بەرێزان و خۆشەویستان، خزمان و دۆست و ئاشنایان

بە پێویست و بەئەرکی سەرەکی و سەرشانی خۆمانیدەزانینکە لە ڕێگای ئەم کورتە نووسراوەیەوە سوپاس و قەدر و پێزانینی خۆمان ئاراستەی یەکە یەکەی ئەو بەرێزانەبکەین کە بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی ئازیزمان نازێ ئەحمەدهەمزە بەشداریان لە کۆڕ و پرسەی ئێمە لە شاری سەردەشت دا کرد و نەیان هێشت بە تەنیائەو خەمە قورس و گەورەیە هەڵبگرین، جێگای خۆیەتی سوپاسی گەرمی هەموو ئەو دۆست و هاوڕێیانە بکەمکە لە ڕێگای دوورو نزیکەوە سەردانیان کردین و بە هاتن و بەشداریان لە پرسەکەماندا ئەو کۆستە گەورەیان لەگەڵ بەش کردین، هەروەها سوپاسی هەموو کەسانە دەکەین کە لە ڕێگای ئامرازەکانی پێوەندی گرتنی وەک تەلەیفون، کورتەنامە، فەیسبووک ئەو خەمە گەورەیان لەگەڵ بەش کردین و باری قورسیغەمی لەدەست دانی دایکی ئازیزمانیان لەسەر شانمان سووک کرد، بکەین. بە هیوای ئەوەکە ئێمە بتوانین لە داهاتوودا لە خۆشی‌یەکانی تێکرای ئێوە دا خزمەتتان پێ بکەین و لەگەڵتان بین.

بەسپاسەوە: بنەماڵەی هێمن سەردەشتی