شەری ساردی نێوان یەکیەتی نیشتیمانی و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لەسەرچی! محەممەد سلێمانی

بەداوی سەرهەڵدانی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە، ئاسایشی کۆیە بەبڕیاری دادگای ئەو شارە چوونە سەر بنەماڵە و بەرەگای حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران  لە نزیك شاری کۆیە بەمەبەستی ڕادەستکردنی داواکراو. دیارە چۆنی ژمارەیەکی زۆری هێزی ئاسایش بۆ نێو بنەماڵە و مەنقەڕەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و تێپەرین لە سنووری سیاسی و ئەمنیەتی حیزبێکی تر، بەر لە مۆڵەت وەرگرتن،بە شکاندن و لە ژێرپێنانی کەڕامەت و هۆئیەتی سیاسی و ڕێکخراوەی ئەو هێزە ئەژمار دەکرێ و لەوەیش بەرچاوتر بە سنووربەزاندن دەدەنرێ بۆ سەر  شوێنی نیشتەجێبوونی حیزب و بنەماڵەکانیان.  سەرهەڵدانی ئەو تەنگژەیە ، بێگوومان  لێدوان و گۆتاری جۆر بەجۆری لێکەوتەوە و ئەوەی تائێرە هەستی پێدەکرێت  زۆربەی نزیک بەتەواوی وتارو لێدوانەکان بەتوندی رویان لە ” یەکییەتی نیشتیمانی کوردستان ”  کە سنووری سیاسی و ڕێکخراوەی هێزێکی گەورەی وەك حیزبی دێمۆکڕاتی لە دەشتی کۆیە بەزاندوە کردوە و، سەبارەت بە شێوەی داواکراو لە لایەن دادگای کۆیە قسە و سەرنجی جۆربەجۆری لێکەوتەوە. گلەی و ڕەخنەی زۆر ئاڕاستەی دادگا و ئاسایشی کۆیە سەبارەت بەو مەسەلەیە کراوە و دەکرا لەو بارەوە زۆرتر دیقەت و هوشیاری بەخەرجدرابا .  باسی داواکراو  و کێشەی کۆمەڵایەتی مەسەلەیەکی  زۆر ئاڵۆزن و تایبەتین و  ڕەنگە لێرەدا زەرورەتی باسکردنیان لە بایخیئەو سەرنجەی مەبەستەبگات، سەبارەت بە نێوەرۆکی بابەتەکە کەمڕەنگبکاتەوە. هەربۆیە ئەو باسە بۆ دادگا و دادوەران و ئەو کەسانەی لە نزیکەوە ئاگاداری ئەو بابەتەن بە جێ دێڵین و هەرلەوکاتەیشدا هیواخوازین بەویژدانەوە سەرنج بخرێتە سەر ئەو رووداوە. بەڵام ئەوەی گرینگە لێرەدا ئاماژەی پێبدەین، سەرهەڵدانەوەی ئەو ناکۆکیانەوە کە دەمێکە زەمینەی سەرهەڵدانی بۆ پێک هاتووە و کاتێک لە سنووری” سەوزدا”  کردەوەیەك بەدژی حیزب دەکرێ، بەشێکی بەرچاو لە تەشکیلاتی حیزبی سواری ئەسپی ئیحساساتیان دەبن و هەرچی لە هەگبەیاندابێت و بەزیادیشەوە باسی دەکەن و یەکیەتی بە پیاوی بە کرێگیراوی ڕێژیمی ئاخوندی ئێران سەیر دەکەن و دەگوترێت کە ئەو حیزبە بۆتە داردەستی کاربەدەستانی تاران.   باشە بۆچی دەبێت ڕێبەری حیزبی دێمۆکڕات لە ئاستی ئەو هەموو سنووربەزاندن و بێڕێزیەدا بێدەنگ بێت، ئایا ئەو خاڵانەی کە هۆکاری سەرهەڵدانی شەری ساردن لە نێوان حدکا و یەکییەتی نیشتیمانی دا، ڕێبەریش لە سەریان هاوڕایە یان ئەوەتا ئەو دۆستانەی زۆر لە هەرێمەکەوە دوورن و، لە مەترسیەکان دوورن، بەلایخۆیانەوە بەرچاوررونی باشتریان لەسەر مەسەلەکانی پەیوەندیدار  لە لای دروستبووە و لەدەرەوەی وڵاتڕا، دەبێت بە نوێنەرایەتی حیزب هەڵوێست وەربگرن. دۆستایەتی سیاسی و پەیوەندی دیپلۆماسی ناکرێ بەتاوان و حەیبە سەیر بکرێ و لێکدانەوەی نادروستی لەسەر ئەنجامبدرێ و هیچ لایەنیكی سیاسی کوردستانی باشوور بەداردەستی وڵاتانی دراوسێان  لە قەڵەمبدرێن. حیزبی دێمۆکڕات زۆر لەوەی گەورەترە بیروڕای بەلای خاڵی لابەلادا بەرێت و لە سەر مەسەلە ئەساسیەکانی دوور بکەوێتەوە و هەرکارێک و هەڵوێستێک بگرێت، بەرئەنجامی خوێندنەوە و لیکدانەوەی وردی سیاسی دەبێت و هەرزەکارانە سواری شەپۆلی رووداوکان نەبووە و نابێت. کاتێک مرۆڤ سەیری تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەکات، دەبینی بەئاشکرا هانی دووربەرەکی و قوڵترکردنەوەی ناکۆکی لە نێوان حدکا و یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان دەدرێت لە ژێرناوی پشتیووانی و ” زگسوتان ” بە  دەماوی و مەزلومیەتی حیزب دێمۆکڕاتی دیمۆکراتی کورسستانی ئێران.  لە ڕاستیدا مێژووی سەرهەلدانی شەری سارد  لە نێوان” حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان” دا ڕیشەی بۆ زۆر دوور ناگەڕێتەوە و بێگوومان زۆربەی زۆری تێکۆشەرانی هەردوولایش هەستیان بە بوونی ئەو ناکۆکیە دەروونیەی نێوانیان کردوە و، پێناچێت هیچ لایەك مەیلی هەوڵدان بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەبێ لانیکەم لە ئێستادا.  بەڵام بەداخەوە چالاکانی ساسی و چالاک لە  نێو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان وەك ئەوەی لە هەوڵی پەرتەوازەی سیاسی و لێکترازان و پێكهەڵبەزینی دوولایەنداکاردەکەن، ئەوەندە تێ ناکۆشن  زەمینەیەکی لە بەر برەخسێنن بۆ ئەوەی لە ڕێگای دیالۆگەوە هەردووی هێزەکان پەیوەندیەکانیان بەرە هێوربوونەوە بەرن. دۆستایەتی سیاسی و مێژووی حدکا و  یەکیەتی نیشتیمانی، پەیوەندیەکی دێرین و مێژووی گەش و پڕشەنداریان بەیەکەوە هەیە و ناکرێت  ڕابرووی سیاسی و ڕێکخراوەی  بە ڕقوتۆڵەلێکوەرگرتنەوە لە یەکتری  بگۆڕینەوە.  ئەو مەسەلەیەش بە بیروڕای زۆر لە دۆستانی نزیک لە ڕووداوەکە، زیاد لە پێویست گەورەکرایەوە و دەکرا بە ڕێگایتردا ئەو بابەتە هەوڵی چارەسەرکردن و لێک تێگەیشتنی بۆدرابا. زۆر لە دۆستان و هاوڕێیان کە ڕەنگە زۆر دووربن لە سنووری ڕووداوەکە و وەك پێویست بەدواداچوونیان بۆ ئەو مەسەلەیەنەکردبێت و لە رووی سیاسی و تەشکیلاتیەوە،  بەو پابەندیەی بە حیزبەکەیان هەیانە، لایەنەکانیتری ئەو پێک هەڵپڕژان و سەرهەڵدانی کێشەی کۆمەڵایەتی  نەدیت بێ و تەنیا لایەنێکی قەزیەکەیان تەماشاکردبێت. حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە رابروو و ئێستایشدا، زۆر بەرپرسیارانە هەڵسووکەوتی لە گەڵ روودا و پێشهاتەکانداکردوە و کەمواهەبووە بکەوێتە ژێرتەوژمی هاتو هاوری ڕاگەیاندنێک کە لایەنی دووبەرەکی و ئاڵۆزکردنی کێشەکانیدابێ. دەستی زۆر لە پشتیپەردەوە بەدی دەکرێن کە هەوڵی تێکدانی پەیوەندی لە نێوان یەکیەتی و حدکادا زۆر دەمێکە بەئارامی و بەچڕی دەست پێکردوە. بەوهیوای ئەو دەنگانە نەتوانن شوێن لەسەر بڕواو ئیمانی تێکۆشەرانی دیمۆکرات دابنێت و بکەوینە سەنگەری دژایەتی هیچ هێزێکی سیاسی کوردستان. کەسمان دڵمان بەو رووداوانەی کە پاش ڕاپەڕین بەسەر حیزب و ڕێکخراوەسیاسیەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیدا هاتووە، خۆش نیەو زۆر کردەوەی قێزەونمان بەچاوی خۆمان دیتووە، کە ڕەنگە پێویست بە ئاماژەپێدانیان لەو بابەتەدا نەکات.  بەڵام چەندپاتەو دووبارەکردنەوەیان لە لایەن ژمارەیەکی زۆرکەم لە دۆستان و لایەنگرانی حیزب، لانیکەم لە قۆناخی ئێستای تێکۆشانی سیاسی گەکی کورد دا خزمەت بە بارودۆخی سیاسی کوردستان ناکات. زۆر جار هێندێک بەناو لە سیاسیەکان باسی بابەت و مەسەلەی شەخسی و رووتینی سەیر و سەمەرە ئاوێزانی نێو بابەتەکانیان دەکەن و بە گلەی و ڕەخنەگرتنی نەوعی ، راهاتوون و بەوشێوەیە خۆیان سواری شانی لایەنێکی سیاسی لە کوردستان کردوە و بوێری دەربڕینی رووداوەکانیان وەك خۆیان نەبێت.

محمد سلێمانی

05.03.2015