باسێک له ئه‌زموونی ژنانی پێشمه‌رگه له‌سمینارێکی تایبه‌ت به ژنان له شاری کریستیانساند‌دا ئاماده کردنی : خونچه خاس
ڕۆژی 4ی سێپتا‌مبر به به‌شداریی کۆمه‌ڵێکی زۆر له که‌سایه‌تیی نووسه‌ر‌و ئاکادیمی، به‌ڕیوه‌به‌رانی شار‌و پارێزگای ویست ئاگدێر، نوێنه‌رانی ڕێکخراوی جۆراوجۆری نۆرویژی له شاری کریستیانساند‌و چه‌ند ژنی کورد، سمینارێک به‌ڕێوه چوو. ئه‌و سمیناره درێژه‌ی زنجیره‌یه‌ک کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌و چالاکیی جۆراوجۆر بوو که له سه‌رانسه‌ری نۆروێژ به بۆنه‌ی 100 ساڵه‌ی وه‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌نگدانی ژنان له‌و ولاته به‌ڕێوه چوون. به‌ڵام له شاری کریستیانساند که شاری کامیلا کۆلێته‌و ئه‌م ساڵ دووسه‌ده‌مین ساڵی له دایکبوونی ئه‌و خاتوونه بوو، بایه‌خیکی زیاتر به چالاکییه‌کانی تایبه‌ت به‌م یاده درا.
سه‌ره‌تای به‌رنامه‌که به نیشاندانی چه‌ند کورته فیلم ده‌ستی پێ‌کرد. کورته فیلمه‌کان باسی ژنانێکیان ده‌کرد که جێ‌په‌نجه‌یان به ره‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی خه‌باتی ژنانه‌وه دیاره که کامیلا کۆلیت یه‌ک له‌وان بوو، هه‌ر وه‌ها باس له ژنانی نموونه‌ی خۆراگری‌و تێکۆشان له نێوچه‌ند وڵات‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ک که له وڵاتی نۆروێژ که‌سانێکیان وه‌ک په‌نابه‌ر هه‌یه. ڤیه‌تنام، کۆلۆمبیا، ئێران، ئێریتره، ئه‌فغانستان‌و هه‌روه‌ها کوردستان. له به‌رنامه‌که‌دا کورته‌یه‌ک له ژیان‌و تێکۆشانی ئه‌و ژنانه‌و په‌یام‌و وتاری ئه‌وان به فیلم پێشان درا. هه‌روه‌ها چه‌ند وتار‌و په‌یامی زانستی‌و هونه‌ری پێشکه‌ش کران. خاتوو کریستین هێنریکسێن باسێکی به پێزی له باره‌ی ژنانی په‌نابه‌ر له نۆروێژ پێشکه‌ش کرد. ئه‌و گوتی نۆروێژ، په‌نابه‌ری 220 وڵاتی له‌خۆ گرتوه. به پێی ئاماری تازه، ئێستا له نۆ‌رویژ ژماره‌ی په‌نابه‌ران له سه‌رووی 700 هه‌زار که‌سه‌وه‌یه. خاتوو کریستین تیشکی خسته سه‌ر کێشه‌و بارودۆخی ژنانی په‌نابه‌ر‌و ڕێژه‌ی چالاکیی ئه‌وان له ئاست ژنانی به ره‌گه‌ز نۆروێژی. به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان ژنانی هیندوستان ئاستی خوێندنی باڵایان له سه‌رووی هه‌موو په‌نابه‌ران ژنانی نۆروێژیشه. 70 له‌سه‌د ژنانی هیندوستان له‌و وڵاته بڕوانامه‌ی به‌رزی خوێندنیان هه‌یه. کاتێک باس له خوێندن‌و به‌شداریی مه‌یدانی کار له نێوکۆمه‌ڵگه‌دا ده‌کرێ، ژنانی پاکستان، ئه‌فغانستان‌و سۆمالی له خوارووی ئه‌و ریزبه‌ندییه‌دان.
شایانی باسه له کوردستان خاتوو کوێستان فتوحی بۆ ئه‌و سمیناره بانگهێشت کرابوو. ئه‌و له لایه‌ن چه‌ند ژنی سه‌ربه‌خۆ‌و بێلایه‌ن به له‌به‌رچاوگرتنی چالاکبوونی له دوو مه‌یدانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی‌و یه‌کسانیخوازی‌دا، هه‌روه‌ها دژوار بوونی بارودۆخی خه‌بات‌و تێکۆشانه‌که‌ی، وه‌ک تاکه میوان له کوردستانه‌وه ده‌عوه‌ت کرابوو. له لایه‌کی دیکه کوێستان، ژنێکی پێشمه‌رگه‌یه‌و ژنانی پێشمه‌رگه، زۆر جار له‌بیرکراون‌و وه‌ک پێویست رێزیان لێ‌نه‌گیراوه. هۆیه‌کی دیکه‌ی ده‌ستنیشان‌کردنی ژنێکی پێشمه‌رگه بۆ ده‌عوه‌ت بۆ به‌شداریی له‌م چالاکییانه‌و ناساندنی وه‌ک ژنی نموونه، ئه‌و خاڵه بوو که له بارودۆخی ئێستای کوردستان‌دا، ژنانی هه‌ڵسووڕی ناو ڕێکخراوه‌و حیزبه سیاسییه‌کان هان بدرێن بۆ تێکۆشانی زیاتر. دیاره ئه‌و میوانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌عوه‌تنامه‌ی ڕێکخه‌رانی سمیناره‌که‌ی بۆ چووبوو‌و ده‌وڵه‌تی نۆروێژ له گه‌ڵ ویزاکه‌شی موافقه‌تی کردبوو، له به‌ر هێندێک هۆ نه‌یتوانی راسته‌وخۆ له‌م سمیناره‌دا به‌شدار بێت، به‌ڵام به ڤیدیۆ وتاری خۆی ناردبوو. دیاره به‌شیک له وتاره‌که‌ی خاتوو کوێستان به ده‌نگ‌و ره‌نگی خۆی بڵاو کرایه‌وه‌و دواتر وه‌رگێڕاوی نۆروێژیی ئه‌و وتاره که ئیداره‌ی ته‌رجه‌مه (tolk Sør)کردبووی، له لایه‌ن خونچه خاس پێشکه‌شی به‌شدارانی سمینار کرا.
له کۆتایی به‌رنامه‌که‌دا خاتوو ئانه کریستین ئۆلسن پارێزگاری پارێزگه‌ی وێست ئاگدێر په‌یامێکی شایانی خوێنده‌وه که تێی‌دا به‌شداریی ژنانی په‌نابه‌ر له‌و شاره‌و به گشتی درێژه‌ده‌رانی ڕێگای خه‌باتی کامیلا کۆلێتی به‌رز نرخاند. ئه‌و پێداگریی کرد له سه‌ر گرنگیی ده‌نگی ژنان له هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌و وڵات‌دا. هانی ژنانی‌دا که تێ‌بکۆشن بۆ پێگه‌ی خۆیان‌و به‌شداری بکه‌ن له هه‌ڵبژاردنه دیموکراتیکه‌کان‌دا وه‌ک ڕێزێک له ده‌سکه‌وت‌و خه‌باتی مێژوویی ژنان. شایانی باسه له‌و رۆژه‌دا گرنگییه‌کی زۆر به به‌شداریی ژنان له پڕۆسه‌ی هه‌لبژاردن درا، چونکه 9ی سێپتا‌مبر له‌و وڵاته پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌چێت.
به هیوای سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی ژنانی یه‌کسانیخواز و نیشتمانپه‌روه‌ر له کوردستان و سه‌رانسه‌ری جیهان‌دا