بێ ده‌نگی … !! . حه‌مید عه‌زیز
بێ ده‌نگی هێنده جوان و مێهره‌بانه له‌گه‌وره‌ییدا له‌مرۆڤ ده‌چێت له‌جوانیدا له‌گووڵ ده‌چێت له‌بێ گوناهیدا له‌په‌پووله ده‌چێت که‌چی ته‌نها مرۆڤه‌کانن بێ ده‌نگ نابن و به‌زمانی به‌دی خۆیان کێشه‌کان پترده‌که‌ن و ته‌نها ئه‌وانیشن ژینگه‌و ژیانیان به‌گشتی پیس کردوه‌و ته‌نانه‌ت دواڕۆژی مرۆڤ و سروشت و ئه‌م که‌ونه‌یان خستۆته باری مه‌ترسیه‌وه . مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به‌ژیان و بێ ده‌نگی یه‌وه هه‌یه بۆیه به‌هه‌مان شێوه‌ش مرۆڤه باشه‌کان ئه‌م بوون و ژیانه‌یان جوان کردووه به‌شی مرۆڤه ژیره‌کان باشتر‌و جوانتر‌و پێشکه‌وتووترن .
پێناسه‌ی بێ ده‌نگی بێ سنوره واته بێ ده‌نگی واتای زۆره‌و هه‌مه‌چه‌شن و هه‌مه‌ڕه‌نگه بۆیه زۆرجاران جوان و گه‌وره‌و که‌مجارانیش ناشرین و به‌ده به‌ڵام ئێمه لێره‌دا زیاتر باسی جوانی و که‌ڵه‌گه‌تیی بێ ده‌نگی ده‌که‌ین چونکه زۆرترینی کاته‌کان مرۆڤایه‌تی پێویستی پێ یه‌تی و به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رزیش چاره‌سه‌ری کێشه‌کانه به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا چونکه بێ ده‌نگی له‌م ناوچه‌یه‌دا که‌متره وه‌کو له‌ئه‌وروپای ڕۆژئاوادا بێ ده‌نگی دنیایه‌کی فراوانتری داگیرکردوه‌و هه‌یه‌و واتای تایبه‌تی خۆیشی هه‌یه له‌بوونی مه‌ده‌نیه‌ت و ژیانی سه‌رده‌میانه‌دا .
له‌وڵاتانی سێ و دنیای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا یان وڵاوته تازه پێگه‌یشتوه‌کاندا ئه‌و شوێنه‌ی مرۆڤه‌کان ده‌ستیان ده‌یگاتێ ناشرین و تێکدراوو تێکشکاو ده‌بینرێت به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ئه‌وروپای ڕۆژئاوادا ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان ده‌ستیان پێی گه‌یشتوه دروستیان کردوه جوانیان کردوه‌و سه‌رنجڕاکێش ده‌بینرێت هه‌ست ئه‌که‌یت لێره‌و له‌م ناوچه‌یه عه‌قڵ هه‌یه جوانی و فه‌نتازیاو به‌خته‌وه‌ری په‌ی پێ براوه . به‌داخه‌وه مه‌سه‌له‌که عه‌قڵ و جوانیی و وردبینی یه بۆیه له‌ڕۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان و به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فغان و به‌لوچ و عاره‌ب و .. هتد حه‌زیان له‌ناشرینی و پیسی و پۆخڵی یه له‌ئه‌وروپای ڕۆژئاواش به‌ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکه‌وه حه‌زیان له‌جوانیی و پاک و خاوێنی یه که‌من ئه‌مه‌م له‌زۆربه‌ی وڵاتانی هه‌ردولادا به‌چاوی خۆم بینیووه‌و له‌وانه‌یشه خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌گه‌ر ئه‌م ناوچانه گه‌ڕابێت ڕاوو بۆچوونه‌که‌ی من زیاتر په‌سه‌ند بکات .
بێ ده‌نگی هێنده گه‌ش و ئارام به‌خشه له‌مامۆستای ژیان و هاوڕێی باش و به‌وه‌فا ده‌چێت هێنده به‌هێزو خۆڕاگره له‌باوک ده‌چێت هێنده جوانه له‌دۆستێکی ڕاستگۆ ده‌چێت بۆیه بێ ژه‌نینی هیچ ئامێرێک مۆسیاقیه‌کی ڕۆمانسی هێمن و به‌هێزه که‌نمونه‌ی ئاوازێکی ئارام و عه‌شق به‌خشه بۆیه مۆسیقا بێ ده‌نگی یه‌کی جوانه بێ ده‌نگییش مۆسیاقایه‌کی ده‌نگداری جوانتره .
بێ ده‌نگی دنیای نهێنیه‌کی جوان و کتێبخانه‌و مه‌عریفه‌ی ئاده‌میزاده که‌خه‌سڵه‌تی مرۆڤبوونیی پێوه‌یه‌و پاشخانێکی مه‌زنی ڕۆشنفکری هه‌یه بۆیه له‌پشتی ئه‌و بێ ده‌نگیه‌وه هه‌ستێکی جوان و قسه کردن هه‌یه گفتووگۆو واتا هه‌یه بۆیه بێ ده‌نگی له‌گه‌وهه‌ر جوانتر‌و مه‌زنتره .
بێ ده‌نگی ده‌نگه ده‌نگێکی نارام بێ ده‌نگی وشه‌یه وشه‌یه‌کی جوان بێ ده‌نگی هه‌ڵوێسته جوانی یه فه‌رهه‌نگی مرۆڤه مه‌زنه‌کانه ڕه‌وشتی ژیر‌و زانا‌و خاوه‌ن ئه‌زمونه‌کانی ژیانه .
بێ ده‌نگی جوانترین و نایابترین تابلۆی سروشت و ڕه‌نگاوڕه‌نگی بێستان و مانگه شه‌وی خۆشه‌ویستانه بۆیه هێمنی و ئارامیی به‌رهه‌می بێ ده‌نگین فێری عه‌شق و خۆشه‌ویستیمان ده‌کات فێرمان ده‌کات بۆی بژین و هه‌رگیز نه‌مرین .
له‌ئارامیدا عه‌شق پێ ده‌گات دنیای جوانی و فه‌نتازیای ژیان دروست ده‌بێت به‌خته‌وه‌ری و جێگیربوون له‌دایک ده‌بێت زۆر شتی جوان و نایابی مرۆیی تریش په‌یداده‌بن . ئه‌مه هه‌مووی به‌رهه‌می بێ ده‌نگی یه بۆیه بێ ده‌نگی زێڕه له‌سه‌ر سنگی مرۆڤایه‌تی و ژیان و بوون گه‌وهه‌ری بریقه‌داره له‌ده‌ستی مرۆڤهای زرنگ و هۆشمه‌ند .
بێ ده‌نگی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و جوانه وه‌کو نهێنییه‌ک له‌پشتی ئه‌وبه‌ری شاخێکه‌وه‌بێت و تۆش له‌مبه‌ری شاخه‌که‌وه‌بیت و هه‌زارو یه‌ک حسابی بۆ بکه‌یت ده‌بێت تاڕاده‌ی چه‌ند به‌گه‌وره‌یی بیبینیت و ڕێزی لێ بگریت . ؟.
بێ ده‌نگی واتای زۆری هه‌یه بۆیه وه‌کو وه‌ڵامدانه‌وه‌ش ده‌رده‌که‌وێت که‌جارێک به‌ڵێ و ڕازی بوونه جارێکیش نه‌خێرو ناڕازیبوونه‌و جارێکیش هیچیان نی یه بۆیه به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه به‌هێمنی و به‌هه‌مان ستایل و بێ ده‌نگه‌ده‌نگ به‌بێ ده‌نگیی وه‌ڵامی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت به‌بێ کێشه بۆیه به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه زۆر به‌جوانی وه‌ڵامی وایه‌و وانی یه یان له‌نێوان هه‌ردوکیاندا ده‌وه‌ستێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناخی به‌رامبه‌ر ناهه‌ژێنێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌ستی که‌س بریندار ناکات و شێوه‌یه‌کی به‌رزی مرۆیی جوانی هه‌یه . بێ ده‌نگی مامۆستای ده‌نگه‌کانه جوانترین ئاواز‌و میلۆدییه‌که یان ڕه‌فتارێکه یان شێوازێکه مرۆڤ ئاسا‌و عه‌قڵ ئاسا ڕه‌فتار ده‌کات چونکه دنیای بێ ده‌نگی دنیای گه‌شه‌و حاڵی بوون و عه‌قڵه‌و هه‌میشه‌و له‌هه‌موو کاته‌کاندا دنیای جوانی یه . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که‌زاناو کامڵ و مرۆڤه هزرمه‌نده‌کان که‌م ده‌ڵێن و زۆر گوێ ده‌گرن کاته‌کانیان پتر له‌بێ ده‌نگیدا ده‌به‌نه سه‌رو خۆیان زۆر به‌جوانی نمایش ده‌که‌ن بۆیه بێ ده‌نگی له‌وکاته‌دا کامڵ بوونه ژیری یه هزرو هۆشمه‌ندی یه عه‌ماری ڕۆشنبیری یه .
ده‌بێت بێ ده‌نگی چ مه‌عده‌نێک و چ دنیایه‌کی جوان و چ خه‌ون و خه‌یاڵێکی سیحراوی بێت ده‌بێت چ شۆڕشێکی سه‌لاربێت له‌هێمنیدا چ کاروانێکی ڕه‌نگین بێت له‌دنیای ئارامیدا ده‌بێت چی بێت که‌نه‌یارانی نه‌توانن ته‌نها وشه‌یه‌ک و ته‌نها قسه‌یه‌کی پێ بڵێن به‌ڵکو به‌ڕێزیشه‌وه سه‌یری بکه‌ن و شه‌رم بیانگرێت له‌کاتی هاتن و ده‌رکه‌وتنیدا .؟. خۆزگه هه‌موو وشه‌یه‌ک ئاوا پایه‌دارو جوان و مه‌زن بووایه خۆزگه هه‌میشه میوانی ئێوارانی زه‌رده‌په‌ڕی نیشتمانی گه‌رمه‌سێرمان ده‌بوو خۆزگه بۆ ساتێک ده‌هات و پشوی ڕۆحی مرۆڤه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره جه‌نجاڵه شه‌که‌ت و بێ سه‌روبه‌ره‌یه ده‌بوو ئیتر دنیا به‌هه‌موو ئاڵۆزیه‌کانی یه‌وه به‌دڵنیایی یه‌وه بێ کێشه ده‌بوو ئاسوده‌و ئارام ده‌نوست .
نه‌یارو دژ‌و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو وشه‌و کردارێک دژی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رێتی یان ناحه‌زی پێچه‌وانه‌که‌یه‌تی که‌چی ته‌نها بێ ده‌نگی یه که‌به‌ڕێزه‌وه سه‌یرده‌کرێت به‌جوانیی ده‌بینرێت وه‌کو گووڵ و زێڕو دنیای به‌رائه‌ت و ڕۆح پاکیی ده‌بینرێت . ده‌بێت بێ ده‌نگی له‌کات و شوێنی خۆیدا چه‌نده گه‌وره‌و جوان بێت هیچ شتێکی‌تر له‌ژیاندا هێنده‌ی بێ ده‌نگی نرخی نی یه بۆ مرۆڤه‌کان هێنده‌ی خودی بێ ده‌نگی خۆی چونکه له‌دواییدا دنیای به‌خشنده‌یی یه هه‌ناسه‌کانی ئارام به‌خشینه به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌نگ و توڕه‌بوون و ژاوه ژاوه که‌هه‌ناسه‌کانیان گڕو دوکه‌ڵی نارامی دروست ده‌که‌ن . بیهێنه‌ره‌وه خه‌یاڵی خۆت له‌کێشه‌یه‌کدایت و دوو کاره‌کته‌ر هه‌یه‌و دوو کێشه‌ش هه‌یه یه‌کێکیان به‌ئارامی و ئه‌ویتریان به‌نائارامی و توڕه‌یی یه‌وه ئیش و کارت له‌گه‌ڵ ده‌کات هه‌ردوکیان له‌هزرو مێشک‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆریش له‌یاد ناکرێت که‌واته له‌گه‌ڵ کامیاندا وه‌کو خه‌یاڵ خۆشیت پێ ده‌به‌خشێت و کامیان هه‌راسانی هه‌ستت ده‌کات .؟. بۆیه ئه‌وه‌ی به‌ئارامی ده‌دوێت و کار ده‌کات ده‌چێته ڕیزی ئه‌و بێ ده‌نگی یه‌وه ده‌چێته کاری مرۆڤبوونی یه‌وه . بێ ده‌نگی له‌چاو ده‌نگی نه‌شازو بێزارکه‌ر باشترین جوانیی و گرانترین به‌های ژیانه که‌مرۆڤه‌کان له‌وکاته‌دا هێمن و ئارامن دڵنیاو جێگیرن له‌باری ده‌رونی یه‌وه .
بێ ده‌نگی گه‌وهه‌ره شای ناو شاهانی ده‌نگه‌کانه جوانترین تابلۆی ئارامی یه له‌چاو ده‌نگی به‌دو ناخۆش یان ده‌نگی بێزارکه‌ر که‌ده‌کاته وێنه‌یه‌کی جه‌نجاڵ و شپرزه که‌مرۆڤ ناجێگیرو ناڕه‌حه‌ت ده‌کات و توشی نه‌فره‌ت و کینه‌و بوغزی ده‌کات و تابلۆیه‌کی ڕه‌شی نێو دوکه‌ڵی جه‌نگمان پیشان ده‌دات .
بێده‌نگی ته‌نها هاوڕێ یه‌که بۆ ته‌نهایی و به‌رده‌وامیی مرۆڤه‌کان و ژیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بۆیه هه‌رگیزاو هه‌رگیز خیانه‌ت و درۆت له‌گه‌ڵ ناکات و دۆستی هه‌میشه‌یی ڕۆح و دوره له‌هه‌موو فه‌رهه‌نگێکی ناشرین و به‌ده‌وه بۆیه بێ ده‌نگی له‌چاو ده‌نگ دا مه‌زنترین جوانیی و گرانترین به‌های ژیانه .
ئه‌وه‌ی له‌مه‌ده‌نیه‌تدا ده‌بینرێت دوو که‌ناڵی جوانی سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤه‌کانه که‌ژیانی بێ ده‌نگی و ته‌نهایی تێدا ده‌بینرێت و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی تاک فه‌راهه‌م ده‌کات که‌ئه‌مه له‌ژیان و ئازادی و مه‌ده‌نیه‌تدا واتای خۆی هه‌یه . به‌داخه‌وه ئه‌و ته‌نهایی و بێ ده‌نگی یه نه‌بوه‌ته کلتورێکی باش و ئاسایی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆیه تاڕاده‌یه‌کی زۆر به‌ته‌نهایی ژیان شوێن سه‌رنج و تێڕوانینی خراپی خه‌ڵکه . ئه‌مه‌یه جیاوازیه‌که له‌نێوان کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و نامه‌ده‌نی که‌مرۆڤه‌کان وه‌کو تاک ئازادنین له‌بێ ده‌نگی و ته‌نهایی ژیان هه‌ڵبژاردندا زۆرجاریش جێگای سه‌رسوڕمانه که‌که‌سێک له‌ته‌مه‌نێکدا بڵێت من ته‌نهام و ته‌نهاییم هه‌ڵبژاردووه حه‌زم به‌سه‌ربه‌خۆیی خۆمه که‌له‌گه‌ڵ ته‌نهاییدا بژیم له‌ڕاستیدا ئه‌وه ته‌نها له‌ئه‌وروپای ڕۆژئاوادا ڕێزی لێ ده‌گیرێت و زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان به‌ته‌نها ده‌ژین چونکه گه‌یشتونه‌ته کامڵ بوون بڕیاری ژیانی ته‌نهاییان داوه بۆیه ئه‌و ته‌نهاییه‌ش هۆکاری فکری و مرۆیی له‌دوایه و .. هتد .
ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کانی ناشرین کردوه زمانیانه ئه‌وه‌ی جوانی کردون زمانیانه بۆیه له‌نێوان ڕه‌ش و سپی‌دا بێ ده‌نگی دنیای ناگومانیی و پشوی ڕۆح و ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ریی یه جوانترین جوانیی به‌خشه . مرۆڤ ناتوانێت به‌بێ هاوڕێ بژی که‌چی دوژمنی ئه‌مڕۆت باشترین هاوڕێی دوێنێت بووه‌و بێده‌نگ نابێت و له‌تۆش زیاتر ئاڵای گفتووگۆی ڕاستی و پاکیی هه‌ڵده‌کات که‌درۆو شه‌رمێکی گه‌وره‌یه . زۆرجارو له‌زۆر شوێنی دنیادا مرۆڤه هۆشمه‌نده‌کان بێده‌نگی و ته‌نهایی و ژیان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان هه‌ڵده‌بژێرن بۆ دۆستایه‌تی و هاوده‌نگی چونکه ئاژه‌ڵانیش وه‌کو بێده‌نگیی و ڕاستییان هه‌ڵبژاردبێت وایه‌و هه‌رگیزاو هه‌رگیز مرۆڤ و خۆیان ئازار نه‌داوه به‌وشه‌و ده‌نگی خراپ و نه‌شاز بۆیه بێده‌نگ و به‌وه‌فا له‌گه‌ڵیدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن وه‌کو چاوه‌ڕێی شتێک بکه‌ن ئه‌وانیش بێزار بوون له‌ته‌نهایی و پڕبوون له‌بێ وه‌فایی مرۆڤه‌کان به‌رامبه‌ر خۆیان و ئه‌وانیش چونکه هه‌تا مرۆڤ بوونی هه‌بێت سروشت و ئاژه‌ڵانیش له‌مه‌ترسیدان . کێشه‌ی ئه‌م گه‌ردونه ته‌نها مرۆڤه‌کانن بۆیه که‌ناتوانین خۆشه‌ویستی هه‌تا سه‌ر لێوی عه‌شقه‌کانمان به‌رین ده‌یانکوژین زۆرجاریش ناتوانین ئاشتی بکه‌ین شه‌ڕ ده‌که‌ین و ناتوانین خۆشه‌ویستی بکه‌ین ڕک و کینه‌مان ده‌گاته ماڵوێرانی و خاپورکردن ناتوانین دروست بکه‌ین دنیامان وێران کردوه .
بێ ده‌نگی موڵک و ماڵی مرۆڤه هۆشمه‌ندو وریا‌و ڕۆشنفیکره‌کانه له‌کاتی پێویستدا بۆیه که‌سی زانا‌و که‌سی ژیر‌و خاوه‌ن عه‌قڵ بێ ده‌نگی زیاتر کاته‌کانیان داگیر ده‌کات چونکه ئه‌وان نایانه‌وێت هه‌ربڵێن و نه‌زانن که‌چی ئه‌ڵێن .. هه‌ر بڵێن و وشه‌کانیان واتایه‌ک و جێگایه‌ک نه‌گرێت .. هه‌ربڵێن و خه‌ڵکیی بێزار بکه‌ن که‌س گوێیان لێ نه‌گرێت . ئه‌وه‌ی که‌م عه‌قڵه زیاتر ئه‌ڵێت و ئه‌وه‌ی زانایه‌که زیاتر گوێ ده‌گرێت .
حه‌مید عه‌زیز