” رۆڵی کوردەکان لە کێ بەر کێی ناوچەیی نێوان ئێران وتورکیە”
لە کۆتاییدا پاش ساڵانێکی دوورو درێژی خوێن رشتن دیار دەکەوێ کە دەوڵەتی تورکیە وشەڕوانانی پ،ک،ک ،کۆتایی بە شەڕی چەندین ساڵە دێنن ورووپەڕێکی نوێ لە پەیوەندیەکانیان هەڵدەدەنەوە. بۆ گەیشتن بە ئامانجەی ئەو ئاشتیە بە دەستوری فەرماندەی ،پ،ک،ک ، ئەو هێزانە لە مانگی ،٨، ی گوڵان پاشەکشەیان لە خاکی تورکیە کوێستانەکانی قەندیل دەست پێ کردووە .
سەرە ڕای شکستی پڕۆژەی ئاشتی ئاشتیخوازانەی هاو شێوە ئەو جار وادیارە هەر دوولا بە جیدی هەنگاوی بە باوەڕو دروست داوێن کە بۆ داهاتوی رۆژهەڵاتی ناوە ڕاست و تورکیە وئێران بە تایبەتی رێگوزەرێکی باش دەبێ . چاو خشاندنێکی سەر پێیی بەو مێژوویە ئەوەمان بۆ وەدەر دەخا کە کوردەکان رۆڵی سەرەکیان لە سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوە ڕاست ودا هەبوە .ئەو خاڵەی کە ئاشکرایە، هەر هێزێکی ناوچەیی ئازادی زیاتری دابێ بە کوردان لە ئیدارە وڵاتەکەیان توانیوە بە هاسانی هاوکاری وان بە شێوەیەکی راستەو خۆ یانژی نا راستەوخۆ دەسەڵاتی خۆیان بە سەر وڵاتی کورداندا سەپاندووە ئەو سیستەمەش لە مێژووی دێرینی ئێراندا بە باشی دێتە بەر چاو .
هەر وەکو مێژوو نوسو زانای کورد ، ” مەردوخ کوردوستانی ” لە پەڕتوکی کوردو کوردوستان دا دەڵێ :لە رابوردودا پارس وکورد بە هۆی هەبونی خاڵی هاو بەشی نیژادی،دینی،زمانی،پێکەوە ئیمپڕاتوڕی بە هێزیان لە رۆژ هەڵاتی ناوە ڕاست بونیاد ناوە .بەڵام لە سەرەتای سەدەی شازدەدادووهۆ بونە لێک ترازانی بەشێکی گەورەلە کوردەکان لە پارسەکان . هاتنە سەر کاری دەوڵەتی سەفەوی و ئاڵوگۆڕی ئایین لە نیزامی حوکمڕانی راستەو خۆ سەفەویەکانی بۆ ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆیان،کوردەکانی وا لێکرد کە دەستی هاوکاری بۆ لای ” عوسمانیەکانی ” سوننە ئایین درێژ بکەن .بە پێچەوانەی دەوڵەتی سەفەوی ،دەر باری عوسمانی بە قوبوڵ کردنی سەر بە خۆیی بچوک ولە هیندیک بوار دا سەر بە خۆیی تەواو بۆ کوردان لە ناوچەکانی خۆیان بووە .هەر ئەو سیاسەتە بووە بە چکستی سەفەویەکان لە دەوڵەتی عوسمانی لە دەست دانی بەشێکی زۆر لە ناوچە کورد نشینەکان .هەر چەند دەوڵەتی سەفەوی ساڵەکانی دواییدا حازر بە قەبوڵ کردنی مافی کوردان بووە بەڵام هۆگەلی وەکو ، ئایین، وهێزی نیزامی عوسمانیەکان رێگر بووە لە گەڕانەوەی ئەو ناوچانە.
لەسەت ساڵی رابوردودا،هەر کام لە وڵاتانی ،ئێران ،تورکیە ، عێڕاق ، سوریە ، کوردەکانیان وەکو کاری سیاسی وزەخت لەسەر یەکتر بە کار هێناوە.بەڵام لە ئاست دروست بونی دەوڵەتی پێکەوە هاو ڕا بون .لە لایەکی دیکەوە کوردەکان لە نەبونی هاوپەیمانی ستڕاتژیک لە ناوچەکەدا خەساری مەزنیان بینیوە و بەناچاری یامەرمەتی تاکتیکی ئەو دەوڵەتانەیان قەبوڵ کردوە.،
بەڵام لەو سەردەمەدا رۆژهەڵاتی ناوە ڕاست ودونیا توشی ئاڵو گۆڕیمەزن هایون ورۆڵی کوردەکان لە ناوچەدا زیاتر دەدەکەوێ .
عێڕاق و سوریە وڵاتانی بە هێزی پێشو نین . ئێران لە کێ بەر کێی ناوچەییدادەژی وهاو کات گەمارۆی ئابوریەکان لاوازی کردووە ،کوردەکانی عێڕاق دەسەڵات وپارلمانی خۆیان هەیە وخاوەنی ژێرخانێکی ئابوری بە هێزن .هاو کات کوردەکانی سوریە ناوچە کوردنشینەکان بە ڕێوە دەبن .بۆیە تورکیە ناچارە کێشەی کورد چارەسەر بکا و دەزانێ چیدی باوی سەر کوت کردن نەماوە.
هەر وە ها دەسەڵاتی ئیسلام گەرای تورکیە زیرەکانە زانیویە کە وەکو سەردەمی عوسمانی،دانی مافی کورد ،گۆڕینی یاسای بنە ڕەتی تاکتیکێکی بە هێزە ودەبێتە هۆی راکێشانی کوردان بۆ ڵا خۆی .بە پێچەوانە ی تورکیە ،ئێران هەر بە نیگای سوننەتی وپاشوەڕۆبەهێزی ناوەندی چاو لە کێشەی کورد دەکا ولە سەر ئەو باوەڕەیە کە تورکیە مافی ئەو تۆ ناداتە کوردان .هەر وەکو وەدیار دەکەوێ بەر دەوامی یەو سیاسەتە دەتوانێخەساری گەورە بە بەژەوەندی ئێران و پێگەی وی لە ناوچەکەدابکا وکە کەمتر لە نەبونی ناوجە کوردیەکانی نێوان شەڕی سەفەوی وعوسمانی نابێ .
لە دست دانی سیاسەتی زەخت لە سەر کوردان بە دژی تورکیە یەکەم بەرهەمی ئەو سیاسەتەیە .لە حاڵێکدا هەتا چەند مانگ لە وەی پێش ،پ ک ،ک ،لە حالی شەڕ دابوو لە گەڵ تورکیە وپشتیوانی لە ئەسەد وسیاسەیەکانی ئێران دەکرد. لقی سوریە ،پ ، ی ،د هیچ گیرو گرفتێکی بۆ هێزەکانی ئەسەد دروست نەدەکرد .
تەواو ،هێرش دژی ئەسەد هێرشی ،پژاک ، دژی ئێران دەست پێ دەکاتەوە. هەروەها لە داهاتوی نزیکدا سەرەڕای هەبونی ناوچەی سەر بە خۆی کوردی لە عێڕاق وبونی ناوچەی سەر بەخۆی تورکیە ،سوریە ،کوردەکانی ئێران تەنیا هێزێک دەبن کە بێبەرین لەو ئازادیە بۆیە دەتوانین بڵێن زەخت لە سەر دەسەڵاتی ئێران و کۆماری ئیسلامی دروست دەبێ .
هەر کات دەسەڵاتیئێران دوور بن لە و ئاڵو گۆڕانە، شی کردنەوەی دروستیان نە بی لە سیاسەتی ناوچەو جیهان سەر کوتی کوردەکان ئیدامە بدەن توشی هەڵەیەکی مێژوویی دووبارەی سەر دەمی ” سەفەویەکان ” دەبنەوە وکاتیک ئاڵو گۆر هاتن ئەو کات درەنگ بووە وکات لە دەست چووە.
سەر چاوە؛ بی،بی،سی، لاپەڕەی ،چاوە دێران
لە نوسینی : محەممەد وەلەد بەگی
وەرگیڕان: جەعفەر / کەریمی