دایکێکی نیشتمانپەروەر لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد

ڕێکەوتی ٢٣ ـ ٠٧ ـ ٢٠١٣ زایینی دایە نازدار رەسوڵی دایکی کاک سەید ئەحمەد حوسێنی کۆچی دوایی کرد. روژی ١ی گەلاوێژی ١٣٩١ی هەتاوی دایە نازدار رەسولی دایکی کاک سەید ئەحمەد حوسێنی کە ساڵانێکی زۆر بەردەوام لە ژیر فشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم دا بوو بۆ هەنیشە ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد. دایە نازدار یەکێک لەو ژنە ئازاو خۆراگرانە بوو کە بەردەوام ئیتلاعات بە هەموو جۆرێک فشار دەخستە سەری بۆ ئەوەی پشت لە باوەری خۆی و خەباتی نەتەوەکەی بکا.

دایە نازدار دایکیکی نیشتمانپەروەر و خۆراگر بوو کە، لە ماوەی ژیانی پێشمەرگایەتی کورەکەیدا واتە کاک سەید ئەحمەدی حوسێنی لەبەر تێکۆشانی کورەکەی لە ریزەکانی حیزبی دێمۆکراتدا بەردەوام چاوی ئیدارەی ئیتلاعاتی لەسەر بوە. دایە نازدار زۆرجاران راپێچی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز کراوە پاش لێکۆڵینەوە کردنی، ئیدارەی ئتلاعات بە مەبەستی بێحورمەتی کردن بە بنەمالەی پێشمەرگە دەیخەنە ماشینیکی ئیتلاعات و بە شەقامەکانی شاردا دەیگێرن، پاش ئەوەی دەیبەنەوە ئیدارەی ئیتلاعات لە سەر هانتی بۆ لای پێشمەرگە هاوکارییەکانی لەگەڵ بەکریگیراویک روبەروی دەکەنەوە، دایە نازداری نیشتمانپەروەر زۆر بێ باکانەو بەبێ ترس لە ئاکامی دژکردەوەکەی کارەکەی بە بەرچاوی بەرپرسانی ئیداری ئیتلاعاتی سەقز تف لە ناوچاوی ئەو خۆفرۆشە دەکات کە شاهیدی لە سەر دابوو،
دایە نازداری رەسولی هەرچەند وەک ژنێکی بەساڵداچو لە بارودۆخێکی باشی ئابوری و خزمەتگوزاری ژیان دا نەژیا، بەڵام ئامادە نەبوو کە بۆ تاقەجارێک روو لە هیچ دەزگاێکی رێژیم بنێ بۆ چوکەترین هاوکاری. خوالێخۆشبوو دایە نازدار لەبەر خۆراگری و باوەری قولی بە خەباتی رزگاری خوازی نەتەوەکەی و رابردوی پر لە شانازی خۆی و کوەکەی واتە کاک سەید ئەحمەدی حسینی ببوە خوشەویستی خەلک و وەک ژنێکی بوێر و ئازا رێزیان لێدەگرت.
شایانی باسە کە دایە نازدار لە نێو کۆری خۆشەویستان و دۆستانیدا لە لە گۆرستانی شاری سەقز بە خاک سپێردرا
رێگای سەرەخۆشی و لێپرسین سەید ئەحمەد حوسێنی

00358445057058


بە بۆنەی کۆچی دوایی دایە نازدار ڕەسووڵی دایکی هاورێێ تێکۆشەر کاک سەید ئەحمەد حوسێنی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزیان لە نێوخۆی کوردستان و بە تایبەت کاک سەید ئەحمەد حوسێنی دەکەم و خۆم بە هاوخەمی ئەو کۆستەیان دەزانم و هیوادارم کە کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بێ.

حەمەرەسووڵ کەریمی