زیندانیانی سیاسی لەبیر ناکەین و ئێمە هەموومان کۆڵبەرین

بە دروشمی زیندانیانی سیاسی لەبیر ناکەین و ئێمە هەموومان کۆڵبەرین. رۆژی هەینی 31ی مای 2013 ، کۆمیتەی کارکردن بۆ وەرگرتنی خەلاتی ئاشتی نوبیل، کەبووەدوەند و بەهاوکاری لایەنە سیاسی و مەدەنیەکانی وڵاتی نۆروێژ و کوردستان، خۆپێشاندانێک بۆ پشگیری لە زیندانیانی سیاسیی و کۆڵبەرەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بەرێوە دەبات .

زیندانیانی سیاسی چینی وەدەنگ هاتووی کۆمەڵگای کوردەوارین لە دژی زەبر و زەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران، زیندانیانی سیاسی کورد ئاوێنەی باڵانوێنی خەبات و بەرخۆدانی میللەتی کوردن لە کوردسانی رۆژهەڵات دژی زەبرد و زەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران.

کٶڵبەرانی کورد چینی هەرە فەقیر و زەحمەتکێشی کوردستانن کە بۆ پەیدا کردنی بژێوی ژیانیان ناچارن لە سەخترین وەزعدا کار بکەن و زگی ماڵ و منداڵیان تێر بکەن. رۆژانە کۆڵبەرانی کورد لە سەر سنورەکان دەکەونە بەر هێرشی بێ رەحمانەی چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گیانیان لەدەست دەدەن.

ئێمە دەمانهەوێ ببینە دەنگ زیندانیانی سیاسیی کورد و کۆڵبەرانی کورد و دەنگی ئەوان بگەیەنینە ناوەندە جیهانیەکان، داواکارین لە دانیشتوانی ولاتی نۆروێژ و ولاتانی ئێسکاندیناوی کە با هەموومان پێکەوە لە رۆژی ٣١ی مای ٢٠١٣ بە خۆپێشاندانێکی هێمنانە ئەو داوایە بگەیەنینە ناوەندەکانی بریار لە وڵاتی نۆروێژ.

رۆژ: هەینی ٣١ی مای ٢٠١٣

کات: ١٧:٠٠ ئێوارە

شوێنی کۆبوونەوە: ئیزگەی شەمەندنەفەری ئۆسلۆ – نۆروێژ

شوێنی کۆتایی: بەردەم پەرلەمانی نۆروێژ

بەشداری ئێوە لەو خۆپێشاندانەدا ، مانای پشگیریتانە لە زیندانیانی سیاسی و کۆڵبەرانی زەحمەتکێش.

هەر لایەنێکی سیاسی ومەدەنی ئارەزووی بەشداری هەیە دەتوانێ پەیوەندیمان پێوە بکات بەو ژمارە تەلەفۆن و ئیمەئیلە:

٠٠٤٧٩٥٩٠٠٩١٦

٠٠٤٧٤٠١٦٣٤٤٥

Email: kampein@gmail.com

1- کۆمیتەی کارکردن بۆ وەرگرتنی خەلاتی ئاشتی نوبیل