لە نامەیەک دا بۆ ئەنترپۆل، حیزبی دێموکراتی کوردستان داوای دەسبەسەرکردنی قاتڵی شەهید قاسملوو دەکات

لە نامەیەک دا بۆ پۆلیسی نێودەوڵەتی ئەنترپۆل، سکرتاریای دێموکراتی کوردستان داوای دەسبەسەرکردنی تێرۆریست، جەعفەر سەحراروودی، یەکێک لە بەرێوەبەرانی تەرحی عەمەلیاتی تێرۆری سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان، شەهید دکتور قاسملوو دەکات کە لە گەڵ هەیئەتێکی دەوڵەتی ئێران بۆ بەشداری لە رێکخراوی ئای.پی،یو سەردانی ژنێفی کردوە.

دەقی نامەکەی سکرتاریای حیزبی دێموکرات بۆ ئەنترپۆل:

بۆ پۆلیسی نێودەوڵەتی ئەنترپۆل!

بە گوێرەی زانیارییەکان، جەعفەر سەحراروودی کە بەرپرسیار بوو لە تێرۆرکردنی رێبەری حیزبی دێموکرات، دوکتور قاسملوو، ئێستا ئەندامی هەیئەتی ئێرانە بۆ بەشداری کردن لە رێکخراوی ئای.پی.یو لە ژنیف.

کاتی خۆی پۆلیسی ئوتریش لە رێکەوتی 22 مانگی 1989 بڕیاری دەستگیرکردنی ناوبراوی داو بڕیارێک کە ئێستەش هەر لە جێگەی خۆیەتی.

حزووری ئەم تێروریستەو بەشداری لەو کۆبوونەوەیە لە ژنێف جێگەی داخ و نارەحەتی خەڵکی ئێران و کوردستانە. بۆیە ئێمە داوا لە ئێوە دەکەین بەگوێرەی قەراری ئەو کاتی پۆلیسی ئوتریش ناوبراو دەسبەسەر بکرێ و بدرێتە دادگای نێودەوڵەتی و بەرانبەر بە تاوانەکەی وڵامدەر بێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستان

سکرتاریا

2013\10\10