نامیلکە (پرسی یەکگرتنەوەی دێموکڕاتەکان)

نامیلکە (پرسی یەکگرتنەوەی دێموکڕاتەکان) وەک هەموو لایەک ئاگادارن کۆبوونەوەی نێوان رێبەرانی هەر دوو لای حیزبی دیموکرات دەستی پێکردووە و ئەم جارەیان هیوا و هومێدی زیاتری خستۆتە نێو دڵی کۆمەڵانی خەڵکی کورد بەگشتی و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی و چاوەڕوانی هەواڵی دڵخۆشکەری یەکگرتنەوە لێدەکرێ.
بێگومان یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان لەم قۆناغە هەستیارەی ئێستادا زۆر گرنگ و جێگای بایەخە و گوڕ و تین بە خەباتی میللی دێموکڕاتێکی نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەبەخشێت،
هەر بۆیە لەم هەلومەرچە هەستیار دا یەکگرتنەوە و یەکریزی دێموکراتەکان سەرەتایەکی گرنگیش دەبێ بۆ کۆتایی هاتنی کێشەکانی نێوان لایەنەکانی دیکەی رۆژهەڵات و ئاشتبوونە کۆمەڵایەتی خەڵکی رۆژهەڵاتی لێدەکەویتەوە و گروتین زیاتر دەدا بە خەبات و بەرخۆدانی شار و شاخ و هەڵومەرج دەرەخسینێ بۆ پێکهینانی بەرەیەکیی یەکگرتووی نەتەوەیی لە حیزب و رێکخراوە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە ئەمەش ئاوات و ئامانجی لە مێژینەی هەموو دڵسۆزان و دۆستانی گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی دیکەی کوردستان. یەکبوون و پێکهاتنی ئەم بەرەیەش ئەرکێکی نیشتمانی و لە قازانج و بەرژەوەندی نەتەوەی کورد دایە.
بەڵێ بۆ یەکبوون یەکگرتنەوە دێموکراتەکان.
پشتیوانی لە یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان و هەموو حیزب و ڕێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی ئەرکێکی نیشتمانی یە
بژی کورد ئاوەدان بێت کوردستان
کۆمەڵێک بابەت، وتار، ڕاگەیاندن و وتووێژ نووسەر و دڵسۆزانی کورد لەمەر یەکگرتنەوەی دێموکڕاتەکان. دەست و پەنجەتان هەروا رەنگین بێت.
کۆی نامیلکەکە ٣٢٨ لاپەڕ و ٧٣ بابەت و راگەیاندراوە و ١٤ی وتووێژن.
کۆکردنەوە و ئامادەکردنی : ڕەحمان نەقشی