ئاگاداری کۆڕی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خاتوو ئایشێ یوسف‌پوور دایکی مه‌جنون و لاوین جاوید.

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ڕادەگەیێنین کە دایکی ئازیز و خۆشەویستمان ئایشە یوسف‌پوور لە تەمەنی ٦١ ساڵی دا بە هۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد و هەموو لایەکی تووشی غەمباری و پەشێوی کرد. دایە ئایشە لە بنەماڵەیەکی وەرزێر و کاسبی گوندی مارەغانی لە ناوچەی سەردەشت لە دایک بوو و وەک زۆربەی هەرە زۆری کچان و دایکانی ئەو سەرەمە ژیانی تێپەر کردووە و لە کارەکانی ڕۆژانەدا یارمەتی کەس و کاری داوە و ژنێکی ڕووخۆش و دەم بەخەندە و جێگای باوەری دۆست و ئاشنایان ودەر و جیرانان بوو. دایە ئایشێ لە داوێنی خۆی دا چەندین منداڵی پێگەیاند و یەکێک لە کوڕەکانی بە ناوی مەجنوون لە تەمەنی مێرمنداڵی دا دەبێتە پێشمەرگە و بەم شێوەیە ئەویش بە بوونی کوڕ و جگەرگۆشەکەی لە نێو ریزی شۆڕش و پێشمەرگەکانی دێموکرات دا خزمەتی خۆی بە شۆڕش و بزووتنەوەی کوردستان دەکا. بە هۆی هەڵسوورانی بێ وچانی کوڕی پێشمەرگەی زۆرجار لە لایەن بەکرێگیراوانی رژێمەوە تووشی نارەحەتی هاتووە، بەڵام هیچ کات لە کردەوەی کوڕی پێشمەرگەی پەشیوان نەبووە و بەڵکوو هەموو کات شانازی بە کوڕی پێشمەرگەیەوە دەکرد.

بە بۆنەوەی کۆچی دوایی و لەنەکاوی دایە ئایشە کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی لە لایەن مەجنوون و لاوێن جاوید لە ئادرەسی ئاماژە پێکراوی خوارەوە پێکدێ و لە دەوری یەک کۆ دەبینەوە بۆ ئەوەی ڕێز لە گەورەی دایک و زەحمەت و و ئازار و شەونخونی‌یەکانی بگرین و یادی بەرز ڕابگرین. دایک یەکێک لە خۆشەویسترین کەسەکانی نێو کۆمەڵگا و بنەماڵەیە و ئەرکی قورسی پێگەیاندن و گەورەکردن و فێرکردنی نەوەی نوێ لە سەر شانی دایکە و ئەوەش وادەکات کە هەموو کات مرۆڤ دایک وەک گەورەترین و خۆشەویسترین کەس لە نێو خێزان و کۆمەڵ دا چاو لێبکات.

هەر بەم بۆنەوە هەموو خزم و ئاشنایان ئاگادار دەکەینەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٠١ ـ ١٢ ـ ٢٠١٣ لە شیستا کۆرێکی سەرەخۆشی پێکدێنین و لە دەوری یەک کۆدەبینەوە. دۆستان و هاورێ و خزمان دەتوانن بۆ بەشداری کردنیان سەردانی ئادرەسی خوارەوە بکەن و بەشداری ئێوە ئازیز و خۆشەویستان قورسایی ئەو خەمە گەورەیەمان لە سەر شان کەمتر دەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا داوا لە هاورێ و دۆستانی ڕێگای دوور دەکەین بۆ پێشگیری لە ڕووداوی هاتووچۆ لە هاتن خۆیان ببوێرن و دەتوانن لە ڕێگای تەلەفوونەوە هاوخەمی و هاودەردی خۆیان دەرببرن، ئەگینا هاتنی ئێوە سووکنایی بە دڵی غەمباری ئێمە دەدا و قورسایی ئەو خەمە گەورەیە لە سەر شانمان کەمتر دەکات.

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٠١ ـ ١٢ ـ ٢٠١٣

کات: ١٠:٠٠ تا ١٧:٠٠ ی ئێوارە

شوین. سورئۆ گاتان ۳ له شیستا

تەلەفوون بۆ پەیوەندی: ٠٠٤٦٧٣٢٣١٠٣٢١

Tid och plats: 10:00 till 17:00

Sorögatan 3

Kista
Tel: 0046732310321

بنەماڵەی مەجنوون جاوید و لاوێن جاوید


بە بۆنەی کۆچی دوایی دایە ئایشە یوسف‌پوور دایکی هاورێ و هاوسەنگەری بەوەفا و برای خۆشەویستم کاک مەجنوون جاوید و خاتوو لاوێن جاوید لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزی جاوید و دۆست و ئاشنایان و خزمانی لە دەرەوەی وڵات و لە نێوخۆی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوخەمی ئەو کۆستە گەورەیە دەزانم و هیوادارم کە دایە ئایشێ جێگای بەهەشتی بەرین بێ و ڕووحی شاد.

حەمەرەسووڵ کەریمی