كۆچی دوایی برای شه‌هێدێكی حیزبی دێموكراتی كوردستان
محه‌ممه‌د كوهگه‌رد، برای شه‌هید وه‌ستا ئه‌حمه‌د ماڵاوایی له ژیان كرد. به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به “كوردستان و كوردنیوز” شه‌وی 13ی خه‌رمانان وه‌ستا محه‌ممه‌د كوهگه‌رد برای شه‌هیدی فه‌رمانده وه‌ستا ئه‌حمه‌د له شاری بۆكان كۆچی دوایی كرد. ناوبراو كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ر، گه‌لدۆست و حیزب خۆشه‌ویست بوو چه‌ندین جار له‌سه‌ر وه‌ستا ئه‌حمه‌دی برای كه‌ته زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی و پاش ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر ئازاد ده‌كرا، به‌ڵام له‌سه‌ر داوا ڕه‌واكه‌ی سوور بوو‌و تا دوایین ساته‌كانی ژیانی وه‌فادار به رێبازی برای شه‌هیدی و حیزبی دێموكراتی كوردستان بوو. ماڵی وه‌ستا محه‌ممه‌د به‌رده‌وام پڕبوو له پێشمه‌رگه‌و شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بوو.
شایانی باسه كه وه‌ستا محه‌ممه‌د كوهگه‌رد برای شه‌هید وه‌ستا ئه‌حمه‌د شه‌وی 13ی خه‌رمانان له شاری بۆكان ماڵاوایی له ژیان كرد‌و هه‌ر بۆیه به‌م بۆنه‌یه‌وه له لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستانه‌وه پرسه‌و ماته‌مینی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌سووكاری ده‌كه‌ین خۆمان به شه‌ریکی غه‌میان ده‌زانین و هیوای سه‌بوورییان بۆ به ئاوات ده‌خوازین و هه‌روه‌ها خوالێخۆشبووش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بێ.