لاوانی کوردو بەهەدەر دانی کات. تاهیر عبدوڵڵاپوور

بێ گومان هەركەسە و لەژیاندا جۆرە بیركردنەوە و تێڕوانی نێكی جیاوازی هەیە، گەنجیش وەك كەسێك وتاكێكی ئەم كۆمەڵگەیە لەم گەردونە خاوەن ئاوات و مەبەستێكە، بۆیە ئەگەر سەیری توانای جەستەی و دەرونی مرۆڤەكان بكەین ئەو حەقیقەتەمان بۆ پشت راست دەبێتەوە كەوا تواناو وزەی گەنج لەهەموو تواناكانی تری مرۆڤەكان جیاوازترن، لەمەڕ ژیانی مرۆڤەكانی تردا هەڵبەتە ئاوات و كات دووشتی لێك جیاوازن و لە هەمان كاتیشدا پێكەوە بەستراونەتەوە، بۆیە گەنج لەژیانی خۆیدا ئەبێت رەچاوی هەردوو شت بكات بۆ ئەوی بگات بە مەبەست و ئامانج .چونكە زۆر جاران دەبینین كەوا زۆربەی هەرە زۆری گەنج و لاوەكانمان ئەوەندەی بیر لە داهاتو ئەكەنەوە یاخود ئەوەندەی خاوەن ئەندێشەن، بەڵام لە هەمان كاتدا توانای هەوڵدانیان بۆ ئەوەی ئەندێشەو ئاواتەكانیان بهێنەكایەوە لاوازە. بۆ ئەو ئامانجە پێویستە رەنگدانەوەیەكی واقعیانە بونی هەبێت، كەواتە لەم حاڵەتەدا گەنج بەهۆی هەوڵ نەدان بۆ ئامانجەكانی كاتێكی زۆری لێ بەهەدەر دەڕوات سەرەڕای ئەمەش ئەگەر دوور بینانە بیر بكەینەوە لە قۆناغی گەنجاندا ئەم راستیەمان بۆ بەرجەستە دەبێت كەوا بەنرخترین كات و وەخت بۆ هێنانەدی ئاواتەكانی ژیان تەمەنی لاویەو گرنگترین كاتیش بە هەمان شێوە ئەم كاتەیە كەوا گەنج تیایەتی،

 خۆ هەندێك لە گەنجان هەست بەم حەقیقەتە ناكەن تاكو ئەم كاتە بەهەدەر نەدەن ئەو كاتیش كار لەكارا ترازاوە جگەلەمەش گەڕان بەدوای شتە تەرفیهیەكان كێشەیەكی دیكەی لاوانە، بەواتا گەنجانی ئێمە ئەوندەی عەوداڵی گەڕان وسەفرە و ئەنجام دانی گەشت و گەشتیارین لەبەرامبەردا كاتێكی زۆریان لێ بەهەدەر دەڕوات و ئەوەش دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی زەمینە سازی بۆ هێنانە دی خەون و خەیاڵ و ئاواتەكانیان . ئەگەر چی چارەنوس سازی مرۆڤەكان لەدەست تەمەن و قۆناغی لاویە، بەڵام زۆر بەداخەوە لاوەكانمان زیاترو زۆرتر مەراقی كۆچ كردن وگەڕانن بەدوای تێركردنی غەریزەكانیان خۆ بەمەش گەنج هەرگیز بەرەو پێش ناچێت .

چونكە لەژیانی مرۆڤدا دووشت هەن، 1-توانا 2-ئاوات كاتێك گەنجێك بیر لەئەنجامدانی كارێك دەكاتەوە ئەبێت بیر لەوە بكاتەوە كەواتواناكەی چەندە، چونكە جۆرێك لە گەنجانمان داواكاریان زۆرە بۆ ئاواتەكانیان، بەڵام كاتێك ناتوانن كۆنترۆڵی وەزعەكە بكەن لەبەر ئەوەی تواناكانیان هەندەنیە، زیانیان پێدەگا، بۆ نمونە گەنج هەیە لەكاتێكدا كار دەكات لەهەمان رۆژدا قوتابیە ودەچێتە قوتابخانە وەلەهەمان رۆژدا دەی هەوێت بچێتە كۆرسی زمان ئەم گەنجە ئاواتیەتی كەوا ئەم هەموو كارە بكات، بەڵام كاتێك تێدا سەركەوتو نابێت و كاتێكی زۆری لێ بە هەدەر ئەروات نازانێت و بیری لەوەنەكردۆتەوە كەوا دەبێت هەوڵدانەكەی بە ئەندازەی تواناكانی بێت، .زۆر جارئەو خاڵەی تواناكانی گەنج لاواز دەكات بیركردنەوەیە لە لاسایی كردنەوەی دەوروبەری خۆی، بەڵام لەوانەیە تواناكانی ئەوهێندەی دەوروبەرەكەی نەبێت .بۆیە باشترین شت بۆ هێنانەدی ئاوات ونەفەوتانی كات ئەوەیە كەوابزانیت تواناو كاتت چەندە بەرامبەر كارەكەت یەكێكی تر لە ئامێرەكانی سەردەم كەوای كردوە جۆرێك لەگەنجانمان بۆ لایەنی خراپە بەكار بهێنن وەك سەتەلایت و ئینتەرنێت و مۆبایل، ئەمەش لەبەر كەمی ئاستی هۆشیاری كۆمەڵایەتی و ئاینی وای كردوە جۆرێك لەلاوان ببنە قوربانی دەستی ئەم ئامێرانە .و زەرەرمەند بونی كاتێكی زۆر و نەمانی ئومێد لەسەر هیواو ئاواتەكان، چونكە لەسەردەمی ئەمڕۆماندا نەك گەنج و لاوەكانمان هەڵگری ئەم ئامێرەن، بەڵكو هەر لەسەرەتا و ناوەنجی و دواناوەندی ئەم ئامێرەیان پێە ئەمەش زەنگێكی مەترسیدارە بۆسەر ئایندەی ئەم گەنجە ئەگەر بەراستی و دروستی بەكاری نەهێنێت .یەكێكی تر لەخاڵە هاوبەشەكانی ژیان كەوا دەكات گەنجانمان بەهەردوو رەگەزەوە نەتوانن بە گوێرەی پێویست بۆی هەوڵدەن ئەویش پاش پێك هێنانی پڕۆسەی هاوسەر گیری یە لەوانەیە كاتێك مرۆڤ بەتەنیا هیواو ئاواتی زۆربێ‌، بەڵام كاتێك ژیانی هاوسەری پێك هێنان ئەودەم لەبر ژیانی خێزانداری نەتوانێت بەگوێرەی پێویست هەوڵبدات بۆیە باشترین كات و دەرفەت بۆ هێنانەدی ئارمانج وئاواتەكان قۆناغی پێش هاوسەر گیری ئەمەش لەبەركۆمەڵە هۆكار وفاكتەر، وەك بەرێوەبردنی خێزان و هەوڵدان بۆ دروست كردنی خان و و یاخود كەل و پەلی ناو ماڵ ئەمانەو چەندانی تر . وەزۆر جاران گەنجان توانایەكی باشیان هەیە لەهەمان كاتیشدا خاوەن هەوڵدان وتێكۆشان و ئاواتن بەڵام لەبەر ئەوەی باری ئابوریان باش نیە یاخود خاوەن مادەیەكی سەر بەخۆنین، ئەمەش راستەو خۆ وادەكات كەوا لاوەكانمان هەندێك لە هیواو ئاواتەكانیان كپ بكەن لەبەر نەبونی هاوكێشەی ئابوری هەروەها زۆر جاران گەنجانمان خاوەن بیر كردنەوەی سەردەمین وتێروانیان بۆ ئایندە جیاوازە لەگەڵ ژینگەو دەوروبەرەكەی خۆی ئەگەر چی خاوەن ئاواتی تایبەت بە خۆشبن  چونكە زۆر گەنجانمان هەیە هەمیشە لەگەڵ تەكنەلۆژیا و ژیان گوزەر دەكات .وەلایەنی پەیوەندی دار سادەتر بڵێم (حكومەت ) زۆر جاران گەنجی وامان هەیە تواناو كاتێكی باشی لەبەر دەست دایە، بەڵام لەبەر ئەوەی حكومەت هاوكاری ناكات و یارمەتی دەرینیە ئەمەش وادەكات كەوا ئەم لاوە بیر لەم هەوڵدانەوئاواتە نەكاتەوە، بەدەیان وسەدان گەنجمان هەیە كەوا دەتوانن باشترین بەرنامەو خزمەت پێشكەش بكەن، بەڵام لەبەر پاڵپشتی نەكردنی حكومەت بۆ ئەم گەنجە دەبێتە هۆی لەدەست دانی چەندین داهێنان لەبوارە جیاجیاكان ژیانی ئێمەدا .