پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی دوکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس

بەڕێز مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان
سڵاو و ڕێز!
کۆچی دوایی خەباتکار دوکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان خەمبار ی کردین.
دوکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس تەمەنێک لە خزمەت دۆزی ڕەوای گەلی کورددا بوو ، ڕەوانشاد چ وەک ئەندامی ڕێبەریی پارتی دێموکراتی کوردستان و چ لە پۆستی سەرۆکی پارلەمانی کوردستان، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەندامی شاندی دانوستانکار لەگەڵ حکوومەتی عێراق خزمەتێکی زۆری بە کورد و کوردستان و چارەسەری کێشەی کورد کرد و لەو ڕیگەیەدا بێ ماندوو بوون لە هەوڵەکانی بەردەوام بوو و تا کۆتایی ژیانی لە خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەی درێغی نەکرد.
بەم بۆنەیەوە لەلایەن دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکرات و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.
دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
٢٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرانبەر بە
١٥ی فێوریوری ٢٠٢١ی زایینی