ئیمپریالیزم-کلۆنیالیزم و کورد. ڕەحمەت مەحموودپور

ئیمپریالیزم لە وشەی لاتینی (Imperium)ئیمپێریۆم بە واتای سەروەری بە سەر داکردنە، نزیکە لە وشەی ئیمپراتوری، واتا دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری یا ھەردووکی وەڵاتێکی تر بستێنی و بە سەریاندا زاڵ بی.
کلۆنیالیزم و ئیمپریالیزم لێک نزیکن و تەنیا لە ئیمپریالیزم دا ناراستەوخۆ وڵاتێک لە ژێر ڕکیفی خۆیان رادەگرن، بەڵام لە کلۆنیالیزم دا وەڵاتێک یان کۆمەلگایەکی تر بە تەواوەتی دێننە ژێر ڕکیفی خۆیانەوە و وەکو بەردەو یەخسیر مامەڵەیان لە گەڵ دەکەن.
بناخەی سەرھەڵدانی ئیمپریالیزم دەگەرێتەوە بۆ دۆزینەوەی وشکانیەکانی ئامریکا لە لایەن کریستۆڤ کۆلۆمبۆس، لەو کاتەوە وڵاتانی زلھێز حەزیان بە تێپەراندنی دەسەڵات لە دەرەوی سنوری خۆیان کرد و بە بیانوی ئاوەدانکردنەوە داگیریان کردو سەروەری خۆیان بە سەر دا سەپاند.
لە سیستمی ئیمپریالیزم یان کلۆنیالیزم وەڵاتانی بە کڵۆنی کراو دەبێت وەک کۆیلە مل بدەن و خاک و سەروەریی خۆیان رادەست بکەن یان بە ھاوپشکی ھەر لە تیرەو ھۆزی خۆیان کەسێک وەک پاشا یان سەرۆک دابندرێت و جێبەجێکەری پلان و سیاسەتەکانی ئەوان بێت.
شەپۆلی بە ئیمپریالیزم کردنی وەڵاتان لە لایان وەڵاتانی زلھێزەوە لە ئاسیا زۆر وەڵاتی گرتەوە، ئێمەی کوردیش کە لە گەڵ داگیرکەرانی عەرەب، فارس و تورک لە شەڕ دابووین بۆ ودەستھێنانی ئازادی و سەربەخۆیی بە ھاتنی وەڵاتانی زلھێز و داگیرکردنی خاک لە لایان ئەوانەوە کورد زەربەیەکی بەرکەوت کە تا ئێستاش بەردەوام لە گەڵ داگیرکەران لە شەڕ دایە.
سەدو چوار سال لەمەو پێش بۆ ئەوەیکە شەڕ لە نێوان خۆیان دا دروست نەبێ دانیشتن و بە مۆر کردنی پەیماننامەی سایکس-پیکۆ ئێمەی کوردیان بە سەر چوار وەڵاتی ئیمپریالیزمی دا دابەشکرد و خەونی دروست بونی دەوڵەتی کوردی جارێکی دی لە مێشک و ھزران دا سڕایەوە.
دابەشکردنی کوردەکان بە سەر چوار وەڵاتی تورکیە، ئێران،ئێراق و سوریە، ھەوڵدانی ئەوان بە کلۆنیایی کردنی ئێمە تا رادەیەک چۆتە پێشەوە، بەڵام خۆشبەختانە نەیانتوانیوە زمان و کولتورمان لێ داگیر بکەن و ھەستی نەتەوەییمان بسڕنەوە.
کاتێک وەڵاتێک داگیر دەکرێ، داگیرکەر جگە لەوەیکە سامانە سروشتیەکان دەبا ھەوڵی سڕینەوەی زمان و کولتوریشیان دەدا و بەو کارەی دەیھەوێ خەڵکانی ئەو وەڵاتە بە تەواوی مل کەچی خۆیی بکا. ئەو شێوە داگیرکردنە ئێستاش لە لایان کۆماری ئیسلامی و تورکیە زۆر بە روونی و ئاشکرا دەبیندرێ.
بە تێپەربوونی سەد ساڵەی سایکس-پیکۆ و بە سەرچوونی ئەو پەیماننامەیە جاڕێکی تر پێویستە ئەو سنورە دەستکردانە ھەڵبوەشێنەوە و لەو گۆرانکاریەدا ئێمەی کورد ئەو جارە دەبێ زۆر بە وشیاری و بە یەکگرتویی خۆمان لە کۆلۆنیالیزم بوون رزگار بکەین.
لە کۆتاییدا کوردستان ئەو خاکەی کە خاکی میللەتی کوردە بەڵام ھەتا ئێستاش لە ژێر چنگی داگیرکەر دایە دەتوانین بلێین کە ھەم ئیمپریالیزمە ھەم کلۆنیالیزم.
ڕەحمەت مەحموودپور