وه‌ڕێخستنی هه‌راوهوریا له دژی حیزبی دیموکراتی کوردستان، له به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟
(وڵامێک به راپۆرتێکی ئه‌م دوایانه‌ی حه‌وتوونامه‌ی”ئاوێنه”) حه‌وتوونامه‌ی “ئاوێنه” له ژماره379ی خۆی دا (رۆژی سێشه‌ممه 28/5/2013) راپۆرتێکی له باره‌ی”ناره‌زایه‌تیی کادیرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان” بڵاو کردۆته‌وه و به رواله‌ت له زمانی “کادیرێکی نارازیی” ئه‌و حیزبه‌وه، کۆمه‌ڵێک ئیددیعای خستوونه ڕوو که به‌شێکیان درێژه‌ی هه‌مان ئه‌و ئیددیعایانه‌ن که هه‌ر ئه‌و حه‌وتوونامه‌یه له مانگی مای 2012 له وتارێک دا له ژێر ناوی “کامیان ده‌بێته ئه‌حمه‌د تۆفیقی دووهه‌م؟ مسته‌فای هیجری یان خالیدی عه‌زیزی” ورووژاندبوونی!
ئه‌گه‌ر راپۆرته‌که‌ی “ئاوێنه” له باره‌ی”ناره‌زایه‌تیی کادیران”ی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه، نووسه‌رێکی دیاریکراوی هه‌با و سه‌رچاوه یا سه‌رچاوه‌کانی زانیارییه‌کان ناویان هه‌با و ناسراوبان، له‌م روونکردنه‌وه‌یه دا، رووی قسه‌مان نه‌ک له “ئاوینه”، به‌لکوو له نووسه‌ر و خاوه‌نی ئیددیعاکان ده‌بوو وکاره‌که‌ی ئه‌و حه‌وتوونامه‌یه‌مان وه‌ک کارێکی رۆژنامه‌نووسی سه‌یر ده‌کرد. به‌لام به‌و هۆیه‌وه که “ئاوینه” له زمانی سه‌رچاوه‌یه‌کی مه‌و‌هوومه‌وه قسه ده‌کا و به شوێن ئامانجێکی تایبه‌ته‌وه‌یه، خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌مان بۆ کاره‌که‌ی هه‌یه. به‌م پێیه ته‌ره‌فی حیزبی دیموکراتی کوردستان له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و راپۆرته پڕ له چه‌واشه‌کارییه دا، خودی ئه‌و حه‌وتوونامه‌یه‌یه و رووی قسه‌کانی ئێمه‌ش له خودی “ئاوێنه”یه.
نامه‌ی نیوخۆیی کۆمه‌ڵێک له کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ رێبه‌ریی حیزبه‌که‌یان، هه‌ر وه‌ک له دیدارێکی ڕووبه‌روو دا نیشانی سه‌رنووسه‌ری “ئاوێنه” دراوه، که‌مترین ئاماژه و باس و ره‌خنه و گله‌یی له باره‌ی مووچه و یارمه‌تیی سکرتێری گشتی و ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌و حیزبه‌ی تیدا نییه. واژۆکه‌رانی ئه‌و نامه‌یه داواکاربوون ریبه‌ریی حیزبه‌که‌یان، له چوارچێوه‌ی ئیمکان و توانا دا و به سه‌رنجدان به بارودۆخی ژیان و گوزه‌ران له هه‌ریمی کوردستان، چاو به یارمه‌تیی کادر و پێشمه‌رگه دا بخشێنێته‌وه و رێبه‌ریی حیزبیش به سینگفره‌وانی و بایه‌خ پێدانه‌وه پێشوازیی لێکردوه. ئه‌گه‌ر که‌سێکیش گومانێکی له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه، هه‌م نامه‌که مه‌وجووده و هه‌م واژووکه‌رانی زیندوون، ده‌توانێ به‌دواداچوون له‌م باره‌یه‌وه بکا. له‌م دوایانه‌ش دا هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی نامه‌که‌یان بۆ ریبه‌ریی حیزب نووسیوه، و “ئاوێنه” به بیانووی نامه‌که‌ی ئه‌وانه‌وه، چی به قه‌ڵه‌می راپۆرتنووسه‌که‌ی دا هاتوه، له دژی حیزبی دیموکرات بلاوی کردۆته‌وه، وه‌ده‌نگ هاتوون و ره‌خنه و ناره‌زایه‌تییان له چه‌واشه‌کردنی نامه‌که‌ی خۆیان له لایه‌ن “ئاوینه”ه‌وه ده‌ربڕیوه.
“ئاوینه” بۆ ئه‌وه‌ی وا نیشان بدا که یه‌ک لایه‌نه نه‌جووڵاوه‌ته‌وه ، ده‌نووسێ که پێوه‌ندیی به ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و حیزبه‌شه‌وه کردوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م پیوه‌ندییه دا لێدوانی لێ وه‌ربگرێ: به‌ڵام” وێڕای ئه‌وه‌ی كه ناوبراو ئاماده نه‌بو هیچ زانیارییه‌ك بدات، بونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌شی ره‌تنه‌كرده‌وه”!
بۆچی” ئاوێنه” ئه‌مجاره‌یان پیوه‌ندیی به‌و سه‌رچاوه یا سه‌رچاوانه‌ی حیزبی دیموکراته‌وه نه‌گرت که جارانی پێشتر به‌هاسانی پیوه‌ندیی پێوه ده‌کردن و لێدوانی لێ وه‌رده‌گرتن؟ خۆ ده‌یتوانی ئه‌مجاره‌ش پێوه‌ندیی به ده‌فته‌ری سیاسیی ئه‌و حیزبه‌وه بگرێ تا راستیی مه‌سه‌له‌که‌ی لێ روون ببێته‌وه و ناچار نه‌بێ راپۆرتێکی پڕ له ناڕاستی له باره‌ی ئه‌و حیزبه بڵاو بکاته‌وه. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی نه‌کردوه، هه‌ر خۆی ده‌یزانێ.
“ئاوێنه” که به‌ردی داکۆکی له دادپه‌روه‌ری له نێو حیزبی دیموکراتی کوردستان له سینگی ده‌دا، ده‌یتوانی ئه‌ندامیکی ده‌فته‌ری سیاسیی ئه‌و حیزبه ده‌عوه‌ت بکا بۆمیزگردێک له ده‌فته‌ری ئه‌و حه‌وتوونامه‌یه به به‌شداریی سه‌رچاوه‌ی زانیارییه عه‌نتیکه‌کانی خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بێ یه‌ک لایه‌نه بچێته مه‌حکه‌مه و بۆی ڕوون بێته‌وه که ئایا دادپه‌روه‌ری له نێو ئه‌م حیزبه دا به‌و جۆره‌یه که سه‌رچاوه‌کانی ئاوێنه باسی ده‌که‌ن؟ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبه خۆی له‌م جۆره ڕووبه‌ڕووبوونه‌وانه دزیبا‌وه، دیار ده‌بوو که ئه‌و ماسته موویه‌کی تێدایه. جا ئه‌و کات “ئاوینه” ئه‌م حه‌قه‌ی به خۆی دابا ئه‌م راپۆرته بڵاو بکاته‌وه.
ره‌نگه “ئاوێنه” پێی وابێ له‌م راپۆرته‌ی دا شتی زۆر نوێ و نه‌بیستراوی له باره‌ی سکرتێر و رێبه‌ریی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه داوه به خوێنه‌رانی، ئه‌گه‌ر وا بیر بکاته‌وه زۆر له هه‌ڵه دایه. چونکه ئیددیعای له چه‌شنی “ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی مال‌و مندالیان به پاره‌ی حیزب ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات کردوه”، یا له نێو حیزب دا نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵی هه‌یه و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و حیزبه به کاری قاچاغ و فرۆشتنی پشتگیری به په‌ناخوازانه‌وه خه‌ریکن، له‌و قسانه‌ن که له مێژه له ماڵپه‌ڕ و وێبلاگه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دا بڵاو بوونه‌وه. ئه‌وه که داموده‌زگای سیخوڕیی کۆماری ئیسلامی، شتی وا له دژی حیزبیکی خه‌باتکاری دژبه‌ری ئه‌و رێژیمه بڵاو بکه‌نه‌وه و هه‌وڵی ڕووشاندنی ناو و ناوبانگی رێبه‌ران و تیکۆشه‌رانی بده‌ن، ئاسایی و چاوه‌ڕوانکراوه. به‌ڵام “ئاوینه” که قه‌راربوو میدیایه‌کی ئازادی کوردی بێ، ده‌نگۆ وقسه و باسه‌کانی ئه‌م جۆره جێگایانه بۆ کێ وله پێناوی چیدا دووپات و بڵاو ده‌کاته‌وه؟
ئێمه ئه‌و ئاماده‌ییه‌مان هه‌یه له هه‌ر میدیایه‌ک دا و له‌به‌رچاوی بیرورای گشتی،به‌روونی له سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆ و بوختانانه که له دژی حیزبی دیموکراتی کوردستان بڵاو ده‌کرێنه‌وه، قسه بکه‌ین و راستییه‌کان روون بکه‌ینه‌وه. ئه‌وه‌ش له باوه‌ڕمان به شه‌فافییه‌ت و به‌رپرسیاره‌تی و له دڵنییایمان له به‌رپرسانه و ئوسوولی بوونی رێوشوێنه‌کانی نیو حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. ئه‌وا لێره‌شدا بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه گومان و پرسیارێک، روونکردنه‌وه‌ی چه‌ند خاڵێک به پێویست ده‌زانین:
ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامانی رێبه‌ریی ئه‌و حیزبه، به‌و هۆیه‌وه که کاری ره‌سمییان هه‌یه و ده‌توانن خۆیان بژیه‌نن، خۆبه‌خشانه کار بۆ حیزب ده‌که‌ن وحوقووق یا یارمه‌تییه‌کی ماڵی له حیزب وه‌رناگرن. ئه‌و به‌شه‌ش که ته‌واو وه‌خت خۆیان بۆ کاری حیزبی ته‌رخان کردوه و حیزب ده‌یانژێنێ، یارمه‌تییه‌کی که حیزب پێیان ده‌دا، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌کی نیسبیی له گه‌ڵ یارمه‌تیی هێندێک له کادره‌کانی خوارووتر هه‌یه، به داخه‌وه نه وه‌ڵامده‌ری هه‌زینه‌کانی ژیانیانه و نه شیاوی به‌رپرسایه‌تی و مه‌وقعییه‌ت و زه‌حمه‌ت و تێکۆشانی ئه‌وان. به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر له توانای حیزب دابایه، بۆ ئه‌وان و سه‌رجه‌م تێکۆشه‌رانی که هه‌موو توانا و کاتی خۆیان ناوه‌ته خزمه‌ت حیزبه‌که‌یان، ژیان و به‌ڕێچوونێکی باشتری ته‌رخان ده‌کرد.
حیزبی دیموکراتی کوردستان، نه‌ک ته‌نیا له به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی رێبه‌رییه‌که‌ی به‌ڵکوو له ئاست سه‌رجه‌م کادرو پێشمه‌رگه‌کانی که له هه‌رێمی کوردستان ده‌ژین، خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێ. هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی له توانای دابووه کردوویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیی مانگانه و داهاتی ئه‌وانیش، له پێشوو باشتر بێت. جگه له‌وه‌ش له دابینکردنی ماڵ و شوێنی حه‌وانه‌وه و هه‌زینه‌کانی خوێندنی منداڵان و دوکتور و ده‌رمان و هتد، لانیکه‌می مه‌ودا و جیاوازی له نیوان رێبه‌ری و کادر و پێشمه‌رگه دا، هه‌یه. به دڵنییاییه‌وه و ئه‌گه‌ر رۆژێک پێویست بکا به به‌ڵگه‌وه ده‌ڵێین پێڕاگه‌یشتنی حیزبی دیموکراتی کوردستان به تێکۆشه‌رانی خۆی و بنه‌ماڵه‌کانیان له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا، به سه‌رنجدان به ئیمکاناتی مه‌وجوود و به به‌راوه‌رد له گه‌ڵ هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانی پێشوو، له هه‌موو کات دادپه‌روه‌رانه‌تر و ئینسانیتربووه. له پێوه‌ندی له گه‌ڵ یارمه‌تییه‌کیی مانگانه‌ش که حیزب ده‌یدا به سکرتێره‌که‌ی، به جێیه راستییه‌ک وه‌بیر ئاوێنه و هه‌ر که‌س و لایه‌نێکی له‌مباره‌وه‌عه‌وداڵی زانیاریی بێنینه‌وه. ئه‌وه‌ی به‌ڕێزخالید عه‌زیزیی گه‌یانده سکرتێریی حیزبی دیموکراتی کوردستان، نه‌ک تامه‌زرۆیی و هه‌ڵپه و تاسه‌ی خۆی بۆ ئه‌و جێگایه، هه‌ر وه‌ها نه‌ک ته‌ماعی مووچه و مه‌عاشی تایبه‌ت به‌م پۆسته، به‌ڵکوو داوا و پێداگریی هه‌ر دوو کۆنگره‌ی 14 و 15ی ئه‌م حیزبه و رێبه‌ریی هه‌ڵبژێراوی ئه‌م کۆنگرانه بووه. ناوبراو، کاتێک، شانی دایه به‌ر ئه‌م ئه‌رکه قورسه، کاری ره‌سمیی چه‌ندین ساڵه‌ی خۆی به هه‌موو ئیمتیازاتی داهاتوویه‌وه واز لێ هێنا. بۆیه شتێکی سروشتی بوو ئه‌گه‌ر حیزبی دیموکراتی کوردستان، یارمه‌تییه‌کی مانگانه‌ی نه‌ک له ئاستی کاره‌که‌ی دا به‌لام گونجاو له گه‌ڵ ئیمکاناتی حیزب و وکارو ژیانی پێشووی ئه‌و که‌سه، بۆ دابین بکا.
“ئاوێنه” جارێک له گۆشه‌نیگای “رانه‌گیرانی بالانس له نێوان یه‌کیه‌تیی نیشتمانی و پارتی دیموکرات” له لایه‌ن سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه ( که فڕی به ڕاستییه‌وه نییه و زاده‌ی خه‌یاڵی راپۆرتنووسانی ئاوێنه‌یه) و جارێکیش له‌به‌ر خه‌مخۆری بۆ داهاتووی “یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو حیزبی دیموکرات” و ئه‌مجاره‌شیان به بیانووی مووچه‌یه‌ک که سکرتێری گشتی، له حیزبی دیموکراتی کوردستان وه‌ری ده‌گرێ ، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، به‌ڕیز خالید عه‌زیزی ده‌خاته به‌ر سیله‌ی لوتفی خۆی!به‌ڵام ئه‌م لوتفه شتێکی له خۆوه و به ڕێکه‌وت نییه.
پرسیاری ئیمه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌ستیار بوونی “ئاوێنه” به‌رامبه‌ر جێگه و پێگه‌ی ئێستای خالید عه‌زیزی و حیزبه‌که‌ی، له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ؟ به راستی له دڵسۆزی بۆ بزووتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان؟ ئیددیعای “تێکچوونی باڵانس له پێوه‌ندییه‌کانی نێوان حیزبی دیموکراتی کوردستان و دوو لایه‌نی سه‌ره‌کیی هه‌ریمی کوردستان( پارتی و یه‌کیه‌تی) یا ئه‌گه‌ری به سکرتێربوونی خالید عه‌زیزی له حیزبی دیموکراتی یه‌کگرتوو دا،کام به‌رژه‌وه‌ندی”ئاوێنه” ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه ئه‌گه‌ر به راستی ئه‌م حه‌وتوونامه‌یه، میدیایه‌کی ئازاد و بێلایه‌نه؟!له پشت “ئاوێنه”وه چ هێز و لایه‌نێک هه‌یه که به‌رژه‌وه‌ندی له وه‌ڕێخستنی ئه‌م جۆره هه‌راوهوریانه له دژی حیزبی دیموکراتی کوردستان دایه؟
حیزبی دیموکراتی کوردستان
ناوه‌ندی راگه‌یاندن
9ی/6/2013
19/3/ 1392