نامیلکەی (بە یادی ١٠هەمین ساڵوەگەری کۆچی مامۆستا شێخ عیزەدین حوسێنی)

کۆمەڵێک پرسەی حیزب و لایەن و کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵاتی، وتار و دیمانەی نووسەرانی کورد سەبارەت بە ماڵئاوایی تیکۆشەری سیاسی و ئایینی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە هەموو تەمەنی بۆ مافی دیاری چارەنووس تەرخان کرد کە بەداخەوە بەم ئاواتە سەری نایەوە و نیشتمانی بەجێ هێشت. رووحی شادو رێگای خەبات و بەرخۆدانی پڕ ڕێبوار بێت.
سپاس و پێزانین بۆ هەموو ئەوانەی ئەمەگناسانە مامۆستایان لە بیر نەکردوە. سپاسی تایبەت بۆ کاک ئەحمەد ئەسکەندەری بۆ نووسینی پێشەکی نامیلکەکە و برای گەورە و خۆشەویستم کاک ناسری قازی زادە هونەرمەندی نیگارکێشی ناسراوی نەتەوەکەمان. سەلامەتی و تەمەن درێژی بۆ هەمووان بەئاوات دەخوازم، هەر بژین بۆ گەل و نیشتمان.

ئامادەکردنی ڕەحمان نەقشی