پیرۆز بێ ڕزگاری شەنگال. خاڵە قازی
موژده‌یی پێیه نه‌سیمی سوبحی ڕزگاری وه‌ته‌ن
ئه‌شکی ئازادی به‌ڕێوه،،ڕوو به گوڵزاری وه‌ته‌ن
ئه‌و سنوورانه‌ی که ئێمه‌ی وا له یه‌ک دوور کرده‌وه
لاده‌چه‌ن ئیتر له سه‌ر جه‌سته‌ی برینداری وه‌ته‌ن
دیاره زنجیره‌ی چیاکان،کۆت و زنجیریان پساند
تێک شکا پشتی که‌له‌پچه‌ی ده‌ست سته‌مکاری وه‌ته‌ن
له‌شکری ئازادی دیسان،که‌وته ڕێگا گوند به گوند
موژده هێنی خاکی ئازادن له گشت شاری وه‌ته‌ن
خه‌ڵکی ئاڵایان به ده‌ست و ئه‌ی ڕه‌قیبیان خوێنده‌وه
ئه‌و سرووده نیشتمانێ که‌وته سه‌ر زاری وه‌ته‌ن
تا له‌مه‌ودوا تیشکی خۆری په‌رچه‌می سێ ڕه‌نگی کورد
بێته ئاسۆ، تانه‌مێنێ وا شه‌وی تاری وه‌ته‌ن
ئه‌مڕۆ دایکی نیشتمان ،ئامێزی خۆی کردۆته‌وه
سوورمه ڕێژانه له دوو چاوانی به خوماری وه‌ته‌ن
ڕۆژێ حەمرین،،ڕۆژێ کەرکووک،،ئەمڕۆ شەنگال وسبەی
ڕووی لە کرماشانە چاوی ،،هێزی چەکداری وەتەن
خاڵه، قامیشلوو که ئازاد بوو ،دیار به‌کریش وه‌ها
چاوه‌ڕێی تۆن ئه‌ی مهاباد،،شاری کۆماری وه‌ته‌ن
خاڵه قازی