لە کۆمەڵایەتی بوونەوە بۆ (نا) کۆمەڵایەتی بوون، یا لە (نا) کۆمەڵایەتیەوە بۆ کۆمەڵایەتی بوون! حەسەن پاڵانی

ئەگەر بە ووردی و بە شێوەی مێژووی ئاورێک لە سەر سەر هەڵدان و دەستەواژۆی چەمکی کۆمەڵایەتی بدەینەوە و بڕۆینە سەر هیندیک ڕەهەندی بەراورد کاری، دوو چەمکی کۆمەڵایەتی یان نا کۆمەڵایەتی بوونی کۆمەڵگای کووردی. لە ئەو سۆنگەیەوە دەبێت برۆینە نێو سایکۆلۆژیەتی تاکی کۆمەڵگەی کووردی و ئاورێکی میژووی و زەمەنی و مەکانی لە تێڕامانی تاکی کۆمەلگەکەمان، لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتیەوە بدەینەوە.

کۆمەڵگەی کووردی، وەک هەر کۆمەڵگەیەکی دیکەی ئەم رووی زەویە، بە دوورنیە لە ڕەوتی کارتێکەری و کاریگەری دەرئنجامەکانی پرۆسەی بە کۆمەڵایەتی بوون و ئەو دیاردەو نۆرمانەی کە رەوتی جیهانی لە مەجال و کاییەی جۆر بە جۆر بە خۆیەوە بینیوویەتی و کاریگەری هەبووە لەسەری. کۆمەڵگەی کووردی وەک هەر کۆمەڵگەیەکی تری رووی ئەم گۆی زەوویە، هە موو ئەو قۆناغ و پرۆسانەی تا رادەیەکی باش هەر چەند، بە گشتی کۆمەڵگەی کووردی، دووژمنانی میللەتەکەمان نەیان هێشتوە بە شێوەیەکی ئاسایی و سرووشتی ڕەووتی بە کۆمەڵایەتی بوونی خۆی بپێوی، ئەویش لە ژیر تێرامانی شۆینیستانەی خۆیان بۆ میللەتەکەمان.

بە کۆمەڵایەتی بوونی کۆمەلگاکان و وەێک لەوان کۆمەڵگەی کوردی ئەگەر بگەرینەوە هیندیک بۆ رابردوو، ئاوریکی میژووی و مەکانی و زەمانی لە چۆنیەتی بدەینەوە، دەبینین گۆرانکاری ژیانی مرۆی لە هەموو بوارەکانی ژیانی بەشەری کاریگەری زەق و بەرچاوی هەبووە لە بەکۆمەڵاتی و بی کۆمەڵایەتی کردنی ژیانی کۆمەلگاکەمان. گۆرانکاریکانی وەک گووند نەشینی و شارنەشینی، دەتوانین وەک دووفاکتۆری هەنووکەی لەژیانی ئینسانەکان چاو لێ بکەین کەدەوور و کاریگەری خۆی دەبینیت لە ئەو پرۆسەیەدا. ژیانی ئینسانەکان لە کۆمەلگەی ژیانی ئەمرۆی، بە بەراوورد لە گەڵ پێشوو، بە هۆی ئاڵووگۆری زۆری داوا و داخازیەکانی خەڵک ، مەجبوورە بۆ دابین کردن و دەستەبەر کردنی بەشی زۆری ئەو داواکاریانە، شێوونی ژیانی خۆی بگۆری و ڕوو لە جیگایەک بکات، کە نامۆبێت بە بەشی زۆری دابەونەریەت و کلتووری ئەو دەڤەرە یان ئەو وەڵاتە، کە تییدا دەگیرسیتەوە. بەم شێوە مەجبوورە واز لەوپێوەندیە کۆمەڵایەتیانە کە پیشووتر بە هۆی ژیانی چەندین ساڵە وە پیکەوە دایان مەزراندوە ژیانێکی ئاسای کە بەر ئەساسی، هاوکلتووری، هاوکاری، هاو دابوونەریەتی و هاو بیروبا وەربوونەوە بوونیاتیان ناوە، بەجی بهێلێت.

پێوەندیە کۆمەلایەتیەکان ، وەک پێوەندیە ئالووگۆرە باباتیەکان و ئالووگۆرکردنی زانیاری و ماناکان لەریگەی بەهێزکردنی رایەڵکەی پێوەندی هەمەجۆر ، جۆرێکە لە خێراکردنی هەموو ئەو ڕەهەندانە کە دەووری کاریگەر دەبینیت، لە تێکلاو کردن و ئاوێتەکردنی رۆحی هاوکاری و هاوفکری، کە دواجار دەبێتە رێنیشاندەر لە هەموو بووارەکانی ژیانی مرۆڤایەتی . مرۆڤ بە هۆکاری ئەرێنی و نەرێنی خۆی لە ژیانی کۆمەڵایەتی ڕۆژانە لە هە موو مەحوەرەکانی کایەی کۆمەڵایەتی دەبینیتەوە لە زەنجیرە رووبەروو بوونەوەێک لە گەڵ کەسانی تر لە بوارە جۆربە جۆرەکانی ژیاندا. بە حووکمی جەوهەری سووشتی مرۆڤەکان و پێویستی و هاوۆیوەندی بۆ تەواو کردنی رۆحی پیویستیەکانی یکتر لە هەموو مەجالەکانی ژیانی بەشەری پیویستیان بەیکترو تەواوکەری ژیانی یکترن. بێ یەکتر پێوەندیەکی ( نا) کۆمەڵایەتی دروست دەبیت ئەنجامەکەشی شیرازەو تووخمی پێوەندیەکی نا کۆمەڵایەتی لە سەر هەموو ئاستەکانی ژیان درست دەبیت، ئەویش بە نۆبەی خۆی کاریگەری دەبیت لە سەر پرۆسەی بە کۆمەڵایەتی کردنی ژیانی کۆمەڵگاکەمان .

مرۆڤ بە گشتی یان لانی کەم پییرەوی لە بنەماوو بنچینەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی دەکات، چوون لە ئاکام و سەرئەنجامی بە کۆمەڵایەتی بووندا هەم چیژوو واتای راستەقینەی مرۆڤاکان لە ژیان دەردەکەوێت، وە هەم کاریگەری و تەواوکاری مرۆڤەکان لە ژیانی ئەمرۆی وەک پیوستیەکی کاریگەر لە سەر هزرو تیڕامانی یەکتر شێوون دادەنێت کە بە گشتی مرۆڤ لە بەراوورد بە رابردوو حەزو تەمایلاتیکی هەیە بۆ فەراوان بوونی ژیانی شار و ئەوەش وادەکات کە خەڵکی گووند نەشینی و لادیکان، هەتادی وەردە وەردە بەرەو کزبوونەوە بەچی و ، بە تێپەرینی کات و پیربوونی ئەو کەسانەی خوولیایەکیان هەبووە وئەو کەسانەی کە خوولیایان هەیە بۆ ژیانی گووند نشینی تاد ێت کەم دەبێتەوە ئەویش بە نۆبەی خۆی دەورو کاریگەی خۆی دەبێت لە ژیانی کۆمەلایەتی و نا کۆمەڵایەتی بووندا، ئەویش کۆمەلە فاکتۆریک دەوری خۆی دەبینیت، وەک گۆرینی پێویستی و پێداویستەکانی مرۆڤ، کار، خویندن، پیشە و دەست راگەیشتن بە هەموو ئەو پێداویستیانە ، کە مرۆڤی ئەمرۆی پێویستی پێدەبێت.

سەرئەنجامی ئەم بەراوردکاری و بابەتە خۆی لەوە ڕادەبینێتەوە کە هەر چەندە بە هۆی بوونی ژیانی سادە و ساکاری مرۆڤەکان و نەبوونی داوا و داخازی زۆری مرۆڤەوە لە قۆناعە جۆر بەجۆرەکانی ژیانی بە کۆمەڵ وای لە مۆرڤەکان کردوە، زیاتر خۆیان لە چوارچێوەی ژیانی بە کۆمەڵ و کۆمەڵایەتی بە بەراورد بە ئێستا دەبینیەوە. مرۆڤ لە کۆمەڵگەی کووردی تا رادەیەکی زۆر خۆی لە چەمکی هاوتریب بوون و گونجاندن ببینیتەوە تا لادانە کۆمەڵایەتیەکان. سەرەرای بە سیستم کردنی ژیانی ئینسانی بە گشتی لە هەموو بوارەکانی ژیان داو دیتن ودابەش کردنی کارو چالاکییەکان بە سەر شێون و کات و تێگیشتنە بنچیینەییەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی کە خاوەن گرنگیەکی بنەڕەتییە لە ژیانی کۆمەڵگاکەمان، کە دواجار رەنگدانەوەی هەموو پێوەرەکانی بە کۆمەڵایەتی بوونە.

حەسەن پاڵانی