سوپاسنامەی بنەماڵەی حەسەن ‌هاشمی

بەرێزان و خۆشەویستان، خزمان و دۆست و ئاشنایان!

بە ئەرکی سەرشانی خۆمانیدەزانین لە ڕێگای ئەم نووسراوەیەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی تێکرای ئەو بەرێزانە بکەین کە بە بۆنەی کۆچی دوایی خوشکی ئازیزمان مەنیجەی هاشمی بەشداریانلە کۆڕ و پرسەی ئێمە لە کوردستان دا کرد و نەیان هێشت بە تەنیا ئەو خەمەقورسە هەڵبگرین، جێگای خۆیەتی سوپاسی گەرمی هەموو ئەو دۆست و هاوڕێیانەی کە لەڕێگای ئامرازەکانی پێوەندی گرتنی وەک تەلەیفون،کورتەنامە،فەیسبووک و یا بە شێوەی حزووری هاتن بۆ ماڵەوە و ئەو خەمە گەورەیان لەگەڵ بەش کردینو باری قورسی غەمی لەدەست دانی خوشکی ئازیزمانیان لەسەر شانمان سووک کرد، بکەین. بەئاواتی ئەوە کە ئێمە بتوانین لە خۆشی‌یەکانی ئێوە دا خزمەتتان پێ بکەین و لەگەڵتانبین.

بە سپاسەوە: بنەماڵەیحەسەن هاشمی