کۆماری سیدارەی ئیسلامی ئێران و نەخش و پێگەی رەئیس جمهورەکانی.

ئێستا کە بەرەو هەڵبژاردەنی دەورەی 11 هەمی خوڵی رەئیس جمهوری و شورای شارو گوندەکان دەرۆین و کەس نازانی چارەنووسی گەلانی ئێران، بە دەستی ملاکان بەرەو کوێ دەروات بە پێویستم زانی ئەو چەند دێرانە لە سەر رەئیس جمهورەکانی ئێران لە ساڵی 1358 تا ئەمرۆ بنوسم.

پۆستێک بە ناوی سەرۆک وەزیران، لە ئێران دا لە سەرەتای ساڵی 1357 دا لە کاتی دامەزراندنی نیزامی جمهوری ئیسلامی دا هاتە کایەوە.

بە پێ قانوونی ئەساسی جمهوری ئیسلامی ئێران، کە لە ساڵی 1368 دا هێندێک ئالووگۆری تێدا کراوە رەئیس جمهور لە دوای رێبەر کەسی یەکەمی وەلاتە و قوە مجریە کە یەکێک لە قوای سێ گانەیە لە دەستی رەئیس جمهور دایە.

لە ئێران رەئیس جمهور یەک دەورە لە لایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێر درێ، بەڵام بەپێ قانوون هێچ مانەعێک لە سەر رێگا نیەو هەر رەئیس جمهورێک دەتوانی دوو جار خۆی بۆ پۆستی رەئیس جمهوری بەپاڵێوێ.

هەر چەند بەباوەری من لە ئێران قەت دەنگی گەڵانی ئێران لە سەر دیاری کردەنی رەئیس جمهوری مۆردی نەزەری خۆیان لە بەر چاو نەگیراوەو رێبەر کێ پێ خۆشبووبێ سەری لە سەندووقەکانی دەنگ دان دەرهێناوەو بۆتە بە رەئیس جمهوری بە نابەدڵی گەلانی ئێران، بۆ راستی ئەو نوسراوەم دەتوانم ئیشارە بە دەوری دەهەمی هەڵبژاردەنی ئەحمەدی نژادی بکەم کە چۆن بوو بە رەئیس جمهور.

ئەبوول حەسەنی بنی سەدەر یەکەم رەئیس جمهوری ئێران بووەو ئەحمەدی نژادیش تا ئەمرۆ ئاخیرین رەئیس جمهورە و ئێستا ئیدی وردە وردە بەرەو تەواوبوون دەروات.

یەکەم رئیس چمهور ئەبوول حەسەنی بنی سەدەر بوو .

کە لە 22 مانگی مارسی ساڵی 1933 دا لە تاران لە دایک بووە.

بنی سەدر لە 15 رێبەندانی 1358 دا وەک یەکەمین رەئیس جمهوری ئێران لە لایەن خەڵکەوە هەبژیراو لە 31 مانگی جۆزەردانی ساڵی 1360 دا کۆتای هات.

بنی سەدر زاهیرەن سەر بە هێچ حیزب و رێکخراوەیەکی سیاسی نبوو، بنی سەدەر لە لایەن مەجلیسی شورای ئیسلامیەوە بە 177 دەنگی موافق و 12 دەنگی بێلایەن و 1 دەنگی موخالیف لە سەرکار لادەرا، ئەو رەئیس جمهورەی کە دەستوری بە سەربازەکان دەدا تا کوردستان نەگرنەوە نابێ بەندی پۆتینەکان بکەنەوە.

سەرۆک وەزیری بنی سەدر مەحەممەد عەلی رەجائی بوو.

لەو نێوە دا شورای کاتی سەرۆک وەزیران لە 31 مانگی جۆزەر دانی 1360 را تا 12ی گەلاوێژی سالی 1360 وەلاتی بە بێ رەئیس جمهور ئیدارەکرد.

دووهەم رەئیس جمهور مەحەممەد عەلی رەجائی بوو.

کە لە 12ی گەلاوێژی ساڵی 1360 دا هەڵبژێراو لە 8ی خەرمانانی ساڵی 1360 دا تەواوبوو.

سەرۆک وەزیرەکەی مەحەممەد جەواد باهونەر بوو.

شورای کاتی سەرۆک وەزیران لە 8ی خەرمانانی سالی 1360 را تا 17ی رەزبەری سالی 1360 لە ژێر بەرپەرسایەتی مەحەممەد مەهدەوی کەنی دابوو.

سێهەم رەئیس جمهور سەید عەلی خامەنی بوو.

کەلە 17ی مانگی رەزبەری ساڵی 1360 دا هەڵبژێراو لە 13ی خەرمانانی 1364 دا کۆتای بە دەری یەکەمی هات.

دەوری دووهەمی ، خامەنی لە 13ی خەرمانانی سالی 1364 را دەست پێ دەکات تا 12ی گەلاوێژی ساڵی 1368 ،خامەنی لە دەوری یکەم دا سەر بە حیزبی جمهوری ئیسلامی بوو، بەلام لە دەوری دووهەم دا سەر بە کۆمەڵەی رووحانیەتی موبارەزبوو.

سەرۆک وەزیرەکەشی میر حوسێن موسەوی بوو.

چوارەم رەئیس جمهور عەلی ئەکبر هاشمی رەفسەنجانی بوو،

کە لە 12ی گەلاوێژی ساڵی 1368 را دەست پێدەکات و لە 12ی گەلاوێژی ساڵی 1372دا دەوری یەکەمی تەوابوو.

دەوری دووهەمی. لە 12ی مانگی گەلاوێژ ی ساڵی 1372را دەست پێ دەکات و لە 12ی گەلاوێژی سالی 1376 دا تەواو دەبێت. رەفسەنجانی سەربە کۆمەڵەی رووحانیەتی موبارەزبوو، سەرۆک وەزیرەکەشی حەسەن حەبیبی بوو.

پێنجەم رەئیس جمهور مەحەممەد خاتەمی بوو.

کە لە 12ی گەلاوێژی 1376 را دەست پێ داکات و لە 12ی گەلاوێژی 1381 دا تەواو دەبێ.

دەوری دووهەمی. لە 11ی مانگی گەلاوێژ را دەست پێ دەکات و لە 12ی گەلاوێژی ساڵی 1384 دا تەواودەبێ. خاتەمی سەر بە مەجمەعی رووحانیەتی مەبارەزبوو، سەرۆک وەزیرەکەشی مەحەممەد رەزا حارەف بوو.

شەشەم رەئیس جمهور ئەحمەدی نژادە.

کە دەوری یەکەمی لە 12ی گەلاوێژی سالی 1384 را دەست پی کردوەو لە 12ی گەلاوێژی سالی 1388 دا تەوابووە.

دەوری دووهەمی. لە 12ی مانگی گەلاوێژی ساڵی 1388 را دەست پێ دەکات و تاسالی 1392 بەردەوام دەبێت.

لە دەوری یەکەم دا سەرۆک وەزیرەکەی پیروز داوەدی بوو، لە دەوری دووهەمی دا کە تا ئێساتش بەردەوامە ئەسفندیاری رەحیم مشائیی.

بە پێ مادەی 130 و 131ی قانوونی ئەساسی جمهوری ئیسلامی ئێران، لە کاتێک دا رەئیس جمهور بە هەر هۆیەک کە نەتوانێت وەڵات بەرێوەبەرێ، بۆ نموونە وەکوو بنی سەدر، شورای کاتی سەرۆک وەزیران کە لەو کەس و ئۆرگانانە پێک دێت، مەجلیسی شورای ئیسلامی،رەئیسی دیوانی عالی ئێران، و سەرۆک وەزیر دەتوانن وەلات بەرێوەبەرن.

هەروەها بەپێ قانوونی ئەساسی و لە سەر رەزایەتی شەخسی رێبەر جێگری رەئیس جمهور دەتونێ ئیدارەی وەڵات بەرێوەبەرێت.

دووهەمین رەئیس جمهوری ئێران، مەحەممەد عەلی رەجائی لە تەقینەوەیەک دا لە ناودەفتەری سەرۆک وەزیری دا کوژرا بۆمبەکە لە لایەن موجاهیدینی خەڵکەوە دانرابووە.

رەجائی ئەندامی حیزبی جمهوری ئیسلامی نبوو، بەلام کاندیدی ئەو حیزبە بوو، بۆ پۆستی رەئیس جمهوری.

لە سەروبەندی دووهەمین دەورەی رەئیس جمهوری سید عەلی خامەنی دا خومەینی رێبەرو دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە 13ی جۆزەردانی ساڵی 1368 دا مرد.

خامەنی لەو دەورە دا بۆ ماوەیەک هەم رەئیس جمهور بوو، هەمیش رێبەر سەرنجام لە بەر کاری زۆر ناچار بوو پۆستی رەئیس جمهوری بە شورای کاتی سەرۆک وەزیران بەسپێرێ.

لە دوای مردەنی خومەینی خامەنی لە دایک بووی 24ی مانگی پوشپەری ساڵی 1318 جێگای گرتۆتەوە و تا ئەمرۆش هەر بەردەوامە.

خوێنەرانی بەرێز: تەماشاکەن بە درێژای ئەو هەموو ساڵانەو دەستاو دەست کردەنی پۆستەکان و هەڵبژاردەنی کەسەکان ناوی کورد لە کوولەکەی تەریش دا نەهاتووە.

دەبێ ئێمەی کوردی هەژار چە دڵێکامان بەو نیزامەوە و گۆرین و دەستاودەست کردەنی پۆستەکان خۆش بێت، لە کاتێک دا لە سەر مەسەلی سەرکوت کردەنی کورد هەر هەموویان یەک دەنگ و یەک رەنگن.

ماوەیکە لە ناو حیزبەکانیشمان دا سەردان و گەفت و گۆ دەستی پێکردووە، کە لە کاتی هەڵبژاردەن دا چە بڵێن و چە بنووسن، سیاسەتی کۆماری ئیسلامی لە بارەی مەسەلەی کورد نەگۆرەو ئەو هەڵبژاردەن و چاو راوە هەر بۆ درێژ کردنەوەی تۆماری نگبەتی کۆماری سێدارەو تەرۆریستە.

بەرێزان سپاستان دەکەم، کە هەلانم بۆ راست کەنەوە، و بەوردی بە نوسراوەکانم بێنەوە.

ئێوە بە تەواوی لە دەست کاری کردەنی نوسراوەکانی من دا ئازادن.

ئامادەکردەنی رەحمان ئیبراهیم زادە. سویس