به یادی زیندانیانی سیاسی … ئەحمەد مەکڵاوەیی
دوای سه‌ر كه‌وتنی شۆڕش گه‌لانی ئێران كه ئاخونده‌كان ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕ‌شیان به تڵان برد و، ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ست خۆیاندا قه‌بزه كرد، زۆری به سه‌ر دا تینه‌په‌ڕی كه بێ سێ و دوو لێ‌كردن، وه‌ك قه‌سابی كۆشتارگه‌كان، كه‌وتنه له‌ت وپه‌ت كردنی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و، رووحمیان به كه‌س نه‌كردو، ئاگریان به دڵی ملیۆن كه‌سی ئێرانه‌وه نا و ، به تایبه‌تی له كوردستان لافاوی خوێنیان وه‌ڕێ خست و، له شاخ و دۆڵ و ده‌شت و ده‌ر، به‌نێزه و خه‌نجه‌ر و قه‌مه و فیشه‌ك و تركه‌شی گولله خۆمپاره و تۆپه‌كانی، له زه‌وی و ئاسمانه‌وه، مێشك و دڵ و جه‌رگی كوڕ و كچ و پیر و جوانی كوردستانیان هه‌ڵدڕی و ، چیان پی خۆش بووكردیان كه به وه‌ش نه‌وه‌ستان و پۆل پۆل له كیژ و كورانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانیان رۆژ به دوای رۆژ دا راپێچی به‌ندیخانه جیا جیاكان كرد و، له‌وێشدا زۆر بێ به‌زه‌ییانه خه‌ڵتانی خوێنیان كردن و، ئاگریان به جه‌سته‌وه نان و بۆسۆیان لێ هه‌ستاندن كه به داخه‌وه كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه گه‌وره ده‌نگی لێوه نه‌هات و، زلهیزانیش گوێچكه‌ی خۆیان له‌و تاوانه گه‌وره كڕ كرد و، به قه‌راخ ئه‌و جینیاه‌ته گه‌وره دا تیپه‌ڕین و، مه‌سڵه‌حه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیخوازی كوێری كردن.
من لێره دا به مه‌به‌ستی رێز گرتن له هه‌موو زیندانیانی سیاسی كه زۆر خۆڕاگر و ئازایانه له زێندانه‌كان دا و، له ژێر ئه‌نواحی ئه‌شكه‌نجه‌ی قه‌سابه‌كانی خومه‌ینی و خامنه‌یی دا خۆیان راگرت و، خۆ راده‌گرن و، به جۆرێك له جۆره‌كان له بن په‌تی سێداره دا تێدا چوون و، سه‌ریان بۆ دوژمن نه‌وی نه‌كردوه و ناكه‌ن و، بوونه ره‌مزی خۆڕگری نه‌ته‌وه‌كانیان، به یادی ئه‌وان چه‌ند دێرێك ده‌نووسم .
لێره دا ده‌ڵێم: زیندانی سیاسی كێوه، به‌بری هه‌ردانه و، شێری كێوانه، كوڕی راسته‌قینه‌ی گه‌لانه و، هه‌لۆی به‌رزه فڕی مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشانه و، قه‌ت نه‌به‌زیوه و، نابه‌زێ و، زیندان و ئه‌شكه‌نجه و لێدان و سه‌رما و گه‌رما و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه نایترسێنێ و، له به‌ره‌ره‌كانی ناوه‌ستێ و، له ئاست دوژمن چاوسووره و، له ئاند كۆمه‌ڵگاكه‌شی رووسووره و، جوانتر له ئه‌ستێره‌ی گه‌شی ئاسمانه و، تاریكی روون ده‌كات و سه‌ختیه‌كان تێكده‌شكێنێ .
به‌ڵێ، هه‌موو ئه‌و سه‌ربازه وون و ، رووحه‌پاكانه‌ی بێ تاوان فڕێندران ، ئێستا وه‌ك ئه‌ستێره‌ی گه‌شی ئاسمان له به‌ر چاوی كوڕ و كچانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران دا ده‌دره‌وشێن و، كاته تاریكه‌كان تێك ده‌شكێن و پڕ به گه‌روی زه‌وی هاوار ده‌كه‌ن و ، ده‌ڵێن: هۆ دوژمن، تۆ كه‌ڕی، كوێری، چاوت به ئاشتی هه‌ڵنایه‌ت و ، ده‌نگی ئازادیخوازی نابیسی و له ئاست راستیه‌كان لاڵی .
لێره دا پێویسته كه به گشتی رۆڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به ریزه‌وه بڕوانه سه‌ربرده‌ی رۆڵه‌كانیان له ناو زیندانه‌كانی كۆماری به ناو ئیسلامی دا و، سه‌ری رێز‌و ته‌عزیم له به‌رامبه‌ر خۆڕاگریان دا نه‌وی بكه‌ن و، شانازیان پێوه بكریت كه له مردن نه‌ترسان و ناترسن و، فیداكار بوون و، فیداكاری ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی