بانگەوازی خۆپێشاندان بۆ کوردانی سویس

تەنیا خەباتی هاوبەشی گەلان  دەتوانی ماشینی بکوژی کۆماری ئیشلامی  بوەستێنێ
بانگەوازی ئیداانەکردنی لە سێدارەدانی  شێرکۆماعاریفی  وئیعدامە کانی رۆژانی  رابردوو لەبەرە بەیانی دوێنێ  دوو شەممە کابووسی مەرگی رژیمی ویلایەتی فەقیە زیندانی سیاسی کورد تێکۆشەری ڕێگای ئازادی و یەکسانی شێرکۆ مەعاریفی لە زیندانی سەقز لە دار درا. تاوانێکی تر ی وەکوو ٣٥ ساڵ لەمەو بەر . هەروا لە چەند ڕۆژی ڕابردودا حبیب اللە گولپەری پور بەندی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ورمێ، ڕەزا ئیسماعیلی  (مامەدی لە گرتووخانەی سەلماس ،١٦  کەسی تر لە هاولاتیانی بەلوچ  لە گرتوو خانەی زاهیدان  لە دار دران . ئەو جینایەت و لە سێدارە دانانە  لە کاتێک دا بەڕێوە دەچن  کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە قووڵایی قەیرانی سیاسی و ئابووریدا پەلەقاژە دەکا ، کۆماری ئیسلامی لە کاتێک دا کە لە بەرامبەر دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان، سیاسەتی نەرمی قارەمانانەی بەکار هێناوە، لە لایەکیتر بۆ چاوترساندنی خەڵک سیاسەتی سەکوت وسێدارە بەزۆری سەر نێزە و بگرەو بکوژە درێژە پێدەدا. بۆ پێشگیری لە دڕندەییەکانی رژیم  تەنیا وتەنیا خەباتی یەکگرتوو سەراسەری گەلانی نیشتیمانەکەمان  دەتوانێ کۆتایی بە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلمی بێنێ و بەسەر رژیم دا زال بێ و ماشێنی مەرگی رژیم بووەستینی. ئێمە لە تەواوی ئازادیخوازان و ڕوناکبیران داوا دەکەین هاوکارمان بن بۆ ئیدانەی جینایەت و لە سێدارەدانی شێرکۆ مەعاریفی، حبیب اللە گولپەری پور، چوار لاوی عەڕەب بەناوەکانی عبدالرەزا امیر حنافیرە، غازی عەباسی، عبدالامیر  مجدەمی، جاسم مقدەم. لەخۆپیشاندانی ڕۆژی شەممە ٩ ی نوامبر لە شاری بیڕن پایتەختی سویس بەشداری چالاکانە بکەن. لە تەواوی مروڤ دۆستی بە ئاگا تەواوی ئازادیخوازان، حیزب و ڕیکخراوە سیاسی و دێموکڕات و شۆڕشگێرەکانی هەموو بنیاتەکانی پیشکەوتوو داکۆکاری مافی مروڤ داوادەکەین لەئیدانە کردنی کۆماری ئیسلامی بەشداریمان بکەن دەگەل ریزمان .

کات و شوێن:

09.11.2013  13:30

Helvetiaplatz,

Bern