نامێلکهی تایبهت بهبۆنهی 45 ساڵهی له سێدارهدانی شههید مهلا ئاواره و هاوڕێیانی. ئا: ڕەحمان نەقشی
هەروەک ئاگادارن مێژووی پڕ هەوراز و نشێوی خەبات و تێکۆشانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ماوەی ٦٨ ساڵی رابردوو دا، پڕ لە شانازی و سەرکەوتن و هاوکات پڕ لە کارەساتی دڵتەزێن. چ سەرکەوتنەکان و چ کارەساتەکان، ڕازێنەرەوەی یەکە بەیەکەی ئەو مێژووەن و شایەتی ئەوە دەدەن کە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گستی و حیزبی دیوکراتی کوردستان بە تایبەتی، هیچ کات لە بەرامبەر ناحەقی و زوڵم و چەوسانەوە دا بێدەنگ نەبوون و تەنانەت لەو پێناوە دا سەری دەیان ڕۆڵەی ئەو گەلە کەوتووەتە سەر خاک.
بزووتنەوەی ساڵەکانی ١٣٤٦-١٣٤٧ی هەتاوی، یەکێک لە ئەستێرە هەرە پرشنگدارەکانی مێژووی حیزبی دیموکراتی کوردستانە. ئەو بزووتنەوەیە کە کۆمەڵێک لە شٶڕشگێڕە ڕاستەقینە و خۆ نەویستەکای ئەو سەردەمەی ڕێزەکانی حیزبی دیموکرات ڕێکیان خست، وڵامێکی خێرا بوو بۆ زوڵم و زۆر و بێدادی ئەو سەردەم کە حکومەتی حەمەڕەزاشای پەهلەوی دەرحەق بە ڕۆڵەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پەیڕوەی دەکرد. خۆ هەرچەند تەمەنی کەم بوو، بەڵام کاریگەری ئەو بزووتنەوە هێشتا بە سەر چین و توێژە ڕۆشنبیر و شۆڕشگێڕەکانی گەلەکەمانەوە ماوە و بێگومان ڕۆژێک دادێت کە ببیتەوە هەوێنی سەرهەڵدانەوەیەکی دیکە لە نەوعی خۆی.
لە ٤٥مین ساڵەوەگەڕی ئەو سەرهەڵدانە ڕۆشنبیر و شۆڕشگێڕانەیە دا دەیان نووسراوە و بابەت و لێکدانەوە لە لایەن نووسەر و ڕۆشنبیرانی گەلەکەمانەوە نووسران و بڵاو کرانەوە. بە مەبەستی گەیاندنی زانیاری زیاتر و ئاشنا کردنی شۆڕشگێرانی ئێستا و نەوەکانی نوێی گەلەکەمان، بەرێز رەحمان نەقشی ئەرکی کۆکردنەوە ئەو نووسراوانەی لە دووتوێی نامیلەکەیەک دا گرتووەتە ئەستۆ.