ئەو دەردەی کە هێشتا بەشێکی زۆری کۆمەڵگا پێیەوە دەناڵێنێ ئەویش هەژاریە! تاهیر عبدوڵڵاپوور
هه‌ژاری ئه‌و ده‌رده كوشنده‌یه‌یه كه‌مرۆڤ به‌ره‌و له‌ناو چوون ده‌بات له‌هه‌ر شوێنێك دا بوونی هه‌بێت. هه‌روه‌ها فاكته‌رێكه له‌و فاكته‌رانه‌ی كه مرۆڤ به‌ره‌و رازی نه‌بوون بۆ ئه‌و ژیانه‌ی كه تێیدا ده‌ژێت ده‌بات، هه‌روه‌ها هه‌ژاری وا له مرۆڤه‌كان ده‌كات كه بیرله هه‌موو ئه‌و كاره نامرۆڤانه بكاته‌وه كه هه‌م مرۆڤایه‌تی هه‌م كۆمه‌ڵگا نه‌هی لێ ده‌كات هه‌روه‌ها هه‌ژاری ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌یه‌ك چاو سه‌یری مرۆڤه‌كان نه‌كرێت. دابه‌ش بكه‌رێت بۆسێ چین كه ده‌وڵه‌مه‌ند و چینی مام نه‌وه‌ندو چینی هه‌ژاران له‌خۆ ده‌گرێت كه‌هه‌ر چینیشیان به‌شێوازێك رێڕه‌وی ژیان به‌ڕێ ده‌كات ئه‌وه‌ی كه زه‌ره‌مه‌نده و ئه‌م ژیانه ئه‌بێت له‌خۆشی ژیان بێ به‌ش ئه‌بێت چینی هه‌ژارانن. كه هه‌میشه له‌لێواری مه‌رگ دا ژیان به‌ڕێ ئه‌كه‌ن هه‌ستیان به خۆشی ژیان نه‌كردووه. كه خۆشی ژیان بوونی هه‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه له‌هه‌ندێ كات دا هه‌ژاری پاڵ به مرۆڤه‌كانه‌وه ده‌نێت بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانی په‌نا بۆ به‌ر هه‌موو كارێك ببات گرنگیش نه‌دات كاری باشه یان خراپ گرنگ ئه‌وه‌یه بژێوی خۆی به‌ده‌ست بێنێ
ئه‌م جۆره كارانه‌ش كه‌مرۆڤه‌كان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن له‌نێوان هه‌ر دوو ره‌گه‌زدا
یه‌كه‌م: ره‌گه‌زی نێر كه به‌هۆی ده‌ست كورتی نه‌بوونی هه‌ڵی كاركردن پێویست بوون به‌سه‌رمایه په‌نا بۆ كاری پیس و كوشتن و دزی و خیانه‌ت و هه‌ر جۆره كارێك كه له‌توانای دا بێت بیكات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بژێوی ژیانی
جۆری دووه‌میش كه بۆته قوربانی ده‌ستی هه‌ژاری ره‌گه‌زی مێیه، كه‌خۆی له‌ئافره‌ته سۆزانییه‌كان دا ئه‌بینێته‌وه. كه زۆربه‌یان سۆزانی نین و به‌ڵكو كۆمه‌ڵگایه‌كی خراپ و كه‌می ده‌ستی كار‌و برسێتی وای لێ كردوون په‌نا بۆ ئه‌م كاره‌نه به‌رن. ببن به سۆزانی وه‌ك له په‌رتووكی ئۆقیا نوسیك له‌تاوان دا هه‌ندێك له سۆزانییه‌كان كاتێك باسی ژیانی خۆیان هۆكاری په‌نا بردنی به‌رئه‌م كاره‌ده‌كه‌ن ته‌نها برسیێتی و هه‌ژاری وای لێ كردوون. كه له ئێستادا هه‌م تاوان و هه‌م به‌دڕه‌وشتی روو له زیاد بوونه هۆكاره كه‌شی زۆری ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات. چونكه ده‌سه‌ڵات خۆی له‌ئاست كێشه‌ی بێ كار‌و پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگادا نابێنێته‌وه هه‌میشه له‌هه‌وڵی دروست كردنی ڤێلاو دروست كردنی گیرفان و پڕكردنی دان. هه‌ر له په‌رتووكی ئۆقیا نوسێك له‌تاوان دا. سۆزانیه‌كان ئاماژه به‌هه‌ندێك كه‌س ده‌كه‌ن كه چوونه‌ته لایان كه‌سانی ناسراو بوونه له‌كۆمه‌ڵگا ئیتر ئه‌بێت چۆن چاره‌سه‌ر یان بۆ بكرێت. له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاشمان دا بێكاری هه‌میشه روو له زیاد بوونه وه به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی شتومه‌ك و كاڵه‌كان به‌رده‌وام له‌هه‌ڵ ئاوسان داییه. زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی توانای كاركردنیشیان هه‌یه بێكاران مرۆڤیش ئه‌گه‌ر كارێك نه‌بێت بیكات ئه‌ی چی بكات؟! چاوه‌ڕوانی مه‌رگ بكات تا ده‌بێته میوانی. بێگومان هیچ مرۆڤێك ئه‌م كاره ئه‌رێ ناكات. وه ئه‌گه‌ر هیچ ده‌رفه‌تێكی كاری باش بۆ نه‌ڕه‌خسێ ناچار په‌نا بۆ كاری نه‌شیاو ببات كه كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیش رێگه‌ی پێ نه‌داوه. وه ئه‌گه‌ر بێكاری به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه وه یاخود به‌ره‌و زیاد بوون بڕوات. ئه‌گه‌ری ئه‌وه ئه‌كرێ، له‌چه‌ند ساڵێكی تردا له‌نێوان پیاوانی خراپ كاران و هه‌روه‌ها خیانه‌ت كاران دا مرۆڤی خاوه‌ن شه‌هاده‌شی تێدابێ كه‌دوای ته‌واو كردنی خوێندن له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا هه‌لی كاری بۆ نه‌ره‌خسابێ ناچار په‌نای بۆ ئه‌م جۆره كاره خراپانه هێناوه. وه‌ك زانراویشه له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك دا گه‌نده‌لی وبێكاری بوونی هه‌بێ هه‌ژاری ده‌ڵێت منیش له‌وێم. هه‌ژاریش له‌هه‌ر شوێنێك بێت تاوان و به‌دڕه‌وشتی و خیانه‌ت بوونی ده‌بێت. بۆیه دا‌و له ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها له گه‌لیش ده‌كه‌م بابه‌هاوكاری هه‌موو لایه‌ك چاره‌سه‌ری ئه‌م جۆره بێكاری و هه‌ژاریه بكه‌ین. كه‌چاره‌سه‌ر كردنی زۆر ئاسانه،.