م میزانه جێگای په‌سه‌ند و رازی بوون نیه. کۆمپانیەکان ڕێگای چوونه ده‌روه وه‌ڵات ده‌گرنه پێش. به‌ڵام به هۆی بوونی فشار له سه‌ر وه‌ڵاتانی سکاندیناوی که له ڕقه‌به‌ری بازاری جیهانی به‌شدارن، ده‌وڵه‌ته‌کانی سکاندیناوی هێناوته سه‌ر ئه‌م ڕۆانگه که خه‌رج و مه‌خارجی ده‌وڵه‌تی که‌م که‌نه‌وه. به‌ڵام گرینگه ده‌رسێک له وه‌ڵاتانی سکاندیناوی فێر بی، کە ده‌رسی زانستیانه‌یه نه‌ک ده‌رسی ئایدئولوژیک!
خۆشه‌ویستی ده‌وڵه‌ته‌کان به هۆی گه‌وره‌ی ئه‌وان نیه، به‌ڵکوو له راستی له لێهاتووی و کارامه‌یی ئه‌وان دا خۆ نیشان ده‌دا. خه‌ڵکی سوئێد زیاتر ئاماده‌ن پاره‌ی ماڵیات بده‌ن تا کوو خه‌ڵکی کالیفرنیا، له پله‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقی کردنه‌وه دا. چوونکه پله‌ی به‌رزی قوتابخانه‌ی باش و خه‌دەمات، بێهداشت و له‌ش ساغی و دا‌و و دەرمان خزمه‌تگوزاری به‌رچاو نیشاندەری کارامه‌ییە. له ڕێگای به‌کار هێنانی به‌رنامه‌ی گونجاو، رفۆرمی ده‌وڵه‌تی دەکرێ پێش تێکشکانی نه‌وه‌ی ئاینده بـ‌گیردرێ. به‌ڵام خه‌سڵه‌تی به‌ربه‌ره‌کانی ده‌گه‌ڵ پێش گرتن له فه‌ساد و به‌رتیل دان ده‌بێ به هێز بێت و به‌ربه‌ره‌کانی ده‌گه‌ڵ بکردرێ. له لایه‌کی دیکه ده‌بێ رۆلی نه‌ریته کۆن و له کار که‌وتووەکانی چه‌پ و ڕاست له قه‌راخێک دانـد‌رێ و پیشنووسی بیر‌و رای باشی تازه‌کاری و هه‌موو لایه‌نه‌کان له به‌ر چاو بگیرێ. له ساڵه‌کانی داهاتوو دا جیهان له سه‌ر مودیلی وه‌ڵاتانی سکاندیناوی هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقی کاری ده‌کا .
حه‌سه‌ن قاره‌مانی وەرگیراو لە گــۆفاری ئیکۆنۆمیست