ئاگاداری بۆ رۆژی جیهانی مامۆستایان لە ستۆکهۆڵم
بۆ ئاگاداری و بهشداری هاونێشتمانە بەڕێزەکانی دانیشتوویی ستۆکهۆڵم و دەورووبەر . بۆ رێزگرتن لە پلەی بەرزی مامۆستایان، لە رۆژی جیهانی مامۆستا دا،- کە پێنجی ئۆکتۆبرە- و ئەمەگناسی بۆ زەحمەتەکانیان و پشتیوانی لە ناڕەزایەتیی و داخوازەکانیان، بە دژی دەسەڵاتدارانی سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژی یەکشەممۆ ٤ ی ئۆکتوبر لە مەیدانی سێرگڵس تۆڕی ستۆکهۆڵم، لە لایەن چەند حیزب و ڕێکخراوی، کورد، عەرەب، فارس و بەلووچ، لە سەعات ١٤ و ٣٠ دەقیقە هەتا ١٦، ئاکسیۆنێک بەڕێوەدەچێ. بە بەشداری خۆتان، ئومێدی پتر بدەن بە مامۆستاکان.
ڕێکەوت: ڕۆژی یەک شەممە ١٤:٣٠ تا ١٦:٠٠
شوێن: ستۆکهۆڵم، گۆڕەپانی سێرگڵستۆری
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- کۆمیتەی دەرەوەی وڵات
بۆ زانیاری زیاتر پێوەندی بە ژمارە تەلەیفونەی خوارەوە بگرن.
٠٧٦٠٩٠٦٨٠١
076906801