پێشمه‌رگه باسکی به هێزی گه‌له. حوسێن نازدار
پێشمەرگە ئه‌و مرۆڤه راسته‌قێنه‌یه که له پێناوی رزگاری و ئازادی و به‌ختیاری گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یدا، له هه‌موو خۆشی و ئاسووده‌ییه‌کی ژیانی گوزه‌راوه و له‌و رێبازه‌دا به شێوازی ره‌وا و گونجاو، شێلگیرانه ، ئازایانه و چالاکانه خه‌بات ده‌کا.
پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه مافخوازه‌یه که دژی چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ده‌ستی مرۆڤه و له پێناوی بنبڕکردنی هه‌ر چه‌شنه سته‌مێکی چینایه‌تی، ره‌گه‌زی، ئایینی، نه‌ژادی و نه‌ته‌وایه‌تی دا خه‌بات ده‌کات. پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه تێکۆشه‌ره‌یه که له پێناوی چه‌سپاندن و سه‌ر‌که‌وتنی دێموکراسی، مافی مرۆڤ ، مافی نه‌ته‌وایه‌تی، فره‌چه‌شنی و پلۆرالیزمی سیاسی دا خه‌بات ده‌کات. پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه ژیر‌و بیرکراوه‌یه که له پێناوی به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری، هۆشیاری نه‌ته‌وایه‌تی و به‌هێزکردنی ئیراده‌ی سیاسی گه‌له‌که‌یدا خه‌بات ده‌کات. پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه پێشکه‌وتنخوازه‌یه که له پێناوی چاکسازی، نوێبوونه‌وه، گۆڕان و گه‌شه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری نیشتمانه‌که‌یدا خه‌بات ده‌کات. پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه خۆشناو ده‌ست و زمان و داوێن پاکه‌یه، که پارێزگاری له حورمه‌ت و که‌رامه‌تی مرۆڤ ، سه‌روه‌ت و سامانی گشتی، مێژوو، زمان ، کولتوور‌و که‌له‌پووری ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌که‌ی ده‌کات . پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه هۆشیاره‌یه که به زانین و تێگه‌یشتنه‌وه یاسا‌و رێسا‌و نه‌زم و دیسیپلینی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی په‌سند ده‌کات و له پێناوی سه‌لماندن و چه‌سپاندن و سه‌رکه‌وتنیدا خه‌بات ده‌کات. پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه ئاشتیخوازه‌یه که له مه‌یدانی “شه‌ری ره‌وا و وتوویژی شه‌رافه‌تمه‌ندانه و ئاشتی سه‌ربه‌رزانه و دادپه‌روه‌رانه”دا لێهاتوو ئازا‌و چاونه‌ترسه. پێشمه‌رگه چرای رووناکی رێگای خه‌باته، سۆمای چاوه، چاوگه‌ی هیوایه، قه‌ڵای وره‌یه، باسکی به‌هیزی گه‌له.
حوسێن نازدار