ئه‌لقاعیده له کوردستان. برایم جه‌هانگیری
نامه‌یه‌ک بۆ مامۆستا مه‌لا مه‌سعوود. به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا مه‌سعوود، وا تێنه‌گه‌ی ئه‌و رسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌م به مه‌بەستی تۆمه‌ت لێدان یان بێڕێزی نووسیوه. یه‌که‌م سوور ده‌زانم که بوون به ئه‌لقاعیده به شانازی ده‌زانن نه‌ک تۆمه‌ت و دووهه‌م چون من هه‌رگیز به‌رامبه‌ر به دوژمنکه‌شم بێڕێزیم نه‌کردووه که وایه ناکرێ به هه‌مان شێوه به مامۆستایه‌کی ئایینی کورد بێڕێزی بکه‌م، به‌ڵام پێم خۆشه منیش وه‌ک مرۆڤێک و وه‌ک تاکێکی کورد، به رامبه‌ر به به‌ڕێزتان و هونه‌رمه‌ند “په‌رواز حوسێن” و به ئه‌نفال و به هه‌ڵه‌بجه ڕاو بۆچوونی خۆم بڵێم که دڵنیام راووبۆچوونی میلۆنان ئینسانی کورده.
به‌ڕێز مامۆستا، هه‌رچه‌ند جاری خوتبه‌ی ئێوه و باقی مامۆستایانی ئایینی ده‌بینم که له سه‌ر هونه‌مه‌ندان قسه ده‌که‌ن یه‌که‌م خۆزگه ده‌خوازم که کورد نه‌بام و له ناو میله‌تێک دا که بیرۆکه‌ی هێنده دواکه‌وتووانه هێشتا و له‌سه‌ده‌ی 21 دا له ناویان دا له بڕه‌و دایه له دایک نه‌بام و دووهه‌میش به خۆم ده‌ڵێم، مادام له نێوچاوانم وا نووسراوه و ته‌قدیر به‌شی منی ئاوا داوه وا چاکه قۆڵی لێ هه‌ڵماڵم و ئه‌گه‌ر له توانام دا بوو چاکی که‌م، ئه‌گه‌ریش نا ئه‌وه منیش ئه‌رکی ئینسدانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆم به جێ گه‌یاندووه، کێ به‌قسه‌ی کردم و کێ نا ئیئتر له ده‌سه‌لاتی مندا نیه.
به‌ڕیز مامۆستا، دینی ئیسلام دینی یه‌کتا په‌ره‌ستی و دینی عیباده‌ت و خۆشه‌وسیتی نێوان مرۆڤ خودایه. دینی ئیسسلام له سه‌ره‌تاوه بۆ ئه‌وه نه هاتووه که حکوومه‌ت بکات،که وڵاتێک به‌ڕێوه ببات، ئه‌گه‌ر له رابردووی زۆر دووریش دا ئه‌وه کراوه به‌و هۆیه بووه که که‌س نه‌بووه کار و باری حکوومه‌ت ڕاپه‌رێنێ. له سه‌دی 21 دا و له گه‌ڵ ئه‌و هه‌مووه ئامرازه پێشکه‌وتووه که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌ده‌ستی ئه‌و که‌سانه دروست کراون که جه‌نابتان به کافر و مه‌لعوونیان ده‌زانن و هه‌مووشتێکیان بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنی گشتی به حه‌رام و بۆ که‌ڵکی تایبه‌تی خۆتان به حه‌ڵال ده‌زانن ئاوا قسه‌کردن و حوکم دان جورمه و تاوانه و ده‌بێ له دادگا دا وڵام بده‌یه‌وه! ئاخر فه‌یس بووک ئه‌گه‌ر خه‌راپه بۆچی لایه‌نگرانی به‌ریزتان ئه‌و جنێو دان و بێڕێزیه‌ی جه‌نابت به که‌سێک بڵاو ده‌که‌نه‌وه که ده‌نگی به‌قه‌را هه‌موو مه‌لا و ده‌روێشه‌کانی کوردستان بڕ ده‌کات و ئێوه‌ی پێ حه‌په‌ساوه هه‌م له کوردستان و هه‌میش له‌ده‌ره‌وه؟!
نام هه‌وێ زۆر شێر و ڕێوی بێنمه‌وه. ئه‌م دنیایه‌ی ئه‌مڕۆ و به‌ریوه بردنی وڵات له‌مڕۆ دا کاری ئیوه و حیزبه دینییه‌کان نییه. ئه‌گه‌ر په‌رۆشی حورمه‌تی دین و له ده‌ست نه‌دانی سومعه‌ی دینن واز له‌و قسانه بێنن. ئه‌و فکره ئه‌لقاعیده‌ییه و تالیبانییه مه‌هێننه کوردستان. کوردستان به ده‌ست هه‌زاران برینی ساڕ‌ێژ نه‌بووی هێشتا ئازار ده‌کیشێ. ئه‌و پادشایه‌ی به‌ڕیزت هه‌ڵت کوتایه سه‌ر چون قازی به په‌تی سێداره‌وه کرد و ترست لێی نه‌بوو، خه‌راپتر نه‌بوو له‌و سه‌دام حوسێنه‌ی له باسی ئه‌نفال و حه‌له‌بجه دا که به سه‌دان هه‌زاری مرۆڤی بێتاوانی کوردی قه‌تڵ و عام کرد نه‌توێرا به یه‌ک رسته‌ش وه‌ک تاوانبار ته‌نانه‌ت ناویشی بێنی. دڵنیام ئه‌و کاتیش که خه‌ڵک ئه‌نفال ده‌کرا ئێوه و هاوبیره‌کانت هه‌ر لێی بێده‌نگ بوون. ئه‌و جار خۆ دنیا خه‌راپ نه‌ده‌بوو له‌و هه‌مووه کوردایه‌تی کردنه‌ته دا به یه‌ک رسته‌ش باسی رێژیمی ئیسلامی ئیڕانت کردبا که دووسه‌رکرده‌ی ناوداری کوردی وه‌ک قاسملوو و شه‌ڕه‌فکه‌ندی ترۆر کردوون و هه‌زاران پێشمه‌رگه و سه‌دان خه‌لکی بێ تاوانی گونده‌کانی قه‌تڵ و عام کردووه! ئه‌وانیش برای مووسوڵمان و هاو مه‌سه‌بی ئێوه بوون! تۆ بڵیی که‌یسی په‌رواز له‌و که‌یسه گرینگتر بێ که من وه‌بیرت دێنمه‌وه و ئیوه هه‌ر هه‌مووتان قه‌ت ئاوڕێکتان لێ نه‌داوه‌ته‌وه؟! موسوڵمانی و دینداری و عیباده‌تی په‌روه‌ردگار به هه‌ڵکوتانه سه‌ر خه‌ڵکی دیکه، نه‌ته‌نیا گه‌وره و به‌ڕیز نابێ به‌ڵکوو ده‌بێته ئه‌و وه‌زعه‌ی که ئێستا من بۆت باس ده‌که‌م.
منداڵ بووم باش له‌بیرمه، باوکم به تۆبزی ده‌یبردم و ده‌بوو هه‌موو رۆژانی هه‌ینی نوێژی هه‌ینیمان پێکه‌وه کردبا، باوکی من کابرایه‌ی به‌دین بوو، جێگای باوه‌ڕ و متمانه‌ی خه‌ڵکی بوو، سه‌ری چووبا نوێژ و رۆژووی نه‌ده‌چوو. ئه‌و کات واته نزیک 1965تا 1970 باش له‌بیرمه که مزگه‌تی سووری مه‌هاباد نوێژی جومعه‌ی ده‌کرا. ئێمه ده‌بوو لانی که‌م سه‌عاتێک زووتر و به په‌له‌په‌ل خۆمان ساز کردبا و هه‌ر به ڕێوه که‌وشمان ده‌پێ کردبا تا خۆ بگه‌ینینه مزگه‌وت و بتوانین شوینێک په‌یدا بکه‌ین. باوه‌ڕ بفه‌رمووون مامۆستا به‌زه‌حمه‌ت لای کووچه و سه‌ربانمان وه‌ده‌ست ده‌که‌وت ئه‌ویش ده‌بوو خه‌ڵک تۆزێ زیاتر پاڵ وێکده‌ن. ئه‌و کات تێکرای خه‌ڵکی مه‌هاباد هه‌ر 30000 سی هه‌زار که‌س ده‌بوو. (هیوادارم له ئاماره‌که زۆر دوور نه‌بم). له نوێژی جومعه‌دا نه ژووره گه‌وره‌که‌ی مزگه‌وت و نه سه‌ربان و نه کووچه و نه شه‌قام هه‌ڵی نه‌ده‌گرت. خه‌ڵکی ئیماندار هه‌ر جمه‌ی ده‌هات.
ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئێوه بیرده‌که‌نه‌وه هاتن، رێژیمی ئیسلامی ئێران دامه‌زرا، موزیک و شایی به جارێ قه‌ده‌غه کرا، له جیاتی له خودان و قوڕ پێوان بوو به کولتووری زاڵ، سه‌رزوه‌وێکی نه‌خۆش، خه‌ڵکێکی نه‌خۆش،ولاتێکی کاول وێرانیان ده‌گه‌ڵ خۆیان به دیاری هێنا. ئه‌وانه و ئێوه راست وه‌ک یه‌ک بیر ده‌که‌نه‌وه و له روانگه‌ی منه‌وه هیچ فه‌رقتان نییه ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێ ئه‌وان ده‌ه‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و ئێوه نا، چۆن ده‌رکی خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی له‌و ولاته گاڵه درا، ده‌رکی مزگه‌وته‌کانیشیان به قوڕ گرت، خه‌ڵکی له دین هه‌ڵگه‌رانه‌وه و به هه‌زاران هه‌زار که‌س دینه‌که‌یان گۆری ئایینه‌کانی دیکه‌یان هه‌ڵبژارد. وازیان له دینی ئیسلام هێنا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دینی ئیسلام و له خودا ناسی دا هه‌ر ” بسمالله القاسم الجبارین” یان دیت و “بسم الله‌الحمان الرحیم” له مه‌کته‌بی ده‌سه‌لاتدارانی ئیسلامی دا جێی نه‌بۆوه نه ئێران و نه له ئه‌فغانستان.
به‌ریز مامۆستا ئه‌گه‌ر دینی ئیسلام دینی میهره‌بانی وره‌حمه‌ته بۆچی ئێوه هه‌ر دینی زه‌بر و زه‌نگ و گۆپاڵ و هه‌ڕه‌شه وگوڕه‌شه و گوڕاندن و تۆقاندن نیشانی خه‌ڵک ده‌ده‌ن! ئایا ئه‌وه خزمه‌تی دین ده‌کات؟ ئایا په‌رواز حوسێنێکی هه‌نه‌رمه‌ند که ده‌بوو ئێوه وه‌ک کچی خۆتان سه‌یری بکه‌ن و محه‌به‌تی پێبکه‌ن که کورد و هونه‌ری کوردی له ناو براموسوڵمانه عه‌ڕبه‌کان که خاوه‌نی ئه‌سڵی دینه‌که‌ن ده‌ناسێنێ بۆ ئه‌وه ده‌بێ به‌و ئیسلووبه ئه‌لقاعیده‌ییه ده‌گه‌ڵی بدوێن؟! چ نه‌ماوه بیڵێم ئه‌وه نه‌بێ که به‌داخه‌وه ئێوه هێشتا نازانن و ناتوانن ده‌رکی په‌رواز و په‌روازه‌کان بکه‌ن . ئه‌و ده‌رک نه‌کردنه و به‌تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر راوه‌ستانه دا راست وه‌ک ئه‌وه وایه که مه‌له نه‌زانی و بت هه‌وێ به پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی رووباڕێکی خوڕێن مه‌له بکه‌ی.
به‌ڵام هۆ لاوانی موسوڵمانی ناو مزگه‌وته‌کان. کوڕ و کچه جوانه‌کانی کوردستان. برۆن ده‌رس بخوینن، زانستی سه‌رده‌م فێر بن، ئه‌گه‌ر دیندارن و ئه‌هلی مزگه‌وت، دینه‌که‌تان بپارێزن و نوێژ و تاعه‌تی خۆتان بکه‌ن. به عیلم و به کرده‌وه خزمه‌تی گه‌له بنده‌سته‌که‌تان بکه‌ن. به‌ڵام نه‌که‌ن ده‌داوی ئه‌لقاعیده‌ی کوردستان که‌ون. ئه‌لقاعیده هه‌ر ئه‌لقاعیده‌یه چ له کوردستان چ له هه‌نده‌ران.
ئه‌وقافی کوردستان
ئیداره‌ی ئه‌وقافی کوردستان زوڵم ده‌کات که له زاری منداڵه شه‌هیده‌کان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌یدا به‌و مامۆستایانه که به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی نه‌ته‌ویی و نیشتمانی هه‌نگاو ده‌نێن. ئه‌وانه له مزگه‌وت و له بڵیندگۆی مزگه‌وته‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرن بۆ دژایه‌تی فکر و به‌رنامه‌کانی حکوومه‌ت ئه‌ویش به دواکه‌وتووترین شێوه. ئێوه به‌رپرسن سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته له هه‌موو بارێکه‌وه و دڵنیا بن ده‌بێ وڵامده‌ر بن به‌رامبه‌ر به ئه‌مرۆ و به‌رامبه‌ر به دواڕۆژ.
نووسه‌ران و رۆشنبیران
به‌داخه‌وه ئه‌لقاعیده به ئاشکرا له مینبه‌ری مزگه‌وته‌کان را ده‌نگی به‌رزه و بۆ دژایه‌تی هه‌موو جۆره هونه‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی خه‌نجه‌ری رووتی له کالان ده‌رکێشاوه. هه‌ڵبژاردن له باشووری کوردستان نزیکه و ئێران به لێشاو پاره‌ی ڕژاندۆته ئه‌و به‌شه له کوردستانی نیوه رزگار بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زعه بشێوێنێ، به دڵنیاییه‌وه مینبه‌ری مزگه‌وته‌کان له‌و باره‌وه باشترین جێگایه بۆ مانۆڕی رێژیمی ئیسلامی ئێران. به ناشکوری نه‌بێ که‌سیش ده‌نگی لێنایه. ئۆپۆزیسیۆن که به‌شیکی هه‌ر ئه‌و مه‌لایانه‌ن و به ناوی جۆراو جۆر حیزبیان پێک هێناوه و جاری نه‌رمی ده‌کێشن تا ده‌گه‌ن به ده‌سه‌ڵات. گۆڕانی پێشکه‌وتنخوازیش له‌ترسی دڵ ئێشانی هاوپه‌یمانانی ئیسلامی خۆی ناوێرێ له‌و باره‌وه هه‌ڵوێستێکی روونی هه‌بێ و بێده‌نگی باشترین سیاسه‌ته بۆ وان. یه‌کیه‌تی مۆدێڕن و پارتی دێمۆکراتی خاوه‌ن حکوومه‌ت وسه‌رۆکی حکوومه‌تیش که له ترسی له‌ده‌ست دانی ده‌نگی موسوڵمانه تۆند ئاژۆکان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته مته‌قیان له خۆ بڕیوه.
دۆستان، رۆشنبیران و رۆژنامه نووسانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست. ناکرێ و نابێ له‌و که‌یسه وا به‌هاسانی بێده‌نگ بین، ته‌نیا که‌مپه‌ین چاره‌ی ئه‌و وه‌زعه نییه. نووسین و نووسین و نووسین. روخساری ئاشکرا و داپۆشراوی ئیسلامی سیاسی ئاشکراتر که‌ن که یه‌کێک له مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه‌کانه له سه‌ر کورد و له سه‌ر داهاتووی حکوومه‌تی کوردستان.
تێبینی : ئه‌و نووسراوه‌یه ته‌نیا رووی له‌و مامۆستایانه‌یه که له ماوه‌ی رابردوو دا به هێرشی ناڕه‌وا بۆ سه‌ر سه‌رجه‌م جالاکوانانی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی کورد هیچ سنوورێکیان نه‌هێشتۆته‌وه. دڵنیاشم که زۆربه‌ی مامۆستایانی ئایینی کورد ده‌گه‌ڵ ئه‌و شێوه له قسه‌کردن و خوتبه دانه نین و ئه‌وان خۆیان له خه‌ڵک به جیا نازانن.