شارێكی له‌بیركراو له پووشپه‌ڕێكی سووتاودا . عەزیز شێخانی
كاتژمێر چوار و نیوی پاش نیوه‌ڕۆی ٧.پووشپه‌ڕی ١٣٦٦ هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به ٢٨ ژوئه‌نی ١٩٨٧ زایینی، شاری سه‌رده‌شت (رۆژهه‌ڵاتی كوردستان) كه‌وته به‌ر په‌لاماری چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو. له‌ئاكامی ئه‌و په‌لاماره نامرۆڤانه‌یه‌دا سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی بێ‌تاوان و دانیشتوانی شار چرای ژیانیان كووژایه‌وه و زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون. هێزه ئاسمانییه‌كانی عێڕاق سه‌رده‌شتیان به چه‌كی شیمیایی بۆمباران كرد، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و بۆمبارانه هه‌تا ئه‌مڕۆش نادیاره. هه‌رچه‌نده شه‌ڕی شار و ناوچه‌ی سیڤیل له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراقدا دیارده‌یه‌كی نامۆ نه‌بوو، به‌ڵام هێرشی شیمیایی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سیڤیل به چه‌كی شیمیایی له وڵاتی دژبه‌ردا تاقی نه‌كرابۆوه.رۆژێك پاش روودانی ئه‌و كاره‌ساته له نێو خه‌ڵكی شاردا ده‌نگۆیه‌یك بڵاوبۆوه، كه به‌ره‌ی كوردستانی (باشووری كوردستان) له شوێنێكی شاری سه‌رده‌شت (خواردنگه‌ی پووری) كۆبوونه‌وه‌یان كردووه و رێژیمی عێراق له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئاگادار بووه. ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو، كه كه‌سانی ئاگادار و ته‌نانه‌ت به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی، وه‌ك سیخوڕ به‌رپرسانی عێڕاقیان له شوێن و كاتی كۆبوونه‌وه‌كه ئاگادار كردۆته‌وه. شایانی باسه، كه هیچ كام له به‌رپرسی حیزب و رێكخراوه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان هه‌تا ئه‌مڕۆ ئه‌و باسه‌یان پشتڕاست یان به درۆ نه‌خستۆته‌وه. بێجگه له‌وه، یادی سه‌رده‌شت و كاره‌ساتی ٧ی پووشپه‌ڕ له راگه‌یاندنی فه‌رمی باشووری كوردستاندا زۆر به كه‌می باسی لێده‌كرێ.
له كاتێكدا سه‌ددام حوسێن و باقی كاربه‌ده‌ستانی رێژیمی پێشووی عێراق له سه‌ر رووداوی دوجه‌یل، هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفال، فه‌یلیه‌كان، بازرگانه‌كانی به‌غدا دراونه دادگا و به‌شێكیان له دار دراون، به‌ڵام كه‌یس و فایلی قوربانییه‌كانی سه‌رده‌شت له بیركراوه. كۆماری ئیسلامی ئێران نه ته‌نیا قوربانییه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته‌ی قه‌ره‌بوو نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكو له به‌رده‌م پێكهێنانی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رین و یادكردنه‌وه‌ی به‌رفراونی ئه‌و یاده تاڵه‌دا كۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌نێته‌وه. به‌رپرسانی رێژیمی تاران خه‌می كاره‌ساتی ٧ ی پووشپه‌ڕیان نیه. ئه‌وان به ئامانجی سیاسی هه‌وڵ ده‌ده‌ن، كه یادی ئه‌و كاره‌ساته سنووره‌كان نه‌بڕێ و له بێده‌نگی ته‌واودا تۆزی زه‌مانه دایپۆشێ.
به‌رپرسی پارته كورده‌كانی باشووری كوردستان له هه‌ولێر و به‌غدا، كه به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كانی ئه‌و كات، هۆكارێك بوون بۆ ئه‌و په‌لاماره نامرۆڤانه‌یه، ئاوڕیان له‌و رووداوه ژانهێنه‌ره نه‌داوه‌ته‌وه. له كاتێكدا ئه‌وان به رواڵه‌ت بانگه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و كوردبوون ده‌كه‌ن، به‌ڵام له به‌غدا و هه‌ولێر بۆ یادكردنه‌وه و رێزگرتن له قوربانییه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته هیچ كارێكیان نه‌كردوه. رووداوه‌كانی ٢٠ ساڵه‌ی دوای راپه‌ڕینی باشوور پێشانی ده‌ده‌ن، كه پارته كوردییه‌كان زیاتر رێزیان له دوڵه‌ته سه‌رده‌سته‌كان و رابه‌ره‌كانیان گرتوه (بۆ وێنه یادی مه‌رگی خومه‌ینی له هه‌ولێر و سلێمانی). جۆری هاوكاری ئه‌وان له گه‌ڵ رێژیمی تاران و تێكه‌ڵبوونیان له گه‌ڵ سپای پاسداڕان دژبه لشكری به‌عس و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام حوسێن له ساڵانی كۆتایی شه‌ڕی ئێران و عێڕاق، فاكته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و كاره‌ساتانه بوون، كه له سه‌ر ده‌ستی لشكری داگیركه‌ر جێبه‌جێ ده‌كران.
به‌رپرسانی رێژیمی تاران به وریایه‌وه شه‌ڕی ئێران و عێڕاقیان كێشایه كوردستان. له ئاكامی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا زه‌برێكی قه‌ره‌بوونه‌كراوه‌یان له كوردستان، ژینگه و خه‌ڵكه‌كه‌ی دا. له درێژه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا بزوتنه‌وه‌ی كوردانی رۆژهه‌ڵات كرایه كاڵای بازرگانی نێوان پارته كوردییه‌كانی باشوور و رێژیمی تاران. له‌بیركردنی كه‌یسی سه‌رده‌شت و ده‌رهاویشتنی ئه‌و فایله له بازنه‌ی تاوانه‌كانی سه‌رانی رێژیمی به‌عس، بۆ په‌رده‌پۆشكردنی مێژووی ره‌شی پێوه‌ندییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.