نامێلکهی تایبهت به بۆنهی 45 ساڵهی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی ساڵهکانی 46 – 47ی رۆژههڵاتی کوردستان. ئا: ڕەحمان نەقشی
لە ٤٥هەمین ساڵەوەگەڕی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ساڵەکانی ١٣٤٧- ١٣٤٦ی هەتاوی دا، هاوڕێمان ڕەحمان نەقشی نامیلکەیەکی ئامادە کردووە کە بەشێکی زۆر لەو بابەت و بڵاوکراوە و بیروەرییانە لە خۆ دەگرێت کە لە سەر ئەو ڕووداوە لە ماوەی ڕابردوو دا بڵاو کراونەتەوە.
گرینگی ئەو نامیلکەیە لەوە دایە کە بیرووبۆچوونی جیاواز و جۆراوجۆری دەیان کەسایەتی ناسراوی گەلەکەمان، ئەو کەسانەی کە لە نزیکەوە ئاگاداری ئەو رووداوە بوون و سەرئەنجام ئەو کەسە ئاکادمێک و شارەزایانەی کە بە جاوی خەسارناسییەوە ئاوڕیان لەو لەو هەڵوێستەی پۆلێک لە کادرو پێشمەرگە شۆڕشگێڕەکانی ئەو کاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان داوەتەوە.