دڵته‌نگییه‌کانی من. ڕێناس جاف
دڵم زۆر ته‌نگه بۆ وه‌فای جاران
بۆهاتو چۆکه‌ی کیژی به‌ر باران
بۆلار و له‌نجه‌ی گه‌ل گه‌ل نازداران
بۆئه‌و ڕۆژانه‌ی ڕابوردن، یاران !
بۆ دانیشتنه‌که‌ی ده‌مه‌وئێواران
یان چاوه‌ڕوانیی له بن پاساران
بۆ کۆچی کۆچه‌ر ڕوو له‌هه‌واران
بۆ سۆزی ده‌نگی گشت هه‌رزه‌کاران
بۆ سیحری ناڵه‌یجووتێر،به‌هاران
بۆ بۆنی ئاگری هه‌رد و گوڵجاڕان
بۆ قاسپه قاسپی که‌وی پێبناران
بۆ جریوه جریوی مه‌لی به‌یانان
بۆ گوندی چۆڵ و کۆنه‌هه‌واران
بۆوزه و هاژه‌ی دۆڵی په‌پوولان
بۆ تریق و هوڕی ناو کانیی ژنان
بۆ به‌زمیکوڕگه‌ل هه‌ر به نیوه‌ڕۆان
بۆ خۆڕپه‌ڕه‌که‌ی چیا و لاشانان
هه‌ر بۆتینه‌که‌ی ناو کۆڕی یاران
بۆ ڕه‌فاقه‌تی بێگه‌ردی جاران
بۆ هاوڕێیانی دووره‌ساڵگاران
بۆ ئینتیزاریناو ناخی دایکان
تا گه‌ڕانه‌وه‌ی جگه‌رگۆشه‌کان
بۆبه‌هار،هاوین،پایز و زستان
بۆ دیمه‌نه‌که‌ی سه‌رپاک کوردستان
هه‌ی داد،هه‌یبێداد تازه داد نادا ئه‌شکی به‌ر باران
مه‌گین هه‌ر خه‌یاڵ بمباته‌وه‌ناوگوڵجاڕی جاران.
تاران
10ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2712