ئاگاداری سێمینار به بۆنهی ڕۆژی جیهانی بهرهنگار بوونهوه لهگهڵ تووندوتیژی دژ به ژنان
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بهرهنگاربوونهوه لەگەڵ توندوتیژی دژ بە ژنان ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی سوئێد سێمینارێک لە ستۆکهۆڵم پێتەختی وڵاتی سوئێد بهرێوه دهبا. ئهم سێمینارە به بۆنهی ٢٥ی نوامبر ڕۆژی جیهانی دژ بە توندوتیژی لە دژی ژنان لە لایەن ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی سوئێد پێک دێ و بایەخێکی تایبەت دهدات بە سڵامەتی ڕووحی و دەروونی ژنان و وێناکردنی جۆری نەخۆشی و گرفتەکانی ژنی کورد لەو ناوچانەی شەڕیان بەسەردا سەپاوەو لەبەر نائەمنی زێدی خۆیان جێ هێشتوە و بەناچار لە کەمپەکان نیشتەجێ بوون.
لە ماوەی سێمینارەکەدا چەند وتارێک لە سەر ئەم بابەتانەی سەرەوە لە لایەن بەرێزانی کۆرگێرەوە پێشکەش دەکرێ.
کۆرگێرانی بەشدار برییتین لە:
کەژاڵ سلێمانی ئەحمەدی ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی
هێڤی زێنەب کەواک ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی
سۆزان فەتحی دوکتور
کات ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی نوامبر ٢٠١٤
کاتژمێر: 11.30 بۆ 15.00
شوێن: Kulturhuset Centralvägen 9 19476 Upplands-Väsby
هاتن بۆ هەمووانە
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی سوئێد