ئایا زمانی کوردی نه‌فه‌وتاوه؟ نزار کوێستانی
زۆر که‌سایه‌تی دلسوزی زمانه که‌مانئه‌م رۆژانه ده‌ڵین : زمانی به‌ره‌و فه‌وتان ده‌چێ منیش ده‌ڵێم بۆ مه‌گه‌ر ئێستا نه‌یان فه‌وتاندوه ئه‌م مێدیا و به‌رپرسه ئه‌نتیکانه چاو لێکه‌نچون ئه‌م زمانه ره‌وان وشیرینه‌یان هه‌ر لایه‌ک به که‌یفی خۆیشێواندویانه، له ئاخرینه‌وه به‌ره‌و دواوه‌تر قه‌ت نازانن کۆ یان جه‌مع به‌کار بێنن له فەرمانی رسته‌دا : سۆزان شه‌هاب : “خه‌ڵکی به هه‌ڵه له مه‌وقیفی ئێمه گه‌یشتوه” واته له باتی گه‌یشتوون یان باشتر گه‌یشتوونه، گه‌لی کوردستان کاتژمێڕ 9.10 به کاتی ئوروپا له رێکه‌وتی 14.2.2015
یان ئه‌م رستانه که وێژه‌ری کوردستان تی ڤی له کاتژمێری 8.10 له رێکه‌وتی 5.2.2013 له باسی هاریکاری هه‌رێمی کوردستان بۆ کوردانی روژئاوادا ده‌ێلێت :” ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ده‌یڵێت دووره له راستیه‌کان که دەبێ بڵێت ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ده‌ێلێن. یان هه‌ر له‌م باسه‌دا ده‌ڵێت : “له کوردستان تی ڤی دێته خوارێ له باتی ئه‌وه‌ی بڵێت له کوردستان تی ڤی نیشان یان پێشان ده‌درێت، ده‌ڵێی له چیاوه به‌رازێک دێته خوارێ!!!
یان تیشک تی ڤی بێژه‌ر ده‌ڵێت : ” شه‌ره‌کان وئالۆزیه‌کان له یه‌مه‌ن به‌رده‌وامه که کاتێ باسی شه‌ره‌کان وئاڵۆزیه‌کان به کۆ ده‌کرێت راستر وایه رسته‌که‌فەرمانه‌که‌شی به کۆ بێت واته به‌رده‌وامن کاتژمێر 10.25 ریکه‌وتی3.6.2011 هه‌ر له‌م کاته‌دا ده‌ڵێت ” ته‌قینه‌وه‌کان له لایه‌ن فرۆکه‌کانی ناتۆوه بوو که بوون ، راسته‌که‌یه‌تی .
سه‌ید برایمی عه‌لیزاده‌ی وه‌ک سکرتێری حیزبێک و ئه‌م فه‌وتاندنه چه‌ندین ساڵه‌یان به‌رانبه‌ر زمانی به‌سته‌زمانی کوردی له‌مرستانه‌یدا که له 21.10.2012 دا چه‌ندین جارله تێ ڤی ئه‌وانه‌وه بڵاو کرایه‌وه “مه‌سئولینی مه‌حه‌للی ره‌سمی ده‌وله‌تی مه‌رکه‌زیکه ئه‌وه‌ی ساڵیک پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بوبێت ره‌نگه باشتر له‌و و ئاوا بئاخفێ واته لانی که‌م بیکوردێنێ ” به‌رپرسانی خۆجه‌یی یان ناوچه‌یی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی. یان ده‌ڵێت ” زه‌مێنێکی که‌شاوه‌رزی موسته‌عیدی تێدایه و یان له به‌شێکی دیکه‌ی وتاره که‌یدا ده‌ڵێت ” ئه‌وان کامیله‌ن ئاماده‌ن بۆ سازش جا به شێوه‌ی مه‌خفیانه یان عه‌له‌نی واته ئه‌وان به ته‌واوی بۆ رێک که‌وتن حازرن جا به شیوه‌ی نه‌هێنی بێت یان ئاشکرا .
یان کێ ئێن ئێن که به که‌س رازی نابێت ده‌ڵێت : ” یه‌کیه‌تی و پارتی ده‌ڵێت له باتی ده‌ڵێن یان دیسان به هه‌ڵه ده‌ڵێت ” خه‌ڵکی کوردستان له ئاست ده‌سه‌ڵات بێ ده‌نگ نابێ که خوێنه‌ری به‌رێز خۆت راستی که‌وه که چه‌ند زه‌ق و به‌رچاوه . له 7.45 له رێکه‌وتی 9.4.2011 و له 8.34 له 14.5.2011 و هه‌روه‌ها ده‌یان رسته‌ی هه‌ڵه‌ی دیکه چ له باره‌ی دارشتنه‌وه و چ له باره‌ی ده‌ربرین و چ له باره‌ی به کوردینه نه‌کردنی زمانه‌وانیه‌وه چاو لێکه‌ن “ده‌بێ ئه‌وانه ئازاد بێته‌وه” یانی چی !! له 8.15 له 5.4.2011 و …
چاو لیکه‌ن له‌م هه‌ڵه ده‌ربرینانه ته‌نیا بۆ نوێنه چه‌ند دانه‌یان ده‌هێنمه‌وه ”
گه‌رچی نزیک کتێبچه‌یه‌کم له هه‌ڵه کانی رێزمانی وزمانیی له‌م مێدیانه کوردیانه‌مانم کۆ کردوونه‌و ه ولێره‌دا جێیان نابنه‌وه تا بڵاویان که‌مه‌وه به‌لامگه‌ر کاتتان هه‌بوو کورته سه‌رنجێکی ئه‌م فه‌رمایشتانه بده‌ن با له زنجیره درامای ” سایه” دا ده‌س پێ بکه‌ین که به قه‌ت دراماکه زمانه‌که‌مانی تووشی درام کردوه بۆ وێنه ” ئه‌و ئه‌وراقی هه‌موو عاله‌می لا که‌شفه له کاتژمێری 8.20 له رێکه‌وتی 15.2.2013 یانله کاتژمێری 8.10 له رێکه‌وتی 19.2.2013 ده‌ڵێ ” ئه‌وه‌ی هه‌یه موجه‌ررد شک و ئێحساسه جا وه‌ره وه‌ریگێره سر زمانی پاراو وشیرین وسامانداری کوردی واته ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا گومان و هه‌سته و…
دلسۆزان وشاره‌زایانی زمانی کوردی جارێ با داینین بۆ کاتێکی گونجاو و له بار تا هه‌ڵه‌نامه‌کانی ئه‌مبه‌رێزانه له قاو ده‌ین و نابێ به‌زه‌یمان پێدا بێنه‌وه چون ئه‌وان به‌رانبه‌ر زمانی دایکیان بی به‌زه‌ین و تا به خۆ دا نه‌یه‌نه‌وه ده‌سیان لێ هه‌ڵناگرین جۆن فه‌وتانی زمان بۆ ءێمه فه‌وتانی نه‌ته‌وه‌ێشی به دواوه‌یه .
له هه‌مان کات وله هه‌مان عالدا داوایه‌کی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یشم له کاربه‌ده‌ستانی زمانه‌وانی کوردی هه‌یه له پێش دا کوردی فێربن پاشان بچنه سه‌ر کار کردن به زمانی کوردی تو هه‌موو پێکه‌وه تواناکانمان که‌م وزۆر بۆ گه‌شه‌ی ئه‌م زمانه ده‌وله‌مه‌نده که سه‌ره‌رێی شه‌ری ئیمپراتۆره‌کان بوه و زۆه وشه‌شی له‌وانوه‌رگرتوه و سامانداریشه .
چاوێ له‌م نه‌ته‌وه‌ی فینله‌نده بکه‌نکه زمانه‌که‌یان نه ره‌گ وریشه‌ی لاتینی هه‌یه و نه ماکه‌ی زمانی هێند وئوروپایی پێوه دیاره‌و زمانێکه تایبه‌ت که له باری گراماتیکه‌وه دژوارترین ویان له ریزی یه‌که‌می زمانه دژواره‌کانی دونیایه که چینه به سویدیه‌کان تێک چوو و نه به روسیه‌کانیش فه‌وتا وئاوا بۆ هه‌رشتێک وشه‌یه‌کیان دروست کردوه که ئه‌وه هیچ تازه بۆ هه‌ر ده‌نگیکێس که له گه‌رویاندا دێته ده‌رێ پییتێکیان وه‌ک زمانه خۆشه‌که‌ی خۆمان له باری راست وئاسان نوسینه‌وه‌دا هه‌یه. .ئاواش نیشتمانپه‌روه‌رانی زۆر به دڵته‌نگیه‌وه چاو له‌و جۆره گه‌نجانه ده‌که‌ن که بۆ وێنه له پێته‌ختدا له باتی “کاهویلا ” واته قاوه‌خانه ئه‌مرۆکه ده‌ڵێن با بچێن بۆ” کافی شاپ” و زۆر شتی دیکه‌ش که ده‌بێ له‌وه‌ش وریا بین یان بۆ هه‌ر شتێک ئه‌نستیتۆکانمان وشه دروست که‌ن و یان به جۆرێ به‌کاری بێنین که وشه ره‌سه‌نه‌کانمان له بیر نه‌چنه‌وه .
نزار کوێستانی