کەمپینگی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ژێنۆسایدی سپی

هاونیشتمانانی خۆشەویستی کورد!
کوردانی تێکۆشەر لە سەرانسەری جیهان!
ئەی هەموو ئەوانەی دڵتان بۆ کورد و کوردستان لێ دەدا!

کۆماری ئێسلامی ئێران لەگەڵ هەموو هەوڵە جیددییەکانی پێشووی بۆ قەڵاچۆ و لەناوبردن بردنی کورد لەرۆژهەڵاتی کوردستان، ماوەیەکە دەستی بەپیلانێکی رەشی گەورە لە رێگای مافیای سوپای پاسداران بۆ تێکدان و لە ناوبردنی کۆمەلگای کوردی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان کردوە..

ئێستا کە رێژیم ناتوانێ بە شێوەی پێشوو جینوساید و ئەنفالی کورد بکا وەک لە قارنێ ، قەلاتان ، سوفیان ،سەروکانی ، زەردە ودەیان گوندی دیکە کە کردی، ماوەیەکە بە شێوەیەکی نوێ واتە ئەنفالی سپی بۆ لەناوبردنی کورد هەنگاو هەڵدینێتەوە.

کۆماری ئیسڵامی بە لە ناوبردنی 50.000کوردی سیویل و تیروری رێبەرانی کورد وەک قاسملوو وشەفەرکەندی و چەندسەد تێکوشەری حیزب ورێکخراوە سیاسییەکانی دیکەی کورد لە دەرەوەی کوردستان و تورکیە وباشوری کوردستان و لە سێدارەدانی چەند هەزار زیندانیی سیاسی و مەدەنی و کوشتنی هەزاران کوڵبەر قەناعەت ناکەن و وەک دوژمنی سەرەکی کورد بریاریان داوە کە لە ڕەگ وریشەی کومەلگای کوردی بدەن و هەڵیتەکێنن و لە ناوی بەرن. جورم وگوناحی کورد تەنیا داوای ئازادی و مافی نەتەوەیی یە و بەس.

رێژیم بە دروست کردنی دەیان ئاشپزخانە بۆ دروستکردنی ماددە سڕکەرەکان لە شاری سەردەشت وگوندەکانی دەوروبەری، ناوەندێکی مەترسیداری سازکردوە بۆناردنی ئەو ماددە هوشبەرانە بۆ باشووری کوردستان و هەروەها مەهابادی کردوەتە ترانزیت بۆ ناردنی شیشە و جۆرەکانی دیکە بۆ شاروگووندەکانی دیکە ی رۆژهەڵاتی کوردستان..
هەڵوێستە وموقایسەیەکی نیسبی لە نێوان ئێستا و 20 ساڵی پێشووی باشووری کوردستان دەری دەخا کە پەرەگرتن و تووشبوونی کوردی باشووری کوردستان بەو ماددە هۆشبەرانە وەک دیاردەیەکی مەترسیداری لێ هاتووە و ئەو مەترسییە هەر لە پەرەگرتن دایە و زیندانەکانی باشوور پڕە لەو موادفروشانە کە بۆ پارە ئامادەن هەمووکارێک بکەن..

ئەو کارەنالەبارەی رێژیم ، جەنایەتێکی دیکەی دژی مرۆڤە کە دەبێ بە هاوکاریی هەموو لایەک پێشی پێ بگیرێ و لە قاو بدرێ مافیایی سوپای پاسداران کە ناوی لە لیستەی ڕەشی ئەمریکاش دایە بۆ دوومەبەست ئەوهەنگاوە داوێژێ:

یەکەم و مەبەستی سەرەکیی ڕیژیم لە پەرەپێدانی ماددەی هۆشبەر لە کوردستان تێکشکاندنی ئیرادەی ماف ویستیی لاوانی کورد و لە پەڕاوێز خستنی ئەو هێزە لە بن نەهاتوویە. پەیدا

دووهەم مەبەستی ڕیژیم پەیدا کردنی پارە لە ڕێگای بازاڕی ڕەشەوەیە کە سوپای پاسداران لە مێژە ئەو سەرچاوەیە بە کار دێنێ.

ئەرک و کاری ئێمەی کورد:

-حیزب ورێکخراوەکانی سیاسی لەرێگای تەلەویزیۆن و میدیای خۆیان کاری جیددی بۆ بەرپرچەدانەوەی ئەم پیلانە رەشەی ریژیم بکەن.

– هەمووی کورد بە کۆ و بە تاک خۆی بە بەرپرس بزانێ هەرکارێکی لە دەست دێ لەوبارەوە ئەنجامی بدا.

–  هەموو ئەوانەی هاوکاری رێژیم دەکەن و بازاڕی مادە سڕکەرەکانی بۆ گەرم ڕادەگرن لە قاو بدرێن و و لاوانی کوردی نێو خۆی کوردستان بۆ ئێفشا و تەمبێ کردنیان هەلۆیستی پێویست بگرن.

– هوشیاری و ئاگادربوونی بنەماڵەکان و هەرتاکیک کە هەم ئاگاداری ئەو پیلانانەی رێژیم بن و هەم هەموو کارێک بکەن بۆ رزگاری زۆر کەسی تووشبوو کە بەراستی پێویستیان بە هاوکاری ئەوانە هەیەو هەم دژایەتی ئەم کارە نالەبارەی رێژیم بکە کە گەورەترین زیانی بە بنەمالەکان گەیاندوە.

– حیزب و رێکخراوەکانی سیاسیی و مەدەنیی کورد وسەدان کوردو لەوانەیە هەزاران کورد کە بە جورێک پیوەندییان بە حیزب ورێکخراوەکانی سیاسی ومەدەنیی ولاتانی جیهان هەیە پێویستە قۆلی هیمەتی لێ هەڵمالن و داوای کوبوونەوە و چاوپێکەوتن بکەن وئەوان لەو جەنایەتە گەورەی رێژیمی ئیسلامی کە درحەق بە کورد دەیکا ئاگادار بکەنەوە و داوا بکەن کە هەڵویستیان هەبێ.

لە کۆتاییدا ئێمە وەک هاونیشتمانی کوردستان و ئەم کەسانەی کە ئەم نامیلکەیەمان تاوتۆ کردوە و ناومان لە ژێرەوە هاتوە داوامان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک حکومەتێکی یاسامەند و پارێزەری نەتەوەکەمان ئەوەیە کە پێش بە هەلسوکەوتی ناشایستی کۆماری ئیسلامی ئیران بگرن و نەهێلن کەچی تر لە ژێر ناوی دیپلۆماسییەوە ئەم مادە هۆشبەرانە لە سنوور بپەرێنەوە و لە باشووری کوردستان بلاو بێتەوە، ژیان و داهاتوی لاوانی ئیمە ئێستا لە مەترسی جیددی دایە.

هەروەها هیوادارین لاوانی بەئەمەگ و خەلکی نیشتمان پەروەرە و حیزب و رێکخراوەکانی رۆژهەلاتی کوردستان گرینگی زیاتر بدەن بەو کارەساتەی لەو بەشەی نیشتمان بەریوە دەچیت و کەلک وەرگرن لە هەموو کەرەستە جۆراوجۆرەکان بۆ ئەوە چیتر گیرۆدەی ئەم مادەهۆشبەرانە نەبن و خەتابارن سەوداگەرانی مەرگ بە توندترین شیوە سەزا بدرێن..

بە هیوای ئەوە بە هیممەتی هەموو لایەکمان بتوانین سیاسەتی نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی و هێزی  جینایەتکاری سوپای پاسداران ڕیسوا بکەین تکایە.

بۆ پشتیوانی لە کەمیین و ئەو هەنگاوە  گرینگە ناوی خۆتان لە شونیی بۆچوون نووسین بنووسن