ئه‌مه‌گناسی ( به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی موهه‌ندیس محه‌ممه‌د ڕه‌زا خه‌یاتی) عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده
زۆربه‌داخه‌وه ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 25ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1392 به‌رامبه‌ر به 16ی نۆڤه‌مبری 2013 که‌سایه‌تیی نیشتمانپه‌روه‌ری ئازهریزمانو کادری له‌مێژینه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، موهه‌ندیس محمد رضا خیاطی دامه‌زرێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌کنیکیی ڕادیۆی ده‌نگی کوردستانی ئێران به ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ست دا‌و دنیایه‌ک که‌سه‌ری بۆ هاوڕێو هاوسه‌نگه‌رانی له حیزبی دێموکڕاتداو به‌گشتی بۆ دڵسۆزانی بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌جێ هێشت.
موهه‌ندیس خیاطی پێش ڕووخانی ڕێژیمی پادشایه‌تی ده‌ره‌جه‌دارێکی ژاندارمری بوو که له ڕشته‌ی به‌رق‌و موخابه‌راتدا خزمه‌تی ده‌کرد. دوای هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی ئه‌گه‌ر به‌وه ڕازی بایه خزمه‌ت به کاربه‌ده‌سته تازه بهدهسهڵاتگهیشتووهکان بکا به ئاسانی ده‌یتوانی جێگای خۆی بکاته‌وه‌و هه‌موو ئیمتیازه‌کانی ده‌ره‌جه‌دارێکی بهسابیقه به‌ده‌ست بێنێ. به‌ڵام ئه‌و پشتی کرده ئه‌و ده‌سکه‌وته مادییانهوهو وه‌ک هاونیشتمانێکی ئازه‌ری تێکه‌ڵ به خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی حیزبی دێموکڕات بوو که ئامانجی وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی‌و به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو هاونیشتمانان به هه‌موو مللیهتو ئایین‌و مه‌زهه‌به‌کانه‌وه بوو.
ساڵی 1359ی هه‌تاوی که حیزبی دێموکڕات بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی هه‌قخوازانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کورد پێویستیی به وه‌ڕێخستنی ڕادیۆیه‌ک هه‌بوو، موهه‌ندیس خیاطی به که‌لکوه‌رگرتن له ده‌زگایه‌کی بێ‌سیم که هه‌ر بۆخۆی بۆ حیزبی دێموکڕاتی هێنابوو ڕادیۆیه‌کی وه‌ڕێ خست که به ههوڵتێکۆشانو ورده‌کاریی ئه‌و دڵسۆزه ههمووکوردستانو به‌شێکی به‌رچاو له ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێرانیشی داده‌پۆشی. بۆ ماوه‌ی پێنجشهش ساڵیش موهه‌ندیس بۆ هه‌موو که‌ره‌سه‌یه‌کی یه‌ده‌کیی ڕادیۆ پشتی ته‌نیا به ئهزموونو لێزانیی خۆی به‌ستبوو، هه‌تا دواتر له ده‌ره‌وه هێندێ پێداویستیی نوێی بۆ هاتنو سه‌ره‌نجامیش حیزب توانی ده‌زگایه‌کی دهکیلۆواتی له ده‌ره‌وه‌ڕا بێنێ.
ئه‌و پیاوه بۆماوه‌ی زیاتر له سی ساڵ ڕادیۆی ده‌نگی کوردستانی وه‌ک منداڵێکی جگه‌رگۆشه په‌روه‌رده کرد‌و نه پیری‌و نه نهخۆشیو نه هیچ که‌ندوکۆسپێکی ژیان نه‌یتوانی ئه‌وو ڕادیۆ خۆشه‌ویسته‌که‌ی لێک دابڕێ. شایانی باسه که موهه‌ندیس بێجگه له ڕادیۆ سه‌رپه‌رستیی وه‌ڕێخستنی سیستمی موخابه‌راتیی حیزبیشی وه‌ئه‌ستۆ گرت‌و ده‌یان کادری له‌و بوواره‌دا پێگه‌یاند. به‌وپێیه ئه‌و نه‌مره هه‌قێکی زۆری نه‌ک هه‌ر به‌سه‌ر حیزبی دێموکڕات به‌ڵکوو به‌سه‌ر ته‌واوه‌تی بزووتنه‌وه‌ی کورد‌و به‌گشتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه هه‌یه‌و هه‌موو دڵسۆزانی کورد به‌ڕێزو حورمهتو ئهمهگناسییهوه یادی خزمهتو زهحمهتو فیداکارییه‌کانی ده‌که‌نه‌وه.
وه‌ک شه‌خسی خۆم پێمخۆشه به‌دڵێکی پڕ لهداخو که‌سه‌ره‌وه یادی ئه‌و دۆست‌و هاوڕێ لهمێژینهیهم بکه‌مه‌وه که بۆ ماوه‌ی زیاتر له سی‌ساڵ گه‌رمترین پێوه‌ندیی برایانه پێکیه‌وه گرێ دابووینو له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا جارێک لێک دانه‌بڕاین. نامه‌وێ ئه‌و مهراقهشم بشارمه‌وه که ته‌نیا چلوهه‌شت سه‌عات پێش ئه‌و ڕووداوه ته‌له‌فونی کرد گوتی ده‌مه‌وێ بێمه سه‌ردانت، که به‌داخه‌وه له‌به‌ر هێندێ گرفتاری داوام لێکرد سه‌ردانه‌که بۆ سه‌ره‌تای حه‌وتووی ئاینده ههڵبگرینو به‌مجۆره کورد گوته‌نی لێی دیدارئاخرهت بووم.
به بۆنه‌ی له‌ده‌ستچوونی ئه‌و مرۆڤه دڵسۆزه‌و ئه‌و دۆست‌و هاوڕێ وه‌فاداره ده‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی په‌رۆشیم سه‌ره‌خۆشی له یهکیهکی ئه‌ندامانی بنهماڵهکهیو تێکڕای
هاوسهنگهرانیو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان‌و هاونیشتمانه ئازه‌رییه‌کان ده‌که‌م. بۆ موهه‌ندیس خیاطی به‌هه‌شتی بهرینو باوه‌شی به‌زه‌یی خوا‌و بۆ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌که‌ی سێبووری‌و سڵامه‌تی به ئاوات ده‌خوازم. ڕووحی شاد‌و یادی هه‌میشه زیندوو بێ.
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده _ کۆیه 26/08/1392