با ئاخر مژی دووكه‌ڵمان بكه‌ینه چاوی دووژمنمان. كامران شافێعی
له چاوانی ئاوێنه دا تۆ ده‌بتنم
ماندوو ماندوو
به‌رد به به‌ردی
ژیانی خۆت
به سه‌ر خۆت دا
رووخاندوه
كه نێزیكتر لێت ده‌روانم
تێده‌گه‌م وا
نه بۆ چاوی نازدار
سه‌رت هه‌ڵدێ
نه بۆ سبه‌ی مناڵه‌كه‌ت
هیچت پێیه
له بیرت نیه
بابت ده‌ی گوت ؟
پێم خۆشه له خۆم پیاوتر بی؟
دایكت مه‌گه‌ر به تۆی نه‌گوت ؟
شیری مه‌مكمت حه‌لال نه‌بێ
كه له رێگای نیشتیمانا سه‌رت نه‌ده‌ی؟
خوشكت نه‌بوو؟
رۆژێ سه‌د جار
ده‌ی كردیه قاره‌مانی خۆی؟
برات دیگوت برا له پشت برا بێت
بۆ وا رووخای؟
چیت به سه‌ر هات؟
وه‌كو گه‌ڵای هه‌ڵوه‌روی
وه‌رزی پاییز
سیس و داماو
هێزت نیه سه‌ر هه‌لێنی
هه‌سته به خۆت داوه‌ره‌وه
ئاخر مژی ئه‌و دووكه‌ڵه‌ت
بكه له چاوی دووژمنت
تا چیتر
قا قا لێ نه‌دات
كامران شافێعی
19.05.2014