سپاسنامەی بنەمالەی خاتوو مینا عەبدوڵڵا پووری

دۆستان ئاشنایان ، خزمانی خۆشەویست ، هەر وەک خۆتان ئاگاداری لە دەست دانی یەکێک لە خۆشەیستەکانمان بوون، لەم ماوەیەدا ئازاریکی زۆر و خەمیکی ناخۆش بوو بە میوانمان. بەتایبەت لە دوورە وەلات بۆ ئیمە بۆتە مایەی زیاتر لە ئەندامانی بنەمالە کەمان لە ناو خۆی وەلات.

ئیوەی ئازیزانمان بارانەی هاودەردی هاو خەمیتان بە سەر داباراندین ، بە دەیان و بگرە بە سەدان پیام ، برووسکە ، تەلفوون لە زۆربەی وەلاتانی ئەرووپای ، هەروەها لە ئەمریکا ، هیندیک وەلاتی ترو بە تابیەت دۆستانمان لە باشووری کوردستان ، رۆژهەلاتی کوردستان ، ئەمە بیجگەی لەو خەلکە ماندوو نەناسە کە لە دوورو نزیکەوە چەندین رۆژە دێن لە نزیکەوە هاودەردیمان دەکەن. بۆ ئیمەی بنمەمالەی عەبدوڵڵا پووری جێ شانازیە، کە ئەم هەموو شەریکە خەمەمان هەبوو ، توانیان زۆرترین خەم و پەژارەمان لە سەر شان کەم بکەن. ئیمە ویرای سپاس و پێزانین خۆمان لە ئاستی شەپۆلی موحیبەتەکانتان ئیمەو لە ناو باوەشی دلسووزی خۆتان جێ کردەوە مایەی ئیفتخارو دەست خۆشەیە. هیوادراین بتوانین، ئەم هەستە پیرۆزانەتان لە بیر نەکەین .

لە گەل دووبارە رێز حورمەت بۆ هەمووتان و بەهەشتی بەرینیش جیگەی خوالیخۆش بوو بێ.

کەژال عەبدوڵڵا پوری یوسف پووری ٣١.١١ ٢٠١٣