گیاره‌نگ، تریبوونی ئازادی ڕاده‌ربڕین. ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی و رازاو هه‌مزه پوور
له سه‌ره‌تای ئه‌م چه‌ند دێڕه دا به بۆنه‌ی ده‌هه‌مین ساڵی ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ_ه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی به به‌رێوه به‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه سه‌ربه‌خۆیه ده‌ڵێم و ده‌ستی ماندوونه‌بوونیان ده‌كوشم و چاوی تیژیان ماچ ده‌كه‌م. ماڵپه‌ڕی گیاره‌نگ هه‌ر چه‌ند وه‌ك زۆر له سایتهكانیتر ره‌نگبێت بێ كه‌م و كوری نه‌بوو بێت، به‌ڵام گه‌ر به حه‌ق، قه‌زاوه‌ت بكه‌ین و حه‌قی خۆی پێبدرێـ،، له‌ماوه‌ی ئه‌م 7،8 ساڵه‌ی دوایدا، دیارترین و پڕبابهت ترین ماڵپه‌ره كوردیه‌كان بوو.
ماڵپه‌ڕی گیاره‌نگ، ماڵپه‌رێك بووه كه هه‌میشه بیره جیاوازه‌كانی، جیاواز له بیر و فكری به‌رێوه به‌رانی بڵاو كردۆته‌وه كه له نێو وتاره جیا، جیا كانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی دا، زۆر جاران بیندراوه و دیتراوه وتاری مخالیفی بیر‌و بۆچوونی خودی كاك حه‌مه‌ره‌سووڵی كه‌ریمی ، بڵاو كردۆته‌وه.
كه كۆتایی ئه‌م چه‌ند دێڕه‌دا هیوادارم كه ئه‌م ماڵپه‌ڕه هه‌روا سه‌ر به‌خۆبێت و، زیاتر له وه‌ی كردوویه‌تی، ببێته مینبه‌ری بڵاو كردنه‌وه‌ی بیره جیاوازیه‌كان و، ببێ به كۆشكی كۆكردنه‌وه‌ی گشت نووسهرهرانی كورد و سه‌نگه‌ری له گێران نه‌هاتووی پێنووسه‌كان بۆ به گژ داچوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئازادی و سه‌ربه‌ستی و گه‌یشتن به ئامانجی شه‌هیدان.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی و رازاو هه‌مزه پوور(مه‌كڵاوه‌یی)