به‌رژه‌وه‌ندی خوازی، یان شكست له ره‌وتی دژه تیرۆ؟ ئەحمەد مەکڵاوەیی
كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی باڵاخانه‌ی بازرگانی دونیا له 11ی سیپتامبر له وڵاتی ئه‌مریكا رووی دا، ئه‌م رووداوه دژه مرۆییه، جگه له‌وه‌ی كه خه‌ڵكێكی زۆر‌ی تێدا له ناو چوون ، ئێستاش له گه‌ڵدا بێت كاریگه‌ری خراپی ره‌وانی له نێو خه‌ڵكی ئه‌مریكا دا به جێهێشت و به گشتی ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكای راچڵه‌كاند و، ترس و خۆفێكی زۆر‌ی خسته نێو دڵی كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكا و، زۆر له وڵاتانی ئوروپا و هیدی.
تا ئه‌و كات ده‌سه‌ڵاتدارانی دونیا و له سه‌رویان خودی ئه‌مریكا و ئوروپا كه ئێشی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی نه‌گه‌یشبووه ئێسكانیان، لای ئه‌وان كاری تیرۆریستی ته‌نیا له مانای ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ند بۆمبی بچووك و هیدی دا خولاسه ده‌كرده‌وه. به‌ڵام پاش گه‌یشتنی ئه‌و ئازاره سه‌خته به كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكا، هاتنه سه‌ر ئه‌م رایه كه بۆ لابردنی هێرشی تیرۆریستی له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكا و، ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رنیه‌كانی سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌مریكا، هه‌نگاوی دژه تیرۆر هه‌ڵبگرن و هه‌ڵمه‌تێكی گشتگیر به تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست دا بكه‌نه سه‌ر پێگه تیرۆریسته‌كان.
جا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا ناچار بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای خۆی كه له‌مه و به دوای چۆن خۆی له‌به‌ر هێرش و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌پارێزێ ، ده‌ستی كرد به ریسك كردن و، بۆ راكێشان و هاوپیوه‌ندی دانی وڵاتانی دونیا و، له سه‌روویان زلهێزه‌كان، كه‌وته خۆی كه سه‌رئه‌نجام توانی به‌ره‌یه‌كی باشی دژه تیرۆر پێك بێنێ كه من له‌م بابه‌ته كورته دا ناچمه ناو ورده‌كاریه‌كانی كه چیان كرد و، كێیان لێ كوژرا و، كێیان كوشت و، كێیان له سه‌ر ده‌سه‌ڵات لابرد و، كێیان له جێی ئه‌وان هێنایه سەر .
به‌ڵام لێره دا بۆ ده‌رخستن و روون بوونه‌وه‌ی زیاتری بابه‌ته‌كه‌م، ئاوڕ له ده‌سه‌لاته تیرۆریست په‌روه‌ره‌كه‌ی دوێنێ و ئه‌مرؤی ئێران ده‌ده‌مه‌وه كه له هه‌مووی ئه‌و ماوانه و هیدی دا كه له ولاته جیاجیاكانی ئه‌م جیهانه دا تیرۆریزم له به‌ر هه‌ڵمه‌تی ره‌وتی دژه تیرۆر دا بووه، ئێرانی ئاخونده‌كان سه‌ره‌كیترین بارگای حه‌سانه‌وه و، راهێنانی تیرۆریسته‌كان و، مه‌ئمورییه‌ت پێدانی رێبه‌رانی تیرۆریسته‌كان بووه كه به ئاشكرا له وڵاتانی عه‌ره‌بی و به تایبه‌تی له عیراق و لوبنان و فه‌له‌ستین و سوورییه و ئۆروپا و ئه‌مریكا وخودی ناوخۆی ئێرانیشدا نه‌قشی گڵاویان دیار بووه و حاشی لێناكرێ كه له ئوروپا و هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و ناو خۆی وڵات دا به سه‌دان رێبه‌ر و سه‌ركرده‌و ئه‌ندامی حیزبه سیاسیه‌كانی ئیرانی و كوردستانیان پی تیرۆر كردن كه نمونه‌كه‌ی ئه‌و عه‌ره‌به تیرۆریستانه بوون كه رێبه‌رانی حیزبی دیموكراتیان له ئورووپا پی تیرۆر كردن كه له فێرگه‌ی تیرۆریستیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له تاران ده‌وره‌ی تیرۆریان دیت بوو .
جا پرسیار لێره دایه ، ئه‌مریكا كه بۆ شه‌ری دژه تیرۆر و كۆتایی به‌و هه‌ره‌شه مه‌ترسیداره له سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌ی، هه‌زاران سه‌رباز و ده‌ره‌جه‌داری له وڵاته‌كانی ئه‌فغاستان و عێراق و هیدی دا لێ كوژراوه و، سه‌رمایه‌كی كه‌ڵانی ئابووریشی له رێگه‌ی كۆتایی هینان به‌و ره‌وته تیرۆره خه‌رج كردوه، چۆن وه‌ڵامی كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆی كه ئێستا كۆتایی به تیرۆریزم نه‌هێناوه، ده‌داته‌وه كه وا سووك و ساده وتووێژ له گه‌ڵ ئه‌و رێژیمه تیرۆریسته ده‌كات كه له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 11ی سیپتامبر دا ده‌سخۆشیان به تیرۆریسته‌كان گوت؟!!!
با ئه‌و راستیه‌مان له بیرنه چێ، كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكا كه ئێستا له ئێمه باشتر ماهییه‌تی تیرۆریست په‌روه‌ری كۆماری ئیسلامی ئاخونده‌كانی ئێرانیان ناسیوه، بێ شك وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ( چۆنه ره‌وتی دژه تیرۆر سه‌ر نه‌كه‌وتوه و، وتووێژ له گه‌ڵ پێگه‌ی تیرۆرده‌كرێ ؟! ) له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا ده‌كرێ وكراوه و هه‌یه .
خه‌ڵكی ئه‌مریكا بێ شك وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یان له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا ده‌وێت كه ده‌بێ بزانن ئایه ئه‌مریكا له شه‌ره دژه تیرۆره دا دۆڕاون یانا؟ ئه‌گه‌ر نه‌دۆراون و براوه‌ن، چۆن ئاماده‌ن له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی ئێران كه تا ئێستا هیچ یاسایه‌كی ئازادی ئینسانه‌كان قبول نه‌كردوه و، هه‌روا له بنه‌وه خه‌ریكی وه‌ده‌ست هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیه و له گێره شێوێنی و تێكدانی ئاسایش و ئه‌منیه‌تی دونیا راوه‌نه‌ستاوه و راوه‌ناستێ، وتووێژ ده‌كات و خه‌ریكی هه‌لگرتنی به‌شێك له ته‌حریمیه‌كانی سه‌ر ئه‌و رێژیمه‌یه ؟؟!
ئه‌گه‌ر هات و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا و خه‌ڵككه‌ی به گشتی وازیان له شه‌ری دژه تیرۆر و مه‌سه ڵه‌ی به‌رهه‌م هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ئیران هێنا، ئه‌وه جوانتر روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له شه‌ڕی دژه تیرۆر دا راست نه‌بوون و ته‌نیا و ته‌نیا له دووی مه‌سه‌له‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری خۆیان گه‌راون و به‌س ، ده‌نا ئه‌وه‌تا جگه له كاره تیرۆریستیه‌كانی ئێران ، له‌وه‌تا حه‌سه‌ن رووحانی هاتۆته سه‌ركارو پۆستی سه‌ر كۆماری گرتۆته ئه‌ستۆی خۆی، زیاتر له 300 كه س له مخالیفانی ئه‌و رێژیمه له دار دراون .
لێره دا پێویسته كه به وردی تاقیبی خه‌به‌ره‌كان بكه‌ین و، چاوه روانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا بین كه چۆن وه‌ڵامی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌داته‌وه و، به گشتی خه‌ڵكی ئه‌مریكاو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و، شه‌ڕی دژه تیرۆر كامیان هه‌ڵده‌بژێرن.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی