به‌رهه‌مێکی هونه‌ری له ژێر ناوی (ژیلان) بۆ منداڵان چاپ و بڵاوکرایه‌وه.
له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئیزێرتۆ به‌رهه‌مێکی هونه‌ری له ژێر ناوی (ژیلان) بۆ منداڵان چاپ و بڵاوکرایه‌وه.
ئه‌م به‌رهه‌مه که به‌شێوه‌ی سی دی و کتێبه، 8 گۆرانی له خۆ گرتووه و له لایه‌ن مامۆستا عه‌لی عابدی نووسین و ئاهه‌نگسازی بۆ کراوه و به شێوه‌یه‌کی زانستیانه نۆته‌ی ئاهه‌نگه‌کان نوسراونه‌ته‌وه‌و له ستودیۆ نه‌که‌رۆز تۆمار کراوه.
شایانی باسه ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌ریه ساڵی 72 هه‌تاوی هه‌وڵی ده‌رچونی بۆ درا به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌خته‌وه به‌ری پێگیراو بڵاونه‌بووه.