فه‌له‌كه‌ددین كاكه‌یی سیاسه‌تكار و بیرمه‌ندى ناسراوى كوردستان و ئه‌ندامى پێشووى سه‌ركردایه‌تى (پ.د.ك) كۆچى دوایی كرد
کوردستان تی‌ڤی: فه‌له‌كه‌ددین كاكه‌یی سیاسه‌تكار و بیرمه‌ندى ناسراوى كوردستان و ئه‌ندامى پێشووى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له هاوینه‌هه‌وارى سه‌ڵاحه‌ددین كۆچى دوایی كرد. دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی رۆشنبیری ناسراوی كورد و سیاسه‌تكار و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان ، له ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ كۆچی دوایی كرد.
فه‌له‌كه‌دین سابیر كاكه‌یی ناسراو به فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی له ساڵی 1943 له دایك بووه و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه له سه‌ره‌تای ساڵی 1957 ـ 1959 ده‌ستی به چالاكی قوتابی و لاوان كردووه.
له ساڵی 1964 ده‌ستی كردووه به نووسینی رۆژنامه‌نووسی به زمانی عه‌ره‌بی و له ساڵی 1967 له به‌غدا، رۆمانی بیتاقه‌ی یانسیبی چاپكردووه وچه‌ندین چیرۆكی به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی نووسیوه، سه‌رباری وتارگه‌لێكی ئه‌ده‌بی و وه‌رگێڕان له كوردی بۆ عه‌ره‌بی و به پێچه‌وانه‌وه.
كاكه‌یى له نیسانی 1967 له ژیانی نووسینیدا گۆڕانكارییه‌كی له ژیانی نووسینیدا به‌سه‌ر دا دێت و ده‌چێته ریز په‌یامنێران و نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی ته‌ئاخی، كه رۆژانه به زمانی عه‌ره‌بی له به‌غدا ده‌رده‌چوو، كه تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه، وه‌ك په‌یامنێر و نووسه‌ر له ته‌ئاخی كاری كردووه، دواتر بۆته نووسه‌رێكی جێگیر و نووسه‌ری لاپه‌ڕه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین .
له 2003 بۆته سه‌رنووسه‌ر و ئێستاش خاوه‌ن ئیمتیازیه‌تی هه‌روه‌ك سه‌رنووسه‌ری چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤاری دیكه‌ی به كوردی و عه‌ره‌بی بووه، چ له شار، یان شاخ له كاتی به‌رگریدا.
له ساڵی 1974 بۆته به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له ناو شۆڕش و به پڕاكتیك بۆته سه‌رنووسه‌ری ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان، واته له ساڵی 1974ه‌وه تا 1994 به به‌رده‌وامی سه‌رپه‌رشتی كردووه، واته به درێژایی 20 ساڵ بێ پچڕانه‌وه مه‌گه‌ر به هۆی وه‌ستانی ئێزگه‌وه ، كه هه‌ندێك جار راده‌وه‌ستا.
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى له ساڵى 1980 تا1991 به پڕاكتیك سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی خه‌بات بوو، كه به نهێنی له شاخ ده‌رده‌چوو، له نێوان ساڵانى 1993 ـ 2001 به سه‌رنووسه‌ری خه‌بات، كه دامه‌زرا و هه‌فتانه ژماره‌یه‌كی لێ ده‌رده‌چوو، به درێژایی ساڵانی 1960 ـ 1974 رۆڵی هه‌بووه له چالاكییه‌كانی سه‌ندیكا، جه‌ماوه‌ری و جوتیارییه‌كان و كرێكارییه‌كاندا.
له ساڵی 1979 به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، دواتر بۆته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی له هه‌مان ساڵدا و تا ئێستاش له ناو سه‌ركردایه‌تی حزبدا ماوه.
له 1992 له یه‌كه‌مین خولی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
له ساڵى 1996 بوو به وه‌زیری رۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له 2006 دووباره هه‌ڵبژێردرایه‌وه به وه‌زیری رۆشنبیری.
له ساڵی 1992 تا 2005 ئه‌ندام په‌رله‌مان بووه، تا ئێستا ئه‌ندامی چه‌ندین یه‌كێتی و رێكخراوی رۆشنبیری نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان بووه.
هاوكات ئه‌ندامی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی كورد و توركه، به‌شداری له ژماره‌یه‌كی زۆری كۆنگره‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی كردووه به تایبه‌تی په‌یوه‌ست به ئۆپۆزسیۆنی عێراقی له ساڵی 1985 ه‌وه تا گۆڕانی ره‌وشی عێراق. ده‌یان نامیلكه و كتێبى به هه‌ردوو زمانى عه‌ره‌بى و كوردى داناوه، چه‌ندین كتێبی دیكه‌ی به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ئاماده‌ی چاپه.