حیزبی دێموکراتی کوردستان: تاوانەکەی 18 ساڵ لەوە پێشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەرحەق بە حیزبی دێموکرات لەبیر ناکەین!
18 ساڵ بە سەر تاوانەکەی بزووتنەوەی ئیسلامی لە دژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان تێپەڕی‌و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دەڵێ هه‌تا ئه‌وکاته‌ی حوکمی عه‌داڵه‌ت له باره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و تاوانه به‌ڕێوه نه‌چووه، له‌سه‌ر دادخوازی و پێویستیی به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه له تاوانی به دیلگرتن و ته‌حویلدانه‌وه‌ی ئه‌و 7 تێکۆشه‌ره‌ی دێموکرات، به‌رده‌وام ده‌بێ.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دەڵێ لە ڕەزبەری ساڵی75 ی هەتاوی‌دا حه‌وت تێکۆشه‌ری حیزبی دێموکڕات به ناوه‌کانی 1ـ ئه‌ڕشه‌د ره‌زایی 2ـ محه‌ممه‌د عه‌زیز قادری 3ـ داریووش ئیسلامدووست 4ـ یوونس محه‌ممه‌د پوور 5ـ عه‌دنان ئیسماعیلی 6ـ موزه‌ففه‌ر کازمی 7ـ مه‌عرووف سۆهرابی، له نزیک شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی باشووری کوردستان ، له لایه‌ن چه‌کداره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کوردستانی عێراقه‌وه به‌دیل گیران و ته‌حویلی کۆماری ئیسلامیی ئێران درانه‌وه. لەو ساوە تا ئێستا حیزبی دیموکرات، دەستهەڵگری ئەم کەیسە نەبووەو لە پازدە سالەی شەهیدبوونیشییان دا نامەیەکی سەرئاوەڵای ڕوو بە هەر سێ سەرۆکایەتیی هەرێم وناوەندە پێوەندیدارەکا‌ن‌و کۆرو کۆمەڵەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ‌و میدیاکان بڵاو کردەوە.
لەو نامەیەدا بە ئاماژە بە هەوڵەکانی حیزبی دێموکڕات بۆ بە دواداچوونی ئەو پەروەندەیە هاتووە کە مورته‌زا سه‌رمه‌دی باڵوێزی ئه‌وکاتی کۆماری ئیسلامی له بریتانیا، رۆژی 29ی مارسی 2004، له وڵامی نامه‌ی به‌ڕێز جێرمی کۆربین، جێگری سه‌رۆکی گرووپی مافی مرۆڤ له پاڕڵمانی بریتانیا، دانی به کوژرانی ئه‌و 6 که‌سانە‌دا ناو له نامه‌ی ناوبراودا کوژرانی ئه‌وان درابووه پاڵ “بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی”.
لەو ڕاگەیەندراوەی حیزب‌دا هاتووە کە ئاشکرایه ئه‌وه‌ی رووی دا پیلانێکی تیرۆریستی، کڕین و فرۆشتنی ئینسان و تاوانێکی شه‌رماویی هاوبه‌شی “بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی” و رێژیمی کۆماری ئیسلامی له‌دژی حیزبی دێموکڕات و بزووتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو. تاوانی هیچکام له‌و دوو لایه‌نه بچووک نیەو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، کۆمه‌ڵێک مرۆڤی تێکۆشه‌ری ئازادیخوازی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی، بۆ هێندێک ده‌سکه‌وتی ناڕه‌وا و هه‌رزانبایی، ته‌حویلی کۆماری ئیسلامی داوه‌ته‌وه. رێژیمی کۆماری ئیسلامی‌یش، پاش ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر و به دوور له سه‌ره‌تاییترین رێوشوێنه‌کانی گرتن و دادگایی کردن، گیانی لێ ئه‌ستاندوون، بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت شوێنی شاردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانیشی ئاشکرا کردبێ!
حیزبی دیموکراتی کوردستان دەڵێ لە ساڵیادی ئەو ڕووداوەداو له کاتێکدا به ڕێزه‌وه یادی قوربانییه‌کان ده‌کەینەوە، داوا له هه‌موو لایەنە پێوەندیدارەکان دەکەین ئه‌رکی ئینسانی، نیشتمانی و ئه‌خلاقیی خۆتان به‌رامبه‌ر به‌خوێنی به ناحه‌قرژاوی قوربانییه‌کانی ئه‌و تاوانه، جێبه‌جێ بکه‌ن. له‌م باره‌یه داوای روونمان ئه‌وه‌یه رێبه‌رانی کۆن و ئێستا، بڕیار به‌ده‌ستانی ئه‌وکاتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و که‌سانی تاوانبارکراو به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و تاوانه بخه‌نه ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی به پێی به‌رپرسایه‌تیی ئه‌وکاتی خۆیان و رۆڵیان له ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه و لێنه‌پرسینه‌وه له تاوانباران له به‌رامبه‌ر بیرورای گشتی دا وه‌ڵامده‌ر بن.