پاشقول لە یەکتری گرتن نەریتێکی ناشیرینە ! تاهیر عبدوڵڵا پوور
ناوزڕاندن، درۆ به‌ده‌م هه‌ڵبه‌ستن و بۆ ههلبهستن، لێدوان بۆسوکایهتی پێکردن، بوختان بۆیهکترکردن، ناووناتۆره لێکنان، قسه‌وقسه‌لۆک، پڕوپاگه‌نده‌ی نابه‌جێ دژبه‌یه‌کتری، پاشقول له‌یه‌کتر گرتن، فیتنه‌یی، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌یی یه‌کتری، کورسی پێلهقکردن یا لادان له‌سه‌ر کورسی بۆ دابه‌زاندنی پله‌ی که‌سێک و گرتنه‌وه‌ی جێگه‌که‌ی، چاڵ بۆ هه‌ڵکه‌ندن، هه‌موو ئه‌وانه بۆ سوکایه‌تی پێکردن وشکاندنی که‌سایه‌تی بەرامبەر رۆژانە لە کۆمەڵگای ئێمەدا به‌کار ده‌هێنرێت.
دیاره ئه‌مه‌ش ده‌بێته کولتورێکی سه‌قه‌ت وبۆگه‌ن، تێکه‌ل به‌کولتوری کۆمه‌لگه ده‌بێت، که له ژیانی رۆژانه وه‌ک کولتورێکی باو کاری پێده‌کرێت. به درێژایی مێژوی ناوچه‌که‌ی ئێمه، ده‌بینین میروپاشاودهسهلاتدارهکان، به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کانی توند‌و تیژی، له‌سه‌ر کار لادراون وکه‌سانی تر جێگه‌که‌یان گرتۆته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه شیوازه‌کانی توند‌و تیژی وکولتوری نامۆیان له‌گه‌ل خۆیان هێناوهوسهپاندوویانه بهسهرخهلکی ئه‌وناوچه‌یه، له‌گه‌ل تێکه‌لبوونی کولتوری جۆربه‌جۆرو به‌رده‌وامی ئینقلابی ره‌ش وسپی و خوێنڕشتن و توندوتیژی به‌کار هێنان بهرامبهرناوچهی داگیر کراو، کولتورێکی سه‌قه‌ت دێته به‌رهه‌م. کوردستانیش له‌سه‌رجه‌م قۆناغه جیاجیاکاندا بێ به‌ش نهبووهوپشکی خۆی به‌رکه‌وتووه، تێکه‌لی وکهلهکبونهکان به‌پێ گۆرانی زه‌مه‌ن له‌دوای زه‌مه‌ن گهشهیانکردووهوکاریگهریان هه‌بووه له‌سه‌ر ژیانی تاکه‌که‌کانی کۆمه‌لگه، له‌پال کاریگه‌ری ئاینه جیاجیاکان وکولتوری نه‌ته‌وه جیاکانی وه‌ک:عه‌ره‌ب، ترک، فارس، هه‌ریه‌ک له‌م کولتوره جیایانه له‌پال یه‌کتر تاراده‌یه‌ک تێکه‌لبوون، کاریگه‌ریان به‌سه‌ر یه‌که‌وه‌و نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌ست داههبوه.
بۆ یه ئه‌نجام کۆمه‌لێکی ناته‌ندروست له‌نه‌وه‌ی نوێ دێته به‌رهه‌م. ئه‌گه‌ر سه‌یری پێکهاته‌ی کۆمه‌لی کورده‌واری و نه‌ته‌وه‌کانی تری کوردستان بکه‌ین، ده‌بینین کورد زیاتر که‌وتۆته ژێر کاریگه‌ری ئه‌م کولتوره سه‌قه‌ته‌ی که‌له سهرهوهباسمان کرد، بۆ؟، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ئاشکرا پێوه‌ی دیاره، دوور نه‌رۆین لە ماوەی چەند سالی رابردوو بروانیین، تابلۆیه‌کی خوێناوی پێکداههلپژانی براکان، کاریگه‌ری توند‌و تیژی دکتاتۆرەکان به‌سه‌ر خه‌لکه‌وه، کۆچ به‌ره‌و هه‌نده‌ران، تابلۆی تراژیدی، راپه‌رین، برسیه‌تی، بێ‌کاری، هه‌موو ئه‌وانه فاکته‌رن بۆ درووستبوونی کۆمه‌لگه‌یه‌کی نا ته‌ندروست. له‌دوای راپه‌رینیشه‌وه دیارده‌کانی بێ‌کاری وبرسیه‌تی وناکۆکی براکان زیاتر زه‌ق بۆته‌وه.
پێشتر دیارده‌ی قسه‌وقسه‌لۆک و ناوزراندن بوختان له نێو کۆمه‌لگه‌دا هه‌بووه بەڵام به‌شێوه‌یه‌کی که‌مترو شاراوه‌تر، بەڵام له‌گه‌ل ده‌ست پێکی ئاگری تفه‌نگی براکان له‌یه‌کتری، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رنامه‌بۆ دارێژراو کاری پێکرا، شه‌ری براکانی دوای راپه‌رین، بگرە تائێستاش له‌راگه‌یاندنه‌کانی یه‌کتری چی به‌ده‌میاندا بهاتبوایه نه‌یان ده‌گێرایه‌وه!، عهشریان بهیهکتریدهکرد، دوای سی ویه‌کی ئاب وله‌یه‌کتر دابران و دروستبوونی دوو ئیمارات لە باشوری کوردستان ، خه‌لکه‌که دابه‌شبوو، ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی له کوێ بوایه ده‌چوو له‌وێ رهشمالی هه‌لده‌دا. جنێو سوکایه‌تی که‌سایه‌تی شکاندن ناوناتۆره، بو به‌کولتورێکی سه‌قه‌ت وباو له نێو خه‌لکه‌که، وای لێهات بوو به سه‌رچاوه‌یه‌کی دابینکردنی بژێوی ژیان، ئه‌وه‌ی رۆلی سه‌ره‌کی بینی له داهێنانی ئه‌م کولتوره سه‌قه‌ته خاوه‌ن قه‌له‌م وسیاسه‌تمه‌دارانی کورد بوون، که ئێستاش رۆژ به‌رۆژ له‌په‌ره‌سه‌ندن وگه‌شه‌سه‌ندن دایه، بۆته کابوسێک به‌سه‌ر رۆحی تاکی کورده‌وه که به‌ده‌ستیه‌وه ده‌نالێنێ وده‌ربازبوونی مه‌حاله. به‌شیک له‌خاوه‌ن قه‌له‌م و ڕوناکبیران و سیاسه‌تمه‌داران، هه‌واریان گۆری وله‌وه‌ڕ له‌کوێ خۆش بێت روو له‌وێ ده‌که‌ن ئاو له‌کانی نوێ ده‌خۆنه‌وه، رۆژانه‌ش هه‌زاران به‌ردو نه‌عله‌ت له‌کانی هه‌واره کۆنه‌که ده‌گرن، له‌کاتێکدا پێشه‌نگانی گه‌ل وابن ئه‌ی ئه‌بێ کۆمه‌ل چۆن بێت، واته راسته که گووتویانه گه‌وره ئاو ده‌رێژێ وبچوک پێی لێده‌خشێنێ. من وای ده‌بینم مرۆڤ له‌کۆمه‌لی کورده‌واری بۆته عه بده‌ی ده‌سه‌لات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌تا هه‌موو شتێک به‌ده‌ست حزبه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر چایچیهکیش ته‌عین بکه‌یت ته‌سکیه‌ی بە حیزبی بونی ده‌وێ!، ئه‌ی باشه هاوولاتی بوونه‌که‌ی بۆچی؟، به‌حزبی بوونی روناکبیران، نووسه‌ران، هونه‌مه‌ندان، ئه‌وانێش له‌ژێر کاریگه‌ری کولتوره سهقهتهکهدان، له‌کاتێکدا ئه‌وانه ده‌بێ ڕۆلی په‌یامبه‌ری وفریشتهیی ببینن که‌چی له کۆلهوارێک و ده‌روێشێکی نه‌خوێنده‌واری ده‌سه‌لات خراپتر هه‌لسوکه‌وت ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی وولات و نه‌ته‌وه‌ی خۆی خۆشبوێ ده‌بێ که‌رامه‌تی مرۆڤه‌کان له‌سه‌رووی هه‌مووانه‌وه دابنێ، ئه‌و پاشقول لێکگرتن و هه‌ره‌شه له‌یه‌کتر کردنه و فایل هه‌ڵدانه‌وه‌ی رابردووی یه‌کتر ئێستا له رۆژنامه‌کاندا خزمه‌ت به‌هیچ کام لایه‌نه‌ک ودۆزی کورد ناکات جگه له‌زیان گه‌یاندن وقولترکردنی برینه‌کان، باواز له‌به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌خسییه‌کان بهێنن، قۆل و باسکی لێههلبمالین و ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌کتری وبهبوونی بیرورای جیاوازیش، کار بکه‌ین بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی بالایی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان، به‌یه‌که‌وه خه‌بات له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجهکانمانا.