ڕێزو سوپاسنامەی بنەماڵەی عەزیمی سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک مستەفا عەزیمی‌یەوە.

بەرێزان و خۆشەویستان، هاورێیان و ئاشنایانی رێزدار!

بە پێویستی دەزانین و ئەرکی سەرشانمانە کە لە رێگەی ئەو نووسراوەیەوە سوپاس و پێزانینی

خۆمان ئاراستەی سەرجەم ئەو بەرێزانە بکەین کە بە بۆنەی کۆچی دوایی باوکمان(مستەفا عەزیمی) لە کوردستان و لە ولاتی نۆروێژ بەشداریان لە مەراسیمی پرسەوە سەرەخۆشیەکەماندا کرد. هەروەها سوپاسی هەموو ئەو بەرێزانەش دەکەین کە بە ئێمایل، یا لە رێگەی تەلەفون و ئامرازەکانی دیکەی پێوەندیەوە پێوەندییان لە گەڵ گرتین و بوونە هۆی کەم کردنی خەمی سەرشانمان.

وێرای سوپاسی دووبارە، بۆ هەموولایەکتان ژیانێکی خۆش بە ئاوات دەخوازین.

لە لایان بنەماڵەی عەزیمی

مێهران عەزیمی