443 ماڵه ئاواره و،443 منداڵی سه‌ر لانكه و، دونیایه‌ك كه‌م و كوری
ئێواره‌ی 3/5/1392ی هه‌تاوی ، به‌رامبه‌ر به25/7/2013ی زاینی كه له شاری كۆیه‌وه به سواری پاسێك به‌ره‌و شوێنی ژیانی خۆمان له زه‌ویه سپی ده‌شتی كۆیه ده‌گه‌ڕامه‌وه، له ده‌نگی یه‌كێك له رادێۆ كوردیه‌كانه‌وه ،هه‌واڵێكی زۆرناخۆش و دڵته‌زێنم بیست . ئه‌و رادیۆیه ، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاواره‌كانی رۆژاوای كوردستان له كۆیه، بانگه‌وازێكی یارمه‌تی دانی بۆ ئه‌و ئاوارانه ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كۆیه و ده‌وروبه‌ر كرد‌و، گوتی:هاووڵاتیانی ئازیز و خه‌ڵكی موسڵمانی كۆیه،443ماڵی برا ئاواره‌كانمان له ژیانیكی سه‌خت و ده‌ست كورتی دا ده‌ژین و443منداڵی شیره‌خۆره‌یان هه‌یه كه زۆربه‌یان توانای كڕینی شیری رۆژانه‌ی ئه‌و منالانه‌یان نیه و داوده‌كه‌ین كه هه‌ركه‌س له به‌رخۆتانه‌وه له‌و شیره نیدۆ_سه‌ر سورانه كه بۆ ئه‌و مندالانه پێویسته، بینن كه زۆربه‌شیان له‌م گه‌رمایه له پێداویستی فێنك كه‌ره‌وه بێ به‌شن و به‌گشتی وه‌زعی ژیانیان له‌و په‌ڕی ناخۆشی دایه.
كه ئه‌وم بیست، دڵم له‌رزی و، ئه‌ژنۆم ته‌زین و، غه‌م دایگرتم و، خۆم به خۆمم گوت: ئه‌ی خوایه، ده‌بی ئه‌و منداڵانه چۆن به بێ پێداویستی فێنك كه‌ره‌وه له به‌ر گه‌رمای46 تا47 ده‌ره‌جه دا گوزه‌ران بكه‌ن ودڵیان به لادانه‌یه‌ت.
له‌وكاته دا زۆر چوومه فكره‌وه ونه‌مزانی به‌ره كوێ ده‌چم و، هه ر بیرم له ڵای ئه‌و منداڵه ساوایانه بوو، كه له پڕ سه‌رم هه‌ڵێنا، دیتم پاسه‌كه له سێ رێیانی هه‌رمۆته به‌ره‌و عه‌لیاوا ده‌گه‌رێته‌وه، وه‌سه‌رخۆم نه‌هێناو له په‌نا عه‌لیاوا دابه‌زیم و، هه‌ربه‌و بیر كردنه‌وه به‌ره‌و زه‌ویه سپی كه‌وتمه‌رێ، به‌ڵام چبكه‌م ، له خه‌م خوارن زیاتر، چم له ده‌ست نه‌هات.
پاش چوار رۆژ، هاتمه سه‌ر ئه‌م باوه‌ره كه لانی كه‌می به مه‌به‌ستی خزمه‌ت كردن به‌و مندالانه، به‌و بۆنه‌وه، وتارێكی كورت (به ناوی443 بنه‌ماڵه‌ی ئاوره و، 443 منداڵی سه‌رلانكه و، دونیایه‌ك كه‌مووكوری)بنووسم و، بیده‌مه سایته‌كان تا بڵاوی بكه‌نه‌وه و، ده‌رد و مه‌رگی ئه‌وانه به ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌كه‌م و مرۆڤدۆستان و،رێكخراوه منداڵ پارێزه‌كانی جیهانی و كوردستانی بگات تا به‌ڵكوو ده‌ستی هاونه‌ته‌وه‌یی و برایه‌تی و ئینسنیان بۆ دریژ بكرێت و لانی كه‌می ئه‌و443 منداڵه ساوایه له‌و ژیانه تاڵه ده‌ربازبكرێن.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی